شەپۆلی سەرووی دەنگ (بە ئینگلیزی: Ultra Sound Waves) هێزێکی گەورەی فشاری دەنگییە کە ڕێژەی لەرەلەرەکانی لە هێزی بیستنی مرۆڤ زیاترە.


سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی

دەستکاری

هه‌وڵی یه‌كه‌م له‌ گه‌رِان به‌ دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ ساڵی ١٨٨٢ز له‌لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری دانیل كولادین بوو ، كه‌ ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوێ به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه‌ رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه‌))))( له‌ ساڵی ١٨٧٧ز كه‌ باس له‌ بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وە ده‌كات. توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی ١٩١٤ز له‌لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه‌ بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌كارهات لە جەنگی جیهانی یەکەم.

 
وێنەی ڕێژەی (فریکوێنسی)ەکانی شەپۆلی سەرووی دەنگ کە بە ڕەنگی زەرد دیاریکراوە

سەرەتای چلەکانی سەدەی بیست

دەستکاری

ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له‌ بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر كارل سیۆدۆ كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه‌ ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی. له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكی كاره‌بایی و زیندەزانی و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به‌ پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان، ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی به‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له‌ جۆری (A-mode) كه‌ به‌كارهێنانی ته‌سك و دیاریكراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه‌ زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه‌ توانای هه‌یه‌ بگاته‌ به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له‌ زانكۆی كۆلۆرِادۆ له‌ ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه‌ پسپۆری گورچیله‌یه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كان كرد وه‌به‌ هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له‌ ساڵی (١٩٥١)ز به‌كارهێنرا. پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كارهێنرا كه‌ هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه‌ به‌شێكی یان هه‌مووى له‌ ناو ئاودا بووایه‌ بێ جووڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له‌ كلینیكه‌كان.


له‌ كۆتایییه‌كانی ساڵی (١٩٥٥)ز ئه‌م ئامێرانه‌ پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه‌ توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له‌ شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له‌ ساڵی (١٩٥٥)ز كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پشكنینی ئه‌ندامی زاوزێ ( میهبه‌ل )و كۆم له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانا وایڵد ورِید كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاشتر چاكسازى بۆ كرا تا وای لێهات ئه‌م ئامێرانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و نه‌مسا و یابان و مه‌مله‌كه‌تی یەكگرتووی به‌ریتانیا به‌كار بێ به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون. ئایان دۆنالد یه‌كێكه‌ له‌ دكتۆره‌كانی ئینگلیز كه‌ به‌ پێشه‌نگ داده‌نرێ له‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به‌ هاوكاری زانای ته‌كنیكار (تۆم براون) و دكتۆر (جۆن ماكفیار) له‌ساڵی (٧/٦/١٩٥٨)ز و ساڵی (١٩٥٩)ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه‌ دیار بكه‌ن كه‌ دواتر به‌ رِێگه‌یه‌ك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه‌ ، پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای سك پڕی تا كاتی له‌ دایكبوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.

 
وێنەی کۆرپەلە لە هەفتەی (١٤)یەمیدا

پێش ساڵی (١٩٧٢) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به‌ شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای نه‌مساوی (كراتۆچویل) ئەم كاره‌ی ئه‌نجامدا، به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ پسپۆری ئافره‌تان ، توێژینه‌وه‌كان له‌ یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئایان دۆنالد له‌ ساڵى (١٩٥٨)ز گه‌یشته‌ (٢٩٨) توێژینه‌وه‌ له‌ ساڵی (١٩٧٨)ز، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ توانرا كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (١٩٦٣)ز وه‌ لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (١٩٦٥)ز وه‌ كه‌م وكورِییه‌كانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه‌ و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه‌ و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له‌ پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له‌ كۆرپه‌ڵه‌ (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سک پرِی، ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه‌ زیادكردنی رِه‌نگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه‌ پێشتر ته‌نها رِه‌نگی سپی و ڕه‌ش به‌كار ده‌هات .

له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا زانستی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) شۆرشی به‌خۆوه‌ بینی به‌ داهێنانی وێنه‌گرتنی رِاسته‌وخۆ (Real Time Scanner) به‌ شه‌پۆلی (B-mode) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژیانی راسته‌قینه‌ی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ جووڵه‌ و لێدانی دڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ناسە له‌ ناو منداڵداندا ، یه‌كه‌م ئامێر له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی (١٩٨٥)ز داهێنرا، كه‌ ئه‌و كاته‌ ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌بوو له‌ نێوان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌ وێنه‌ی رِوون وئاشكرا كه‌ بووه‌ هۆی پێشكه‌وتنی پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.

هه‌روه‌ها ئامێرى شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگی ( Ultra-sound) ئه‌ندامى زاوزێ میهبه‌لی و كۆم زۆر پێشكه‌وت كه‌ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن زانایان رِید و وایلد له‌ ساڵی (١٩٥٥)ز داهێنرا ئه‌مه‌ش بیست ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌ بگه‌نه‌ كلینیكی پزیشك. له‌ ساڵی (١٩٨٥)ز دا كه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ل منداڵی تاقیگه‌(منداڵی شووشه‌) له‌ نه‌مسا هاوكات بوو كه‌ پاشتر ته‌كنۆلۆژیایی دوپلار (Doppler) و (M-mode) به‌كارهات، بنچینه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیاییه‌ له‌ لایه‌ن زانای نه‌مساوی كریستیان دوپلار له‌ ساڵی (١٨٤٢)ز دانرا و له‌ ساڵی (١٩٥٥)ز له‌لایه‌ن یابانییه‌كان به‌كارهات بۆ زانینی جووڵه‌كانی دڵ. له‌ ساڵی (١٩٦٢)ز به‌ به‌كارهێنانی دوپلار زاناكان لێدانی دڵ و رِێرِه‌وى خوێن و پێشكه‌وتنی كۆئه‌ندامه‌كان به‌ وێنه‌ی راسته‌وخۆی رِه‌نگاورِه‌نگ (Real time Color Flow Imaging).له‌هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهەم هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) زۆر پێشكه‌وت و ئه‌م ئامێرانه‌ بوونه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كاره‌كانی پزیشكی پسپۆر له‌ مندالبوون وئافره‌تان،پاش ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئامێره‌كان بچووك كرایه‌وه‌ و قۆلی پشكنینی ئامێره‌كه‌ شوێنێكی بچووكی گرت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش به‌ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست،له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌م وێنه‌ نایابانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست دێ و ده‌ستنیشانكردنی ورد به‌مه‌ش ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ پله‌ یه‌ك داده‌نرینً له‌ نێوان ئامێره‌كانی ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشی كه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌كانی له‌ش به‌كاردێ، به‌ڵكو ده‌ستنیشانكردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ناو منداڵداندا كه‌ بووه‌ زانستێك و پسپۆرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ.

پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ده‌ستی هێنا و پاش شۆرِشی زانستی له‌ هه‌موو بوارێكدا و پێویستییه‌كانی ژیانی نوێ و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر،ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ى كه‌ به‌ ده‌ستی هێنا جێ ی ره‌زامه‌ندی زانایان نه‌بوو چونكه‌ ده‌یان ویست دووری (بعد) ی سێیه‌م ببینن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌ ساڵی حه‌فتاكانه‌وه‌ دروست بوو به‌ڵام له‌ هه‌شتاكاندا هاته‌ كایه‌وه‌ ، پاش شۆرِشی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر، له‌ یابان له‌ زانكۆی تۆكیۆ یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر دوری (بعد) سیانی واته‌ پانی و به‌رینی و به‌رزی له‌ ساڵی (١٩٨٤)ز بڵاو كرایه‌وه‌ ویه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ ساڵی (١٩٨٦)ز تۆماركرا به‌ گرتنی وێنه‌یه‌كی سیانی (بعد) بۆ كۆرپه‌ڵه‌ به‌ یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر. به‌ پێشكه‌وتنی ئامێرىشه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) ی سیانی (بعد) درێژی ماوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ به‌ لاى كه‌م ده‌ خووله‌ك ده‌خایه‌نێ ، بووبه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌،له‌ساڵی (١٩٨٩)ز یه‌كه‌م ئامێرى بازرگانی له‌ نه‌مسا دروست كرا به‌ ناوى (Combison-330) ئه‌م ئامێره‌ له‌ جیهاندا پێشكه‌وت به‌تایبه‌تی له‌ یابان و نه‌مسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و چین تا له‌ ساڵی (١٩٩٦)ز له‌ له‌نده‌ن تۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر (بعد) ى چواره‌م كرا كه‌ ئه‌ویش به‌كارهات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌یه‌كی رِاسته‌قینه‌ ئه‌م كاره‌ش نه‌ده‌كرا بێ پێشكه‌وتنی زانستی كۆمپیوته‌ر.

سەرچاوە

دەستکاری