شەمسەدین زەھەبی (٦٧٣–٧٤٨ی کۆچی/١٢٧٤–١٣٤٨ی زایینی) ناسراو بە مێژوونوسی ئیسلام، فەرموودەناس، شەرعزان، ئیمام، مێژوونوس و زانایەکی ئیسلامی بووە، خاوەنی ھەردوو پەرتووکی تاریخ الإسلام و سیر أعلام النبلاء.[١][٢]

شەمسەدین زەھەبی
بە عەرەبی: مُحمَّد بن أحمد بن عُثمان بن قايماز الذهبي
لەدایکبوون٥ی تشرینی یەکەمی ١٢٧٤
Kafr Batna، سووریا
مردن٤ی شوباتی ١٣٤٨(١٣٤٨-٠٢-٠٤) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
دیمەشق، سووریا
ناسناوشمس الدين، أبو عبد الله
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەفەرموودەناس، مێژووناس
بواری کارIslamic theology، فەرموودەناسی، مێژوو
شوێنی کارکردنal-Salihiyya
خوێندکارTaj al-Din al-Subki، ئیبن کەسیر، Shams al-Din Ibn al-Mawsili، Ṣafadī, Khalīl ibn Aybak، Jamāl al-Dīn al-Zaylaʿī
پێشگرێکی شەرەفمەندانەAl-Imam
ئایینئیسلام
باری تەندرووستیکوێری

ناوی شەمسەدین محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی عوسمان کوڕی قایمازی زەھەبییە، لە ٣ی ڕەبیعولئەووەلی ٦٧٣ی کۆچی بەرامبەر تشرینی یەکەمی ١٢٧٤ی زایینی لە دیمەشق لەدایکبووە، باوکی خەریکی کاری زێڕنگەری بووە بۆیە نازناوی زەھەبی بۆ دانراوە، لەتەمەنی منداڵیدا قورئانی لەبەرکردووە و لە تەمەنی لاوێتیدا زیاتر گرنگی بە زانستی خوێندنەوەکان داوە، بەڵام دواتر دەستیکرد بە گوێگرتن لەفەرموودە و زیاتر شارەزابوون تێیدا، بەجۆرێک گەیشتە ئاستێکی بەرز لە زانستی فەرموودەناسیدا.[٣][٤][٥]

کتێبەکان

دەستکاری

ئیمامی زەھەبی ژمارەیەکی زۆر پەرتووکی لەدوای خۆی بەجێھێشتووە کە زیاترن لە دووسەد پەرتووک، لە بوارەکانی مێژوو، فەرموودە، زانستی خوێندنەوە، بیروباوەڕ، فیقھ و ئوسول.[٦]

  • تاریخ الإسلام
  • العبر فی خبر من عبر
  • معرفة القراء الکبار علی الطبقات والأعصار
  • تذھیب تھذیب الکمال
  • أسماء من عاش ثمانین سنة بعد شیخە أو بعد تاریخ سماعە *الکاشف فی معرفة من لە روایة فی الکتب الستة
  • المغنی فی الضعفاء
  • میزان الاعتدال فی نقد الرجال
  • الرواة الثقات المتکلم فیھم بما لا یوجب ڕدھم
  • معجم الشیوخ (المعجم الکبیر)
  • أھل المئة فصاعداً
  • المعجم المختص بالمحدثین
  • تذکرة الحفاظ
  • سیر أعلام النبلاء

[٧][٨]

ڕؤژانە لە پێنج قوتابخانەی دیمەشق وانەی دەگوتەوە، و بەردەوام خەریکی نووسینی پەرتووک بوو تا لەکۆتایی تەمەنیدا بینایی لەدەستدا، لەسەر ئەم بارودۆخە مایەوە تاوەکو شەوی دووشەممە ٣ی زولقەعدەی ٧٤٨ی کۆچی بەرامبەر ٤ی شوباتی ١٣٤٨ کۆچی دوایی کرد.[٩][١٠]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «شمس الدین الذھبی - المکتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «الإمام الذھبی.. شیخ المحدثین ومؤرخ الإسلام». اسلام اون لاین (بە عەرەبی). ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «الإمام شمس الدین الذھبی│ مؤرخ الإسلام، الناقد البارع، المُحدِّث، المُحقق والمُتقِن الکبیر». تاریخکم (بە عەرەبی). ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ «شمس الدین الذھبی (الکتب) - طریق الإسلام». ar.islamway.net. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «الذھبی، شمس الدین - المکتبة الشاملة الحدیثة». al-maktaba.org. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «الذھبی، شمس الدین - المکتبة الشاملة الحدیثة». al-maktaba.org. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «ترجمة الإمام الذھبی رحمە اللە. - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «شمس الدین الذھبی». عصیر الکتب (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ الوفد. «تعرف علی السیرة الذاتیة للإمام الذھبی». الوفد. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «الإمام شمس الدین الذھبی.. طلب العلم صغیرًا وعنی بالعلوم الدینیة.. وابن کثیر والسبکی أشھر تلامیذھ». صدی البلد (بە عەرەبی). ٥ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.