شێر (ئەکتەر)

گۆرانیبێژ و ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی


شێر (ناوی لەدایکبوون: شەرلین سارکیسیان؛ شێوازی گۆکردن: /ʃɛr/؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦) کەسایەتی تەلەفزیۆنی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە.[١] لەلایەن میدیای ئەمریکییەوە، ھەندێکجار بەژنەخواوەندی پۆپ ناو دەھێنرێت. ئەو بەھۆی شێواز و دەرکەوتنە جیاوازەکانی لەماوەی شەش دەیەی ڕابردوو ناسراوە.

شێر
بە ئینگلیزی: Cher
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٥-٢٠) ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
El Centro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونCherilyn Sarkisian
باوکJohn Sarkisian
ھاوسەرGregg Allman، سۆنی بۆنۆ
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)نرخی نەزانراو
منداڵElijah Blue Allman، Chaz Bono
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پەروەردەMontclair College Preparatory School، Fresno High School، The Center for Early Education
دانیشتوویMalibu
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٦٣
ئەندامی حیزبیپارتی دیموکرات
باری تەندرووستیدیسلێکسیا
جۆری دەنگکۆنتراڵتۆ
ئامێری مۆسیقادەنگ
خشتەی تۆمارەکانCher discography
ئەندامیSonny & Cher، Allman and Woman، Chorra
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، European Film Award – People's Choice Award for Best European Film
وێبگەhttps://www.cherfanclub.com

شەر لە دوای بڵاوکرانەوەی گۆرانی "I Got You Babe" لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٦٥ ناوبانگی دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئامارەکانی ئەمریکا و بریتانیا ھاتە ژمارەی یەک. تا کۆتایی ١٩٦٧، ئەوا لە ئاستی جیھان ٤٠ ملیۆن دانەیان لێی فرۆشت.[٢][٣]

لە ساڵی ١٩٨٢، بۆ یەکەمینجار لە شانۆیەکی برۆدوەی بەناوی (Come Back to the 5 & Dime, Jimmy Dean, Jimmy Dean) دەرکەوت، ھەر لەوساڵەدا بە وەشانی فیلمی سینەماییش دەرچوو، کە بەھەمان شێوە شەر بەڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو. ئەو لە ساڵی ١٩٨٧، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی (Moonstruck)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەستھێنا.[٤][٥]

تاکوو ئەمڕۆ. شەر زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ڕیکۆردی میوزیکی فرۆشتووە، بەمەش بە یەکێک لە ھونەرمەندە پڕفرۆشەکانی مۆسیقا دادەنرێت. ئەو خەڵاتێکی گرامی، ئۆسکار، ئێمی، کان، سێ جاریش گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی ئایکۆنی بیلبۆرد، خەڵاتێکیش لەلایەن سەنتەری شانازی کێننەدی و ھەروەھا خەڵاتێکیش لە ئەنجومەنی دیزاینکارانی فاشنی ئەمریکی وەرگرتووە. جگە لە بواری دەرکەوتنی وەک گۆرانیبێژ و نواندن، شەر بەدەرکەوتن و بۆچوونە سیاسییەکانی ناسراوە، لە سۆشیال میدیاکان دەردەکەوێت و بۆچوونەکانی لەبارەی پشتگیری مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و ڕێگریکردن لە ئایدز دەربڕیوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Erickson، Hal. «Cher – Biography, Movie Highlights and Photos». AllMovie. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ Bellafante، Ginia (January 19, 1998). «Appreciation: The Sonny Side of Life». Time. لە February 1, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 16, 2016 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Sonny and Cher launched to stardom with release of 'I Got You Babe' 55 years ago». pennlive (بە ئینگلیزی). ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Weaver، Caity (2020-12-09). «Dear Academy: Please Give Cher Another Oscar». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-02-14 ھێنراوە.
  5. ^ «Moonstruck: Cher's 1987 classic is bizarre, hopelessly romantic and yet somehow entirely plausible». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Cher Presents 'Love Sees No Color' Premiere at Los Angeles Fundraiser Party». PR Newswire. November 12, 2007. لە January 6, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 18, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ Plumez 2002, p. ١٨٢.