شێخ جەلال حوسێنی

(لە شێخ جەلال حسێنیەوە ڕەوانە کراوە)


شیخ جەلال حوسێنی (لەدایکبووی ١٩٢٧ لە بانە، ئێران – مردووی ٢١ی تەممووزی ٢٠١٠) بە دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دادەنرێ.[١]


لەدایکبوون١٣٠٧ ک. خ
بانە
مەرگ٢١ی تەممووزی ٢٠١٠ (٨۳ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕواژە
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەت
کارڕێبەر
حیزبی سیاسیسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ئایینئیسلام

ژیان دەستکاری

مامۆستا کوڕی قازی شیخ سالح ی بانە لە سالێ ١٣٠٧ی کۆچی خۆری لە شاری بانە لەدایک بوە[٢] مامۆستا شیخ جەلال دووھەم کورێ قازی شیخ سالح و برای مامۆستا شێخ عیزەدینی حسێنی یە، وانەکانی ژیان و فیربوون و زانستی لەلای باوکی دا دەست پێدەکا، پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن، ڕوو لە ناوچە جوراو جۆرەکانی کوردستان بەتایبەت ناوچەی موکریان دەکا. لەوێ وێرای خویندن و تەدریس لە لای مامۆستا شێخ عێزەدین برای و زۆر مامۆستای بەتوانا وزانای تری ئایینی، لەسەر دەستی مامۆستا مەلا باقر لە دووڕوە ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت دواتر دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف شێخ جەلال پاش وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی وەک مامۆستا و مودەریسیک لە شاری بانە لە مزگەوتی شیخ ساڵح وتاری ھەینی پێشکەش دەکات. گەلێک مامۆستا لە سەر دەستی دەبن بە مامۆستای ئاینی. وێرای کاری تەدریس و ئیرشاد و ڕێنوێنی ئاینی خەڵک، لە ماڵ و مزگەوت و حوجرەکەی خوێدا، دەرسی کوردایەتی و شۆڕشگێری بە قوتابی و کەسانی جێگای باوەڕی خۆی دەلێ. لە دوای دەست پێکردنی شۆرشی گەلانی ئێران شیخ جەلال لە کوردستان دەبێتە یەکیک لە ڕێبەرانی خۆپیشاندەران دژی ڕژێمی شایەتی ئێران. دوای سەرکەوتنی شۆرش شێخ جەلال چەندین بنکە و جێگا تایبەت بە بەرێوەربردنی کارەکانی خەلک دادەمەزرێنێ دوای ھاتنە سەرکاری خومەینی دژ کردەوەی نیشان دا بەھۆی ئەوەی باوەری وابووخومەینی بە لێنەکانی ناباتە سەر سەبارەت بە مافەکانی کورد ئەوکات بە ناوی نھێنی لە دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین کاری دەکرد کە ھەڵوێستی گرت و لە دژی پیلان و بەرنامە دژی ئینسانییەکانی دەسەلاتی تازەی ئاخوندی کەوتەکار. ناوچە بە ناوچە گەرا و خەڵکی بۆ درێژەدان بە خەبات و پێشمەرگایەتی لە دژی دژمن ھاندا. دوابەدوای ھیرشی ڕژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان و داسەپاندنی شەڕیکی نابەرامبەر بۆ ڕووبەر ڕوبونەوەی ھێزەکانی ئێران لە لە٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ی کۆچی خۆریدا بۆ درێژەدان بە خەبات وێرای ھاوباوەرانی وەک یەکەم کەس و سەرکردە، سازمانی خەباتی دامەزراند. دامەزراندنی ئەم سازمانە بە بیر و باوەرێکی نەتەوەیی و ئیسلامی کاریگەری ھەبوو لە سەر خەلک لە ماوەیەکی کورتدا لە چەند شوین و شار لق و بارەگای خۆی کردەوە بەلام دوای شەش ساڵ بەھۆی ناکۆکی و ناتەبایی توشی لێک ترازان بوو کەسانێک بە سەرکردایەتی مامۆستا مەلا خدر عەباسی جیابوونەوەیە ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێرانیان دامەزراند ئەم جیابوونەوەیە کاریگەری زۆری کردە سەر پێگەی جەماوەری سازمانی خەبات، کورەکانی شێخ جەلال لە مەیدانەکانی جەنگ بەشدار بوون یەکیک لە کورەکانی بە ناوی عبدلکریم حسێنی لە شەرێک دژی ھێزەکانی ئێران شەھید دەکرێت یەکێکی دیکە لە کورەکانی بە ناوی بابەشێخ حوسێنی چەندین جار بە سەختی بریندار دەبێت. شێخ جەلال جگە لەوەی کەسایەتییەکی ئاینی و سیاسی بوو لە ھەمانکات تونای باشی ھەبوو لە شعر و پەخساندا لە ماوەی تەمەنی تەنھا یەک کتێبی بەچاپ گەیاند. تا ساڵی ٢٠٠٤ ڕێبەر و سکرتێری گشتی سازمانی خەبات دەبێت.[٣][٤]

مردن دەستکاری

پەڕگە:Sazmanikhabat2019.jpg
یەکێک لە مەراسیمەکانی سازمانی خەبات بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسێنی ٢٠١٩

لەدوای زیاتر لە ٨٠ ساڵ ژیان، لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٠ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.[٥]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

لاپەری شێخ جەلال لە فەیسبووک

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شێخ جەلالی حسێنی، ماڵپەڕی باسنیوز، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ نووسراوە.
  2. ^ کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی
  3. ^ kamilnuranifard (2012-07-05). ")ماموستا سه‌یید جه‌لال كى بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)". kamilnuranifard (بە فارسی). Retrieved 2021-05-17.
  4. ^ kamilnuranifard (2012-07-05). "مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنى كێ بوو؟ (به‌شی دووهه‌م و كۆتایی)". kamilnuranifard (بە فارسی). Retrieved 2021-05-17.
  5. ^ ھەواڵیکی دڵتەزێن، ماڵپەڕی خەبات میدیا، ڕۆژی ٢١ی تەممووزی ٢٠١٠ نووسراوە.
  • پەڕتووکی (ئەستێرەکانی کاروانی نوور، ژیاننامەی ژمارەیەک لە زانا و باش مەلاکانی وڵاتی کوردەواری)، ئامادەکردن و نووسینی، (عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد، ئەحمەدئاوایی)، (کە سەرقاڵی ئامادەکردنیم بۆ چاپ).