شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
شۆڕشی ڕۆژاڤا (بە کوردیی باکووریŞoreşa Rojava) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستی پێکرا. دەستپێکی ئەو بە بەوەدەستخستنەوەی شاری کوردنشینی کۆبانی لە ڕێکەوتی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ بوو. دەستەی بڵندی کورد کە ھاوپەیمانیی چەندین پارتی کوردی بوو بەدوای پەیمانی ھەولێر دامەزرا. یەکینەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگە وەکو ھێزێک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژاوا دامەزرا.
شۆڕشی ڕۆژاڤا | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
وڵات | سووریا |
جێ | پارێزگای حەسیچە، پارێزگای حەلەب |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ |
لە شوباتی ٢٠١٣ دەستەکانی کورد زۆرتر لە پێکدادانەکانی سووریا بەشدار بوون و پشتگیریان لە گرووپەکانی کرد کە شەڕیان لەگەڵ دەستەڵاتی بەشار ئەسەد دەکرد و چەندین پەیماننامەشیان لەگەڵ واژوو کرد. ئەگەرچی چەندین کەس لە کوردە ئیسلامگەرەکان رۆڵی ڕێبەریان لە نێو دەستە سەلەفیەکان وەکو بەرەی نوسرە بوو٬ بەڵام ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی کوردی پارتی یەکێتیی دیموکرات بوو کە لقی چەکداری بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ساڵی ٢٠١٢ خەباتیان بە دژی بەرەی ئەلنوسرە و داعش دەکرد. یەپەگە بەرەی نوسرە و داعشی لە ناوچە زۆر ستراتیژیەکەی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە دەرخست و لە تەممووزی ٢٠١٣ باکووری پارێزگای ڕەققە خەباتی لەگەڵ کرد.
سەرچاوەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان تێدایە. |