شوێنێک بۆ یاری (بە ئینگلیزی: Kick Off Kirkuk) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی؛ ساڵی ٢٠٠٩ بەرھەم ھاتووە.

شوێنێک بۆ یاری
دەرھێنەرشەوکەت ئەمین کۆرکی
بەرھەمھێنەرحەسەن عەلی
نووسەرشەوکەت ئەمین کۆرکی
ئەکتەران
دەرچوون٢٠٠٩
ماوەی فیلم٨١ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

چەند بنەماڵەیەکی کوردی کەرکووکی بەھۆی ئاوارەیی لە کۆنەیاریگایەکی ئەو شارەدا دەژین. ئاسۆ بە ڕۆڵگێڕانی شوان عەتووف ھەوڵ دەدات ھیوا و خۆشییەک بخاتە ناو بنەماڵەی خۆی و باقی جیرانەکان؛ بۆیە یارییەکی تۆپی پێ لە نێوان کورد و عەرەب و ئاشووری و تورکمان ڕێک دەخات.

نمایشکردن

دەستکاری
  • شوێنێک بۆ یاری لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی بڵاو کراوە.[١]
  • فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سکاتسادێلی ئەمریکا[٢]
  • شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مەسقەتی عومان[٣]

خەڵاتەکان

دەستکاری
  • خەڵاتی یەکەمی پازدەھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی عەرەب[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Global Kurdish Film Festival | Kick Off Kirkuk | 12 LKFF (بە ئینگلیزی)، لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە {{citation}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  2. ^ شوێنێک بۆ یاری، کوردیپێدیا
  3. ^ فیلمی شوێنێک بۆ یاری بەشداری لە فێستیڤاڵی مەسقەت دەکات
  4. ^ «"شوێنێک بۆ یاری" خەڵاتی سانفرانسیسکۆی عەرەبیشی پێچایەوە». چرا تیڤی. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری