شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد (لەدایکبووی ١٩٥٤) سیاسەتوان و نووسەرێکی کوردە کە لە ئێستادا خانمی یەکەمی عێراقە. شاناز ھاوسەری لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراقە. ئەو کچی نووسەر، ڕۆماننووس و سیاسەتوان، ئیبراھیم ئەحمەد و خوشکی خانمی یەکەمی پێشووی عێراق، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە. ھەروەھا توانای قسەکردن بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی ھەیە.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید
پێشینە سەرباخ ساڵح
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٥٤
سابوونکاران، پارێزگای سلێمانی، شانشینی عێراق (لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان)
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ھاوسەر(ەکان) لەتیف ڕەشید
خزمەکان ھێرۆ (خوشک)
جەلال تاڵەبانی (مێردەخوشک)
منداڵ(ەکان) ٣

سەرەتای ژیان دەستکاری

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٤ لە ناوچەی سابوونکاران لە پارێزگای سلێمانی لەدایک بوو. ئەو کچی ئیبراھیم ئەحمەد، نووسەر و سیاسەتوانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلاوێژ ساڵح فەتاحە.[١]

ژیانی کەسی دەستکاری

ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق کردووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "صاحبة النقد الجريء.. شاناز ابراهيم احمد سيدة العراق الأولى". Shafaq News. 13 October 2022. Retrieved 17 October 2022.
  2. ^ "Cirriculum Vitae" (PDF). August 2017.
  3. ^ "The first lady of Iraq .. Who is "Shanaz Ibrahim Ahmed" | Arab and world". 14 October 2022.