شارستانی سێپیدان
شارستانی سێپیدان (بە فارسی: شھرستان سپیدان، بە ئینگلیزی: Sepidan County) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای فارس، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی ئەردەکانە.[٢][٣]
شارستانی سێپیدان | |
---|---|
شھرستان سپیدان - Sepidan County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای فارس |
بوون بە شارستان | ١٩٧٥ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | محەممەد ڕەزایی |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٥١١٦٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (لوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە)، یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
دانیشتوان
دەستکاریژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە یەکسانە بە ٩١ ھەزار و ٤٩ کەس. لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی ناوچەی بەیزا بۆ شارستان ژمارەی دانیشتوانی شارستانی سێپیدان ٣٩ ھەزار و ٨٨٣ کەس کەمیکردووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ٥١ ھەزار و ١٦٦ کەس کەمیکردووە.[٤]
کەش و گەشتیاری
دەستکاریکەشوھەوای فێنک و ساردی ناوچەکە لە ھاویندا و لە زستاندا شاخەکانی بە بەفر داپۆشراون. وە سەرنجڕاکێشانی گەشتیاری سروشتی ناوچەکە و بوونی ئەسپ سواری و سوارەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر و ناوچەکانی وەک گەرووی تیزاب و چالێھگا گەشەیەکی تایبەتی بە پیشەسازی گەشتیاری بەخشیووە.
شوێنی گەشتیاری سەرنج ڕاکێش
دەستکاریشارستانی سێپیدان ناوچەیەکی شاخاوییە و ١٢ لوتکەی ھەیە لە سەرووی ٣٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە. لە نێو شوێنە وەرزشییەکانی ئەم شارەدا بریتین لە:
- شاخەکان: چیای ڕەنج، چیای بەرم فیروز، چیای ئۆپتیمم.
- تاڤگە: تاڤگەی مارگۆن، تاڤگەی ئۆپتیمۆم، تاڤگەی چیکان، تاڤگەی مۆرزیان.
- دەربەندەکان: دەربەندی تیزاب، دەربەندی قوربانیدان، دەربەندی ئەبسارد، دەربەندی بەغدادون.
- چلەگاە(کۆشک).
- شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفر: شوێنی خلیسکێنەی پلادکۆڤ، شوێنی خلیسکێنەی ڕاھێنانی جەستەیی.
- دەریاچە: بێرم فیروز، بێرم شێش پیر.
- ئیمام زادە: سوڵتان عەلی ئیمام زادە.
- کانی: شێشپیر.[٥]
زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی سێپیدان
دەستکاریزانکۆی ئازادی ئیسلامی، لقی سێپیدان، دەکەوێتە شارۆچکەی ئەردەکان لە پارێزگای فارس، لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی بە کارکردن کردووە لەگەڵ دوو بواری خوێندنی سەرەتایی و بڕوانامەی ھاوبەش لە زانستی کۆمپیوتەر.
کارگەکان
دەستکاریئەردەکان سەر بە پارێزگای فارس دەکەوێتە دامێنی چیای زاگرۆس و بە ھۆی ڕووبار و کانیاوەکانی و نزیکی لە شیراز، شوێنێکی گونجاوە بۆ وەبەرھێنان لە کەرتی جۆراوجۆردا. وە بووەتە، دروست بوونی چەندین کارگە وەک، کارگەی کبریتی سێپیدان و کارگەی ئاوی کانزایی. لە ناوچەی سێپیدان، کارگەی کۆمپۆزیتی فەراسان و فراپاکس، کارگەی پشتێنەی ئەخشان لە دیارترین کارگەکانی ئەم ناوچەیەن.
کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
دەستکاریچیا سەوزەکانی ئەم وڵاتە جوانە شوێنێکی گونجاویان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ دروست کردووە، کە ساڵانە ڕەوەندی زۆر بۆ ئەم شوێنە ڕادەکێشێت. زۆری ئاو و ئالیکی تازە وایکردووە کە ئاژەڵداری لە ناوچەکەدا ئاوەدان بێت و ھەمیشە لەم شارستانەدا ماست و کەشک و شیری تازە و گۆشتی تازە دەدۆزرێتەوە. ئەم شارستانە لە ئامادەکردن و دابەشکردنی گۆشت لە دەرەوەی پارێزگا سەرکەوتوو بووە. دارەکانی گوێز، ھەنجیر، سێو و گێلاس زۆرترین بەرھەمی ناوچەکە پێکدەھێنن.
دابەشی کارگێڕی
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.kazeroonnema.ir/fa/news/18177/جزئیات-محدودھ-جغرافیایی-و-ترکیب-جمعیتی-کازرون-و-کوھ-چنار-پس-از-تقسیمات-جدید[بەستەری مردوو]
- ^ https://www.gitashenasi.com/En/Product/Index.cfm?I=9 ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.amar.org.ir/Portals/0/census/1385/results/all/07.xls
- ^ https://www.amar.org.ir/سرشماری-عمومی-نفوس-و-مسکن/نتایج-سرشماری
- ^ https://www.gitashenasi.com/En/Product/Index.cfm?I=9 ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی سێپیدان تێدایە. |