سەید حەسەن تەقیزادە

دیپلۆماتکارێکی ئێرانییە

سەید حەسەن تەقیزادە (لەدایکبووی ١٨٧٨ لە تەورێز – کۆچکردووی ١٩٧٠ لە تاران)، یەکێک بوو لە ڕێبەرانی شۆڕشی مەشرووتەی ئێران. ئەو یەکێکە لەو کەسایەتییە سیاسیانەی کە لە دەورەی ھاوچەرخدا زۆر لە سەر ڕۆڵی چاک یان خراپی ئەو لە سەر ژیانی زانستی، کولتووری و سیاسی ئێران باس کراوە. ئەو بۆ ماوەیەک پێش لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو.

سەید حەسەن تەقیزادە

لەدایکبوون١٨٧٨
مەرگ١٩٧٠
نەتەوەئێرانی
پیشەسیاسەتوان
ئایینئیسلام

لە سەرەتای ژیانیدا تەقیزادە بە ھۆی ئەوەی کە باوکی مامۆستای ئایینی بوو، دەستی کرد بە خوێندنی زانستی ئایینی بەڵام دواتر لەم کارە ھەڵگراوە و دەستی کرد بە خوێندنەوەی کارە زانستییەکانی ئەورووپا کە لە ڕێگای ڕووسیاوە دەھاتە تەورێز. تەقیزادە بڕوای بوو کە بۆ ئەوەی ئێران پێش بکەوێت دەبێ خەڵک و وڵات بە ڕواڵەت و بە ڕۆح خۆیان وەکوو ئەورووپییەکان لێبکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری