سەبری بۆتانی
سەبری ئەحمەد تەمەر ناسراو بە سەبری بۆتانی لە گوندی لۆدێ لە شاری وانی باکووری کوردستان لە دایکبووە. لە مزگەوت و خوێندنگە خوێندوویەتی بەڵام وازی لە خوێندن ھێنا و چووە ناو خەباتی کوردایەتی و خزمەتی گەل. لە ساڵی ١٩٤٦ گیرا لە زیندانی موسڵ زیندانی کرا. ھەر لەوێ دەستی بە نووسینی ھەڵبەست کرد. لە شاڵی ١٩٦١ چووە ناو ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول. بەرھەمەکانی لە چوارچێوەی پەخشان و ھۆنراوەدان و دەربارەی خۆشەویستی وڵات و کوردایەتی و مرۆڤایەتی و برایەتی و یەکسانین. ئەوەی کە بەرھەمەکانی بە شێوەیەکی ئاسان نووسیوە وای کردوە کۆمەڵگا بە ئاسانی لێی تیێبگەن. بە درێژایی ژیانی خەباتی کردووە لە پێناو کوردایەتی، بە دەیان چیرۆک و پەخشان و بابەتی فۆلکلۆری لە گۆڤار و رۆژنامەی کوردیدا بڵاوکردووەتەوە.[١][ژێدەر پێویستە][٢]
سەبری بۆتانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱۹۲٥ شاری وان - باکووری کوردستانی یەکگرتوو (کوردستانی باکوور) |
مەرگ | ۲٥ی تشرینی یەکەمی ۱۹۹٨ (۷۰-۷۱ ساڵ ژیاوە) ئۆسلۆ - نەرویج |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەدیب، نووسەر، شاعیر |
چالاکبوون | ١٩٦١ تا ١٩٧٥ (شۆڕشی ئەیلوول) |
ئایین | ئیسلام |
نموونەی ھۆنراوە
دەستکاریعاشقان پەردە دڕاندن چەپ و ڕاست
نامە ل پێ نامێ شاندن چەپ و ڕاست
پەیک و مزگێنی دھاتن پێل و پیل
ب ئاوازەک نوو ستراندن چەپ و راست
جوتیار و ڕێنجبەر و پالان شەڤ و ڕۆژ
ژ دەمێ ھەڤ درەڤانەن چەپ و راست
شلیپان دھاتن مەیدانێ کت و جۆت
وەک بازان شەپەڕ شەقاندن چەپ و راست
خورشید و شێر و شاھینان ڕاھێنانێ
کۆزک و چەپەر شکاندن چەپ و راست
خوەش د خوەندن قەق بوو ھەی قەقە بوو
کافر دخوونێ گەڤزاندن چەپ و راست
ئەڤینداران جان و دل دان دلستانێ
تەڤنا ژینەک نوو ڕاچاندن چەپ و راست
ترس و لەرزا ڤێ خەبات و کێڤە ڕاتێ
بەگ و دوژمن لەرزاندن چەپ و راست
خوە پەرستان ئەڤ سەرو ئەو سەر لەیزتن
خوە ب دۆلارا وەڕماندن چەپ و راست
تۆڤی ڕک و کەرب و کینا ڕەش ڕەشاندن
دوەلاتێ مەدە چاندن چەپ و راست
ئەڤ ھەموو دەرد و خەم و زۆر و ستەم
دوژمنا ل مە باراندن چەپ و راست
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «سەبری بۆتانی». www.kurdistan24.net.
- ^ «الشاعر صبري بوتاني». www.gilgamish.org (بە عەرەبیی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)