سیمۆن سینیۆرێ (لە دایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٢١؛ ڤیسبادن، ئەڵمانیا - مردووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨٥) خانمەئەکتەری فەڕەنسی و لەدایکبووی ئەڵمانیا بوو. ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، ھەروەھا خەڵاتێکی سیزار. ئەو دوو جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب.[١][٢]

سیمۆن سینیۆرێ
بە فەرەنسی: Simone Signoret
لەدایکبوون٢٥ی ئازاری ١٩٢١
ڤیسبادن، ئەڵمانیا
مردن٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨٥(١٩٨٥-٠٩-٣٠) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
Autheuil-Authouillet، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونHenriette Charlotte Simone Kaminker
ھۆی مەرگشێرپەنجەی پەنکریاس
شوێنی ناشتنگۆڕستانی پێر لاشێز
باوکAndré Kaminker
ھاوسەرYves Allégret، Yves Montand
منداڵCatherine Allégret
بواری کارنواندن، literary translation، translation from English، translation into French
دانیشتوویڤیسبادن، پاریس
دەستپێکی چالاکی١٩٤٢
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

سیمۆن لە ساڵی ١٩٤٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی فەڕەنسی-درامی بەناوی (Behold Beatrice) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت، بە لەوەش دەرکەوتنی کورتی دیکەی ھەبووە بەڵام لە ھیچێکیان ناوی وەک ئەکتەری فیلمەکە نەھێنرا.

لە ساڵی ١٩٥٩، سیمۆن لە فیلمێکی ئەمریکی بەناوی ژوور، لەسەرەوە (Room at the Top) بە ڕۆڵی سەرەکیی بەشداری کرد، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی کۆمەڵێ خەڵات لەوانە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[٣] خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین خانمەکتەر، ھەروەھا ناوبانگی بە جیھان بڵاوبوویەوە. لەدوای سیمۆن تا تێپەڕینی ٤٠ ساڵیش، ھیچ خانمەکتەرێکی فەڕەنسی خەڵاتی ئۆسکاری نەبردەوە.

سیمۆن سینیۆرێ کارکردنی لە فیلمە فەڕەنسی و بەریتانیییەکانی پێ پەسەندتر بوو، ھەربۆیە لە ژیانی پیشگەریدا کۆمەڵێ فیلمی لە ھۆلیوود ڕەتکردەوە. سیمۆن تا نزیک ساڵی مردنی لە نواندن بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Simone Signoret | French actress». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Simone Signoret». www.goldenglobes.com. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «The 32nd Academy Awards | 1960». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.