سیمۆن زاڤاریان (بە ئەرمەنی: Սիմոն Զաւարեան؛ ١٨٦٦ – ١٩١٣) سەرکردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی ئەرمەنستان بوو و یەکێک بوو لە سێ دامەزرێنەری فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەرمەنستان، لەگەڵ کریستاپۆر میکاێلیان و ستێپان زۆریان.[١]

سیمۆن زاڤاریان
بە ئەرمەنی: Սիմոն Զավարյան
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٥
Aygehat، ئەرمەنستان
مردن٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩١٣(١٩١٣-١٠-٢٧) (٤٨ ساڵ ژیاوە)
قوستەنتینە، تورکیا
ھۆی مەرگنەخۆشی
شوێنی ناشتنAygehat
زمانی زگماکیزمانی ئەرمەنی، زمانی ڕووسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەرمەنی
پیشەشۆڕشگێڕانە، سیاسەتوان
شوێنی کارکردنAzadamard
پەروەردەPeter’s Agricultural Academy
ئەندامی حیزبیArmenian Revolutionary Federation
نەژادئەرمەنییەکان
دامەزرێنەرArmenian Revolutionary Federation
Depicted byBust of Armenian Teacher Simon Zavarian

ژیاننامە

دەستکاری

زاڤاریان لە گوندی ئیگاھات لە پارێزگای تیفلیسی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (ئێستا ئایگەھات لە پارێزگای لۆری لە ئەرمینیا) لەدایکبووە.[٢] لە قوتابخانەی نێرسیسیان لە تیفلیس دەرچووە، پاشان لە ئەکادیمیای کشتوکاڵی پترۆڤسکی لە مۆسکۆ خوێندوویەتی، لەوێ کریستاپۆر میکایلیان و ستێپان زۆریان ناسی.[٣] لە مۆسکۆ بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی ڕووسی نارۆدنایا ڤۆلیا.[٣] دواتر لە تیفلیس نیشتەجێ بوو، لەوێ لەگەڵ کریستاپۆر میکایلیان و ستێپان زۆریان لە ساڵی ١٨٩٠دا ھاوبەشی فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەرمەنی (ARF)یان دامەزراند.[٢]

زاڤاریان ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە دروستکردنی پلان و پەیڕەوی ناوخۆی حیزب و وەک کارگێڕی مەکتەبی ڕۆژھەڵاتی حیزب کاری کردووە.[٣] ھەروەھا لە ماوەی گەشتە زۆرەکانیدا بەسەر ئەورووپا و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا توێژینەوەی بۆ حیزب ئەنجامداوە و کاری ڕێکخراوەیی ئەنجامداوە.[٢] لە ساڵی ١٩٠٢ چووە جنێڤ و لەوێ وەک ئەندامی دەستەی سەرنووسەری ڕۆژنامەی درۆشاک کە ڕۆژنامەی فەرمی ARF بوو، کاری کردووە.[٣]

لە ماوەی شۆڕشی دەستووری عوسمانی ساڵی ١٩٠٨ بەشداری لە داڕشتنی پلانی چاکسازی بۆ ئەرمەنییەکانی عوسمانی کردووە و ئەرشیفی پاتریاکی ئەرمەنی لە قوستەنتینییە بەکارھێناوە بۆ پەرەپێدانی سەرژمێری ژمارەی ئەو ئەرمەنیانەی کە لە ئەرمینیای ڕۆژاوا دەژین.[٢] زاڤاریان دوای ساڵی ١٩٠٨ وەک مامۆستا و پشکنەری گشتی قوتابخانەکانی ئەرمەن گەشت دەکات بۆ موش و ساسۆن.[٣] لە ساڵی ١٩١١ لە قوستەنتەنییە نیشتەجێ بووە، لەوێ لە قوتابخانەی یەسایان وانە دەڵێتەوە و لە ڕۆژنامەی ARF ئازادامرد کار دەکات.[٢][٣]

زاڤاریان لە ساڵی ١٩١٣ لە شاری قوستەنتینییە بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. لە شاری تبلیس بە خاک سپێردرا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Hovannisian، Richard (2004). The Armenian People from Ancient to Modern Times. p. 215. ژپنک 978-1-4039-6422-9.
  2. ^ ئ ا ب پ ت «Simon Zavarian Centennial Marked in Lori». Asbarez.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Asbarez. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Walker، Christopher J. (1990). Armenia: The Survival of a Nation (2nd ed.). London: Routledge. pp. 431, 456. ژپنک 0-415-04684-X.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری