سیمپسۆنەکان
سیمپسۆنەکان (بە ئینگلیزی: The Simpsons) ناوی کارتۆنێکی ئەمریکاییە کە نووسراوەی مەت گرەینینگە و لە کەناڵی فۆکسەوە پیشان دەدرێ. ئەم کارتۆنە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٩دا پیشان درا و تا ئێستەش ھەر لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنە. چیرۆکی کارتۆنەکە لە شارێکی خەیاڵیدا بە ناوی سپرینگفیڵد دەچێتە پێش. بنەماڵەی سیمسۆن کە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم کارتۆنەن لە چینی ناوەڕاستی کۆمەڵگان.
کاراکتەرە سەرەکییەکان
دەستکاری- ھۆمەر سیمپسۆن: باوکی بنەماڵە و کەسێکی سادە، چڵێس و بێبارە.
- مارج سیمپسۆن: دایکی بنەماڵە، دایک و کابانێکی لێزان و دڵسۆزە.
- بارت سیمپسۆن: منداڵی گەورەی بنەماڵە، کوڕێکی زۆر ھار و چەتوونە.
- لیسا سیمپسۆن: کچی گەورەی بنەماڵە و منداڵی ناوەڕاست، قوتابییەکی زۆر ئازا و وریایە لە قوتابخانەدا.
- مەگی سیمپسۆن: منداڵی ساوای بنەماڵە، کچێکی شیرین و بچووکە کە ھێشتا توانای قسەکردنی نیە.
- باوەگەورە سیمپسۆن: باوکی ھۆمەر و باوەگەورەی منداڵەکان.
- مێستەر بێرنز: سەرۆکی کارخانەی وزەی ئەتۆمیی شاری سپرینگفیڵدە کە ھۆمەریش لەوێ کار دەکا.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیمپسۆنەکان تێدایە. |