سیاچەمانە
سیاوچەمانە یان سیاچەمانە چەشنێک لە گۆرانیی کوردییە کە لە ناوچەی ھەورامان (ھەورامانی تەخت و ھەورامانی لھۆن) دەبێژرێت. ئەم گۆرانییەش وەک ھۆرە و موور بێ مۆسیقا و بێ ڕیتمە.
سیاچەمانەبێژە ناسراوەکان
دەستکاریناسراوترین دەنگبێژانی ئەم گۆرانییە بریتین لە:
- عوسمان کێمنەیی
- شەفیع کێمنەیی
- محەممەد حسەین کێمنەیی
- جەمیل ئەحمەدی
- فتحوڵڵا ئەمینی یان فتحوڵڵا جوانڕۆیی
دیارە عوسمان و جەمیل جێگایەکی تایبەتیان لە وتنی سیاوچەمانەدا ھەیە. ھەڵبەستەکانی سیاوچەمانە بە شێوەزاری ھەورامییە و پتر لەگەڵ شیعری دڵداری، نیشتمانی و عیرفانیدا دەوترێتەوە.