موور

شێوە ئاوازێکی شینگێڕی ژنانە کە بۆ مردوو دەیبێژن. زۆر نێزیکی چەمەرییە بەڵام ژنان دەیخوێنن

موور یان سەرەمۆر شێوە ئاوازێکی شینگێڕی ژنانە کە بۆ مردوو دەیبێژن. زۆر نێزیکی چەمەرییە بەڵام ژنان دەیخوێنن.

لە باشوری کوردستان بە گشتی لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشان و لوڕستان لە سەردەمی کۆنەوە کە کەسێکی ناودار دەمرد، وەکو پاڵەوان یان سەرۆکێک تا ٧ ڕۆژ شینیان بۆ دەگێڕا و لە شینەکاندا موور دەخوێندرا کە بریتیە لە کۆمەڵە شێعرێکی پێوەندیدار بە شینەوە و بەجۆری موور کە شێوازێکی ئاوازە دەخوێندرێ. موور ئێستاش ماوە بەڵام زۆر بە کەمی.

ئامێری تەمبوور یان تەنبوور لەڕاستی دا تەلموورە کە پێک هاتوە لە دوو وشەی "تەل" و "موور" کە وشەی موور هەر بەم مانایە کە باسمان لەسەر کرد.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری


سەرچاوە

دەستکاری
  • مالپەڕی کورد مووزیک [١]