سیانەی نۆ (بە ئینگلیزی: Triple 9) فیلمێکی دراما و تاوانکاریی ئەمەریکییە. لە دەرهێنانی جۆن هیڵکۆت و نووسینی مات کوک. فیلمەکە لەنواندنی چەندین ئەکتەری بەتوانایە، وەک کەیسی ئەفلێک، ئاڕۆن پۆل، نۆرمان ڕیدس، چویتێل ئێجیۆفۆر، وودی هاریلسن، کلیفتن کۆلینس جونیۆر، کەیت وینسلێت، گال گادۆت و تێرێسا پاڵمەر. فیلمەکە لە ڕێکەوتی ١٩ی فێبرایەری ٢٠١٦ لە سینەماکانی ئەمەریکا پەخش دەکرێ لەلایەن ئۆپن ڕۆدز فیلمز.

سیانەی نۆ
دەرھێنەرجۆن هیڵکۆت
بەرھەمھێنەرجۆن هیڵکۆت
ماڕک بەتن
نووسینمات کوک
کاستکەیسی ئەفلێک
چویتێل ئێجیۆفۆر
ئەنتۆنی ماکی
کلیفتن کۆلینس جونیۆر
تێرێسا پاڵمەر
ئاڕۆن پۆل
نۆرمان ڕیدس
وودی هاریلسن
کەیت وینسلێت
گال گادۆت
وێنەگری سینەمایینیکۆلاس کەرەکاتنیس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەئۆپن ڕۆد فیلمز
ڕێکەوتی دەرچوون١٩ ی فێبرایەری ٢٠١٦
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچووندیار نییە
داھاتدیار نییە

چیڕۆک دەستکاری

باندێکی پێکهاتوو لە تاوانباران و هەندێ پۆلیسی گەندەڵ، پیلانی کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیسی دادەنێن بە مەبەستی دزینی گەورەترین بانکی شارەکە.

دەرچوون دەستکاری

سەرەتا فیلمەکە وادانرابوو لە ١١ی سێپتێمبەری ٢٠١٥ بکەوێتە سینەماکانەوە، دواتر ڕێکەوتی دەرچوونی فیلمەکە کرا ٤ی مارسی ٢٠١٦، لەکۆتاییدا کرا بە ١٩ی فێبرایەری ٢٠١٦.

سەرچاوەکان دەستکاری