ئارۆن پۆل

ئه کته ری ئه مه ریکی
(لە ئاڕۆن پۆلەوە ڕەوانە کراوە)

ئاڕۆن پۆڵ ستەرتێڤانت (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٧٩) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. بەھۆی بینی ڕۆڵی (جێسی پینکمان) بەناوبانگ بوو لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ، کە توانی چەندان خەڵاتی دیاریش بەوھۆیەوە بباتەوە لەنێویاندا خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.

ئارۆن پۆڵ
Aaron Paul

لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٨-٢٧) ٢٧ی ئابی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
نیشتەجێیئەمریکا
ناوەکانی ترجێسی پینکمان
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٩٨-ئێستا
کارە ناودارەکان
زنجیرەی breaking bad
باڵا١٧٣سم
ئایینکریستیان
ھاوسەرLauren Parsekian
مناڵ(ەکان)ئەنابێڵ پۆڵ
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئێمی (٢٠١٣)

پۆڵ سەرەتای دەرکەوتنی لە بەشی سێیەمی فیلمی (Mission Impossible III) بوو لەساڵی ٢٠٠٧، دواتر لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی (Need For Speed) و فیلمی کۆمێدی ڕۆمانسی (A Long Way Down). ھەروەھا لە فیلمی (Exodus: Gods and Kings)یشدا ڕۆڵێکی لاوەکی ھەبوو. جگە لەمانەش ئاڕۆن دەنگی تۆد چاڤێز دەکات لە زنجیرەی کارتۆنی کۆمپانیای نێتفلیکس بەناوی (Bojack Horseman). واشبڕیارە ساڵی ٢٠١٦ لەپاڵ ئەکتەران وودی ھاریلسن و کەینت وینسلێت لە فیلمی سیانەی نۆدا ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێ.


سەرچاوەکان دەستکاری