سوعاد عەباس سەلمان ئەلامی پاریزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی عێراقییە.[١][٢] لە ساڵی ٢٠٠٩، بەھۆی کار و چالاکییەکانیەوە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

سوعاد لامی

سوعاد لەلایەن دایکییەوە ھاندراوە بۆئەوەی بخوێنێت، خۆشی حەزی لەبابەتی وێژە بووە.[٣] دواتر بووەتە پارێزەر.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕێکخراوێکی ناحکومی دادەمەزرێنێت بەناوی «پێشکەوتنی ژنان»،[٣][٤] خۆی وەک بەڕێوبەری سەنتەرەکە کاری دەکرد بۆ بەرەوپێشبردنی ژنان. ڕێکخراوی پێشکەوتنی ژنان، چەندین چالاکی و خزمەتگووزاری ھەبوو لەوانە دابینکردنی ڕاوێژکاری یاسایی، مەشق، ڕاوێژی توندوتیژی خێزانی، پشکنینی پزیشکی، خوێندەواری، پەروەردەکردنی منداڵ و دەیان ھەلی دیکە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «The page you're looking for may have been moved or renamed». www.state.gov.
  2. ^ ئ ا «On International Women's Day an Iraqi leader has hope for her country's future». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «Suaad Allami on helping women lead in Iraq - On Leadership». Washington Post.
  4. ^ ئ ا «Suaad Allami, a Vital Voice of Leadership for Iraq».