سوزانا تریمارکۆ (Susana Trimarco؛ لە دایکبووی ١٩٥٤) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە لە ئەرژەنتین. ئەو بەکارەکانی لە دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و گەندەڵی لە ئاستی نێونەتەوەیی ناوبانگی دەرکرد. ئەو لە دوای ساڵی ٢٠٠٢، دەستی بە چالاکییەکانی کرد ئەمەش دوای ونبوونی کچەکەی هات، کە وا گومانی دەکرد لەلایەن تۆڕی بازرگانیکەران بە جەستەی مرۆڤ ڕفێندرابێت. ئەو دامەزراوەیەکی دامەزراند بۆ پشتگیرکردنی قوربانیانی بازرگانیکردنی سێکسی. کارەکانی ئەو وایان کرد لە ساڵی ٢٠١١، بەپێی یاسا ڕێکلام کردن بۆ خزمەتگووزاری سێکسی لەسەر ڕووپەڕی گۆڤار و ڕۆژنامەکان قەدەغە بکرێت.[١]

سوزانا تریمارکۆ
بە ئیسپانی: Susana Trimarco
لەدایکبوون (١٩٥٤-٠٥-٢٥) ٢٥ی ئایاری ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
توکومان، ئەرژەنتین
منداڵMarita Veron
پیشەبەرگریکەری مافی مرۆڤ
دانیشتوویئەرژەنتین
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا
وێبگەhttp://www.fundacionmariadelosangeles.org/esp/historia.htm

لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا، ئەمەش لە پای کارەکانی بوون بۆ چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ.[٢]

شازدە ئەڵقە لە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی ئەمریکی (Law & Order: Special Victims Unit) لە سەر ژیان و کارەکانی سوزانا بەرهەمهێنرا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gilbert, Jonathan (2014-05-23). "A Desperate Mother's Search Leads to a Fight Against Sex Trafficking (Published 2014)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-27.
  2. ^ Wednesday; March 2007, 7; Department, 9:11 am Press Release: US State. "First International Women of Courage Awards | Scoop News". www.scoop.co.nz. Retrieved 2021-02-27.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  3. ^ "SVU: Fin and Olivia pose as a pimp and madam to find a sex slave". ...These Are Their Stories (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27.