سواستیکا یان خاچی چەماوە ( یان ) هێمایەکی کۆنی کولتوری و ئایینییە بە زۆری لە ئەوراسیا و کولتوری ئەفریقا و ئەمریکەکان بەکاردەهێنرا. ئێستا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن پارتی نازی و لەلایەن نیۆ نازییەکانەوە ناسراوە.[١][٢][٣] ئایینە کۆنەکانی سەردەمانی کۆن ئەو ھێمایەیان لەسەر دیواری پەرستگاکان و گۆزەکان و پەیکەرەکان دا ناوە.

سواستیکا هێمایەکە کە چەندین شێواز و مانای هەیە و لە زۆر کولتووردا دۆزراوەتەوە
لە ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن ھیتلەرەوە پێشنیاز کرا ببێت بە لۆگۆی نازیەکان

ووشە دەستکاری

ووشەی سواستیکا ووشەیەکی سانسکریتیە بە مانای کەسێکی پارێزراو یاخود بەختێکی باش دێت زۆر ناوی تریشی ھەیە، لەم سەردەمەی ئێستاماندا بەزۆری ھیندۆس و جاینئیەکان(جانینیزم) و ‌بودیەکان بەکاری دێنن.[٤][٥][٦]

مێژوو دەستکاری

ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کۆنترین ھێمای سواستیکا لە ئۆکرانیا دۆزرابێتەوە و دەڵێن کە مێژوەکەی دەگرێتەوە بۆ دەھەزار ساڵ پێش زاین و ھەروەھا لە پاشماوەی سۆمەریەکان لە سامەڕا و فینیقیەکان و یۆنانیە کۆنەکان و ھیندیە سورەکانی ئەمریکا دۆزراوەتەوە بابەتی سواستیکا بابه‌تێکی دوور و درێژو فەلسەفەیەکی قووڵی ھەیە ھەندێکیان بۆ بابەتە رۆحیانیەکان و سۆفییەکان وسیۆسۆفیەکان لەسەری دەنووسن کە وەک بازنەیەکی دانەخراوی ژیان و گەردوون وایە کە دەستپێک و کۆتای نیە بەدەوری خالێکدا خول دەخۆن ئەویش چ جا چەقی خۆر بێت یان چەقی گەردوون بێت. بە ھەمان شێوە ھەندێک لە مەسیحیەکان و ئیسلامییەکانیش ئەم ھێمایە بەکاردێن ھەر گەلەو بەجۆرێک باسی دەکەن و ساحیرەکان گرنگی باشیان بەم ھێمایە داوە و لە بوارەکانی گەردونی دا بەکاری دێنن.

لە ئاسیا، هێمای سواستیکا بۆ یەکەمجار لە تۆماری شوێنەوارناسیدا لە دەوروبەری 3000 پێش زایین لە شارستانیەتی دۆڵی ئیندوسدا دەردەکەوێت. هەروەها لە کولتوورەکانی سەردەمی برۆنزی و سەردەمی ئاسن لە دەوروبەری دەریای ڕەش و دەریای قەزوین دەردەکەوێت. لە هەموو ئەم کولتوورانەدا، پێناچێت هێمای سواستیکا هیچ پێگە و گرنگییەکی دیاریکراوی داگیربکات، تەنیا وەک فۆرمێک لە زنجیرەیەک هێمای هاوشێوەی ئاڵۆزیی جیاواز دەردەکەوێت. لە ئایینی زەردەشتی فارسدا، سواستیکا هێمای خۆری سووڕاوە، بێکۆتایی، یان دروستبوونێکی بەردەوام بووە.[٧] هەروەها یەکێکە لە هێما باوەکانی سەر دراوەکانی مێزۆپۆتامیا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Swastika | Description & Images | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-18.
  2. ^ "How the world loved the swastika - until Hitler stole it". BBC News (بە ئینگلیزی). 2014-10-23. Retrieved 2023-06-18.
  3. ^ "The Swastika Symbol in Native American Art - ProQuest". www.proquest.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-18.
  4. ^ Cort, John E. (2001-03-22). Jains in the World: Religious Values and Ideology in India (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ISBN 978-0-19-803037-9.
  5. ^ Snodgrass, Adrian (1992). The Symbolism of the Stupa (بە ئینگلیزی). Motilal Banarsidass Publishe. ISBN 978-81-208-0781-5.
  6. ^ The Handbook of Tibetan Buddhist Symbols (بە ئینگلیزی). Serindia Publications, Inc. 2003. ISBN 978-1-932476-03-3.
  7. ^ https://archive.today/20130419073535/http://www.websters-dictionary-online.com/definitions/swastika?cx=partner-pub-0939450753529744:v0qd01-tdlq&cof=FORID:9&ie=UTF-8&q=swastika&sa=Search%23906
  8. ^ Jonathan H. X. Lee; Kathleen M. Nadeau (2011). Encyclopedia of Asian American folklore and folklife. Internet Archive. ABC-CLIO. ISBN 978-0-313-35066-5.