سندووقی جیھان
سندووقی جیھان (بە ئینگلیزی: WorldBox) یارییەکی خۆڵەپەتانێیە کە لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن گەشەپێدەری یارییە ئیندییە ڕووسییەکان ماکسیم کارپێنکۆوە بڵاوکرایەوە.[١][٢] یارییەکە ڕێگە بە بەکارھێنانی توخمە جیاوازەکان دەدات بۆ دروستکردن و گۆڕین و لەناوبردنی جیھانە دروستکراوەکان.
سندووقی جیھان | |
---|---|
پەرەپێدەر | ماکسیم کارپێنکۆ |
بڵاوکەرەوە | ماکسیم کارپێنکۆ |
شێوەساز | ھویگۆ ڤاز |
بزوێنەر | Unity |
سەکۆ | |
چەشن | خۆڵەپەتانێ |
شێواز | تاک-یاریزانی |
یاریکردن
دەستکاریتایبەتمەندی سەرەکی یارییەکە توانای دروستکردنی جیھانەکانە، بە بەکارھێنانی ئامرازە خودایییەکان کە بە «ھێزەکانی خودا» ناسراون کە لە یارییەکەدا دابینکراون. ئەمانە بەسەر چەند دەستەیەکدا دابەش دەبن: ئافراندنی جیھان، شارستانییەتەکان، بوونەوەرەکان، سروشت و کارەساتەکان، کاولکارییە زلھێزەکان و ئەوانی تر.[٢][٣] بە پێچەوانەوە یارییەکە ڕێگە بە لەناوبردنی جیھانەکانیش دەدات، لە تەقەمەنییەوە تا کارەساتی سروشتی، وەک بوومەلەرزە و گڕکان و ترشەبارانە. ھەروەھا دەتوانرێت دانیشتووان بە بوونە دوژمنکارەکان، نەخۆشییەکان و ھتد.. کەم بکرێتەوە.[٤][٥]
ھەندێک لە بوونەوەرەکان توانای دروستکردنی شارستانییەتیان ھەیە (مرۆڤ، ئۆرک، ئێلف و دوارڤێرەکان). ئەم جۆرە شارستانییەتانە دەتوانن گەشە بکەن و شەڕ لە دژی یەکتر ڕابگەیەنن و لە نێوخۆدا یاخی ببن.[٣][٦]
پەرەپێدان
دەستکاریکارپێنکۆ لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە کارکردن کردووە لەسەر یارییەکە، و لە ھەمان ساڵدا یەکەم چاپی لەسەر فلاش بڵاوکردەوە. لە ساڵی ٢٠١٢ لە ماڵپەڕی نیوگراوندز بڵاوی کردەوە. وەشانی نیوگراوندز ھێشتا بەردەستە، بەڵام بەھۆی کۆتایی ھاتنی پشتگیری ئەدۆبی فلاشەوە بەبێ ئامرازی دەرەکی یاری پێناکرێت.[١][٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Karpenko، Maxim (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «The fight for WorldBox, or how a game you worked on for 8 years may be stolen from you without you even knowing it». Reddit. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ ئ ا «WorldBox - God Simulator on Steam». store.steampowered.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:5» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ ئ ا Bell، Alice (2022-01-10). «In WorldBox, I am a terrible scientist studying the collapse of fantastical nations». Rock, Paper, Shotgun (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 2022-07-04 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-07-09 ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ Knoop، Joseph (2021-08-25). «This new god game has an actual Thanos snap button». PC Gamer (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 2021-12-14 ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-12-14 ھێنراوە.
- ^ «0.21.0 - MegaBox - Major Update!». Steam (بە ئینگلیزی). ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Be god of your own Middle-earth in WorldBox - God Simulator». Eurogamer.net (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2022-01-15. لە ڕەسەنەکە لە 2022-07-07 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-07-09 ھێنراوە.
- ^ «WorldBox». Newgrounds.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.