یاری خۆڵەپەتانێ

جۆرێکی کایەی ڤیدیۆیی بۆ داھێنانی ئازاد

یاری خۆڵەپەتانێ یان کایەی خۆڵەپەتانێ (بە ئینگلیزی: Sandbox؛ کایەی ساندبۆکس) یارییەکی ڤیدیۆیییە کە توخمێکی یاریکردنی تێدایە داھێنەریی بۆ یاریزانەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی کارلێک لەگەڵیدا بکەن، بەزۆری بەبێ ھیچ ئامانجێکی پێشوەختە و دیاریکراو، یان بریکارییەک بە ئامانجێک کە یاریزانەکان بۆ خۆیان دادەنێن.[١] لەوانەیە ئەم جۆرە یارییانە ھیچ ئامانجێکیان نەبێت، و ھەندێکجار بە یاری نایاری یان یاری نەرمەکاڵا ناودەبرێن. زۆرجار یارییەکانی خۆڵەپەتانێ پەیوەستن بە چەمکێکی جیھانی کراوە کە ئازادی جووڵە و پێشکەوتن بە یاریزانەکان دەدات لە جیھانی یارییەکەدا.[٢] زاراوەی "خۆڵەپەتانێ" لە سندوقی خۆڵەوە سەرچاوەی گرتووە کە ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات نزیکەی ھەر شتێک کە بیانەوێت لەناو ئەو سندوقەدا دروست بکەن و بەرھەمی بھێنن.[٣]

وێنەی شاشەی یاریزانێک کە لە یاری ماینکرافت بزوێنەر دروست دەکات

یاریکردن

دەستکاری

شێوازی خۆڵەپەتانێ دەتوانێت چەندین میکانیک و پێکھاتەی یاری جیاواز لەخۆ بگرێت، لەوانە جیھانە کراوەکان، چیرۆکگێڕانی ناھێڵی، ڕەفتارە سەرھەڵداوەکان، و خۆکارکردنیی بریکارە باوەڕپێکراوەکان و زۆریی تر.[٤][٥] نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەک دەکات لە دوورکەوتنەوە لە یاریکردنی ھێڵی چیرۆکی.[٦][٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Definition of SANDBOX». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «An Introduction to Open World Games». Gameopedia (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «What Is a Sandbox Environment? Meaning & Setup | Proofpoint US». Proofpoint (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ Breslin، Steve (١٦ی تەممووزی ٢٠٠٩). «The History and Theory of Sandbox Gameplay». GameDeveloper. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Good Game Stories - Backwards Compatible - History of Sandbox Games». www.abc.net.au. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Stuart، Keith (2008-09-10). «Users are now the game developers». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2020-05-14 ھێنراوە.
  7. ^ «The Contradiction Of Linearity». www.gamedeveloper.com (بە ئینگلیزی). ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.