سلێمانی (مەککە)

گەڕەکێک لە شاری مەککە، سعودیە

گەڕەکی سلێمانی، یەکێکە لە گەڕەکەکانی مەککەی پیرۆز، و گەڕەکێکی نیشتەجێبوونە سەر بە شارەوانی ئەلمەعبدە.

قەزای سلێمانی (مەککە المکرەمە)
دابەشکردنی کارگێڕی
وڵات عەرەبستانی سعوودی
ھەرێم ھەرێمی مەککە
شارەوانی پەرستن
تایبەتمەندی جوگرافی
مەودا 0.51 کیلۆمەتر دووجا
زەوی 0.51 کیلۆمەتر دووجا
ئاو 0 کم2 کیلۆمەتر دووجا
دانیشتووان
سەرژمێری ٢٠٦٢٥ کەس (سەرژمێری ١٤١٣ی کۆچی)
کۆی گشتی دانیشتووان ٢٠ ھەزار و ٦٢٥ کەس
زانیاری تر
کاتی دیاریکراو AST (کاتی مەککە +3 GMT )
پۆستاڵکۆد 21955
کۆدی پەیوەندیکردن +966-12

مەودای جوگرافی دەستکاری

گەڕەکی سلێمانی سەر بە شارەوانی ئەلمەعبدەیە، کە لە شەقامی ئەلحەجون

ھۆکاری ناونان دەستکاری

ھۆکاری ناونانی گەڕەکە سلێمانیە لە شاری مەککەی پیرۆز.

شەقامی سلێمانی لە شاری مەککە کاک ئەحمەدی شێخ لە سەفەرێکیدا بۆ حەج لە بەشی باکووری مزگەوتی حەرەمەوە دێتە شارەکەوە، لە ڕێگە چەندین کەس دەبینێت بێ جێگە و ڕێگە و نانن، سیمای بیانییان پێوە دیارە کاک ئەحمەدیش دەفەرموێت: (ھەتا ئەو  لە حەج دەڕواتەوە خەرجییەکانیان بکێشرێت و نانیان پێبدرێت) ئەم چیرۆکە دەماودەم لەم شارە دەمێنێتەوە، تا ساڵانێكی زۆر، پاشان کار بەدەستانی عێراق لەبارەی کاک ئەحمەدەوە دەپرسن و دەزانن ئەو کەسیایەتییە لە عێراق و قەزای سلێمانییەوە.

ڕۆیشتن بۆ حیجاز، وەک وەفایەک بۆ ئەو کارە خێرخوازیە، ئەو شەقامە ناودەنێن (سلێمانی)، ئێستا شەقامەکە چەندین تونێل و بەرزەپردی لەسەرە.

لە ناوچەی ئەجیادەوە لەلای باکوور ١٥ خولەکی دوورە.

سلێمانی لەناو مەککەی پیرۆزدا دەستکاری

لە مەککەی پیرۆز چەند شوێنێکی گشتی ھەیە بەناوی سلێمانی لەوانە لەسەر ڕێی کەعبەی پیرۆز:

 
گەڕەکی سلێمانی


١- شەقامی سلێمانی.

٢-ناوەندی تەندروستی سلێمانی «مرکز صحی السلیمانیە».

٣-تونێلی سلێمانی.

٤- ئوتێل و باڵەخانەیەکی گەورە و ھەروەھا لەژێریدا بەقاڵێکی سەوزە فرۆش ھەیە بەناوی سلێمانی.

٥- لەشاری مەدینەش مزگەوتێک ھەیە بەناوی سلێمانی.

ھەندێک دەڵێن کە ئەم شوێنە کاتی خۆی کاک ئەحمەدی شێخ بنیاتیناوە و ئەو ناوەی لێناوە، ھەندێکی تر دەڵێن کە کاک ئەحمەدی شێخ خۆی ئەو ناوچەیەی کڕیوەتەوەو وای ناوناوە تا ساڵانە حاجییەکان پێیدا تێپەڕبن و ناوی «سلێمانی»ش بە زیندوویی بمێنێتەوە.

سەرجاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای عەرەبی[١]

ڕادیۆی سوننەت