لە زانستی ئاماردا مەودا (بە ئینگلیزی: Range) ھێما دەکرێت بە بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا لە کۆمەڵە پێدراوەکەدا.[١] [٢] بە زمانی ماتماتیک مەودا بریتییە لە:

مەودا یەکێکە لە باشترین پێوەرەکانی پەرتبوون بۆ ئەو داتانەی لە قەبارەی نزمن، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە کەموکوڕی بەدەر نییە. کێشەی ئەم پێوەرە ئەوەیە کە لێرەدا تەنھا دوو داتا بەشدارن و باقی داتاکان پشتگوێ خراون، بەم شێوەیە پەرتبوون بەتەواوی دیاری ناکات و ئەگەر داتایەکی پەرتتر ھەبوو، مەودا دروستی پەرتبوونمان پێ نادات. بۆ نموونە لە دوو کۆمەڵە پێدراوی و مەودا بریتییە لە , بەڵام داتاکانی کۆمەڵەی یەکەم زۆربەیان لە خوارەوەی ١٠ و داتاکانی کۆمەڵەی دووەم لە دەور و بەری ٣٠٠٠ دەخولێنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Statistics. Donald J. Koosis. 4Ed. 1997 ISBN 0-471-14688-9, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. pp.20
  2. ^ Lothar Sachs, Jürgen Hedderich: Angewandte Statistik: Methodensammlung mit R. 8., überarb. und erg. Auflage. Springer Spektrum, Berlin/ Heidelberg 2018, ISBN 978-3-662-56657-2, S. 83