ستەنلی کووبریک

ستەنلی کووبریک (١٩٢٨-١٩٩٩) دەرھێنەری ئامریکایی بوو کە بە یەکێک لە گەورەترین دەرھێنەرانی سەدەی بیستەم دێتە ئەژمار. کووبریک لە نیۆیۆرک لەدایکبوو بەڵام زۆربەی ژیانی خۆی لە ئینگلیس بە سەر برد. کارەکانی کووبریک پڕن لە سەمبۆلیسم و وردەکاری. ھەندێک لە فیلمەکانی کووبرێک لە کاتی ھاتنە ناو بازاڕی فیلمەوە بوون بە ھۆی کێشە، چونکو ھەندێک دیمەنی پڕ لە قین و سێکسی تێدا بوو کە دەبوو بە ھۆی کێشە لە نێوان بینەراندا. کووبریک لە ساڵی ١٩٩٩ بە ھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[١][٢]

ستەنلی کووبریک
پەڕگە:Kubrick - Barry Lyndon candid.JPG
ناوی خۆماڵیStanley Kubrick
لەدایکبوون١٦ی جووڵای ١٩٢٨
مانھەتەن، نیۆیۆرک، ئامریکا
مەرگ٧ی مارچی ١٩٩٩
ھارپێندێن، ھێرتفۆرتشایێر، شانشینی یەکگرتوو
ھۆکاری مەرگجەڵدەی دڵ
ھاووڵاتیئامریکایی
ساڵانی چالاکی١٩٥١-١٩٩٩
ئایینجوو

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ http://www.thehugoawards.org/?s=Kubrick
  2. ^ http://www.imdb.com/name/nm0000040/