ئینگلتەرا
ئینگلستان یان ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە، خەڵکی ئینگلتەرا بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پێشیان دەوترێت ئینگلیز، ئینگلتەرا ھاوسنوورە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلەندا، شاری لەندەن یش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە لەپاش ئەمیش بێرمینگھام و لیدز و مانچستەر بەپلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەڕووی گەورەیەوە لە وڵاتەکەدا، ئاڵای وڵاتەکە سپییە و خاچێکی سووری تێدایە.
ئینگلتەرا England |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
دروشم: Dieu et mon droit | ||||||
سروود: None (de jure) God Save the Queen (دیفاکتۆ) |
||||||
![]() ھەڵکەوتەی ئینگلتەرا (سەوزی تاریک) – لە کیشوەری ئەورووپا (سەوزی کاڵ و خۆڵەمێشیی تاریک) ھەڵکەوتەی ئینگلتەرا (سەوزی تاریک) – لە کیشوەری ئەورووپا (سەوزی کاڵ و خۆڵەمێشیی تاریک) |
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | لەندەن 51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی (دیفاکتۆ) | |||||
زمانە ناوچەییەکان | کۆرنی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠٩) | ٨٧٫٥٪ سپی، ٦٫٠٪ باشووری ئاسیایی، ٢٫٩٪ ڕەش، 1.9% ڕەگەزی تێکەڵ، ٠٫٨٪ چینی، 0.8% دیکە | |||||
ناوی هاووڵاتی | ئینگلیز | |||||
دەوڵەت | Non-devolved constituent country within a constitutional monarchy | |||||
- | مەلیکی شانشینی یەکگرتوو | شا چارڵسی سێیەم | ||||
- | سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو | ڕیشی سوناک | ||||
یاسادانەر | پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو | |||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ١٣٠٬٣٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە ٥٠٬٣٤٦ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٠ | ٥٢٬٢٣٤٬٠٠٠ | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠٠١ | ٤٩٬١٣٨٬٨٣١ | ||||
- | چڕی | ٣٩٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
دراو | پاوەندی ستەرلینگی (GBP ) |
|||||
ناوچەی کاتی | GMT (UTC٠) | |||||
- | ھاوین (DST) | BST (UTC+١) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd/mm/yyyy (AD) | |||||
لای لێخوڕین | چەپ | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .uk | |||||
کۆدی تەلەفۆن | ٤٤ | |||||
Patron saint | سەینت جۆرج |
ناو
دەستکاریناوی ئینگلتەرا لە وشەی کۆنی ئینگلیزی (Englaland)ەوە ھاتووە، کە بە واتای زەوی ئەنگڵەکان دێت، ئەنگڵ ناوی یەکێک لە ھۆزە ئەڵمانییەکان بووە کە لە چەرخەکانی ناوەڕاستدا (پێنج و شەشی زایینیدا) لە دوورگەی ئەنگلن لە ئینگلتەرا نیشتەجێبوون، بەپێی فەرھەنگی ئۆکسفۆردی ئینگلیزی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٨٩٧ ناوی ئینگلتەرا بەکارھاتووە، کە ئاماژە بووە بە بەشی باشووری دوورگەی بەریتانیا، بەڵام لە چەرخی ھاوچەرخدا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٥٣٨ لە نووسراوەکاندا بەکارھاتووە. [ژێدەر پێویستە]
مێژوو
دەستکاریکۆنترین بەڵگەی زانراوی بوونی مرۆڤ لەم ناوچەیەی کە ئێستا بە ئینگلتەرا ناسراوە باووباپیرانی ھۆمۆ (Homo) بوون کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ٧٨٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا. ھەروەھا مێژووی کۆنترین ئێسکی مرۆڤی دۆزراوە لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا. مرۆڤە ھاوچەرخەکان بەدرێژایی چەرخی بەردینی کۆن نیشتەجێی ناوچەکە بوون. دوای کۆتا چەرخی سەھۆڵی تەنیا ئاژەڵە شیردەرە گەورەکانی وەکوو مامۆسەکان (کە جۆرە فیلێکی زەبەلاحی لەناوچووە)، بایسوون (گایەکی ئەمریکی ڕەشتاڵەیە) و کەرکەدەنی کوڵکدار مانەوە. بەنزیکەیی ١١ ھەزار ساڵ پێش ئێستا و کاتێک سەرقاپە سەھۆڵییەکان دەستیان کرد بە توانەوە مرۆڤەکان لە ناوچەکەدا نیشتەجێ بوونەوە، لێکۆڵینەوەی بۆماوەیی پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم مرۆڤانە لە بەشی باکووری نیمچەدوورگەی ئیبریاوە ھاتوون.[ژێدەر پێویستە]
دیموگرافیا
دەستکاریئینگلتەرا قەرەباڵغترین وڵاتی شانشینی یەکگرتووە و ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە بە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت کە (٨٤٪)ی دانیشتووانی بەریتانیا پێکدەھێنێت. لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە (٢٥)ەم گەورەترین وڵاتی جیھانە. ئینگلیزەکان ھاووڵاتی بەریتانین، ھەندێک بەڵگەی ڕەچەڵەکی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ٧٥–٩٥٪ی دانیشتووانی وڵاتەکە لە بنەڕەتدا لە نیمچەدوورگەی ئیبریاوە ھاتوون و (٥٪)یان لە ئەندامانی گەلی کۆنی ئەڵمانیا ئەنگڵەکان و ساکسۆنەکانن و لە وڵاتەکەدا سەقامگیر بوون.[ژێدەر پێویستە]
ئایین
دەستکاریلە سەرژمێرییەکەی ساڵی ٢٠١١دا، ئایینی مەسیحی بەربڵاوترین ئایینی وڵاتەکە بووە و (٥٩٫٤٪)ی دانیشتووانی ئینگلتەرا لەسەر ئایینی مەسیحی بوون، (٢٤٫٧٪) خۆیان بە بێ ئایین و (٥٪)یان خۆیان بە ئیسلام لە قەڵەم داوە، لەکاتێکدا (٣٫٧٪)ی دانیشتووان پەیڕەوکەرانی ئایینەکانی ترن و (٧٫٢٪) وەڵامی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.[ژێدەر پێویستە]
ڕامیاری
دەستکاریسیستمی دەسەڵاتی باوی ڕامیاری ئینگلتەرا سیستمی پادشایی دەستووریی دیموکراتی پەرلەمانییە، کە بەشێکە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، سیستمی پەرلەمانی ئینگلتەرا کۆنترین سیستمی جیھانە، لەبەرئەوە یاسا دەستووریی و حکوومییەکان و داھێنانە یاسایییەکان کە لە ئینگلتەراوە سەرچاوە دەگرن، بە شێوەیەکی فراوان لەلایەن وڵاتانی ترەوە پەیڕەوکراون و بەکارھێنراون. [ژێدەر پێویستە]
کەشوھەوا
دەستکاریکەشوھەوای وڵاتەکە مامناوەندە و کاریگەری زەریای لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا کەشی وڵاتەکە لە زۆربەی کاتەکانی ساڵدا فێنکە. لە بەشی ڕۆژاوای وڵاتەکەدا لەڕادەبەدەر باران دەبارێت، ساڵانە دەگاتە ٨٠٠ مللیمەتر، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژاوادا دەگاتە ١٫٠٠٠ مللیمەتر. ھەروەھا لە دەشتەکانی ڕۆژھەڵات و باشووردا باران زۆر دەبارێت بەڵام لەڕادەبەدەر نییە، ساڵانە نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ میلیمەتر دەبارێت. زستانی ئینگلتەرا سارد و ھەوراوییە، ھەندێکجار تەماوییە و ھەندێک جار بای ھەیە. تێکڕای پلەکانی گەرما لە کانوونی دووەمدا و لە بەشی باکوور نزیکەی سێ بۆ چوار پلەی سیلیزییە، لە بەشی باشووردا چوار بۆ شەش پلەی سیلیزییە. بەھاری وڵاتەکە زۆر فێنکە و وردەوردە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، ھێشتاش باران دەبارێت بەڵام وەکوو وەرزەکانی زستان و پاییز نییە، کۆتایی بەھار خۆرەتاوترین کاتەکانی ساڵە و گوڵەکان سەراپای وڵات دادەپۆشن. پلەکانی گەرما لە وەرزی ھاویندا بەرزدەبنەوە بۆ ١٩ تا ٢٤ پلەی سەدی، لە کاتە زۆر گەرمەکاندا پلەکانی گەرما دەگەنە ٣٥ پلەی سەدی، وەرزی پاییز باراناوییە و ھەندێک جار ڕەشەبای ھەیە، لەوانەیە لە تشرینی دووەمدا، یەکەم بەفر ببارێت.[ژێدەر پێویستە]
زمانی وڵات
دەستکاریزمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ - ئەورووپایییە، بەشێکە لە خێزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە.[١] زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و ناتۆیە.
زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، ڕۆشەنبیری و داگیرکەرانەی ئینگلتەرا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٢]
وەرزش
دەستکاریگرنگترین وەرزش لە ئینگلترا (تۆپ پێ)و (ھونەری جەنگی تایکواندۆ) بەر چاوە، ھەڵبژاردەی نشتیمانی ئینگلستان لە جامی جیھانی فیفای ١٩٦٦ توانیویەتی پاڵەوانییەتییەکە بباتەوە کە ئەمە گرینگترین دەستکەوتیانە لە یاری تۆپی پێ جگەلەمەش وڵاتەکە میوانداری ئۆڵەمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ ی کرد لەشاری لەندەن کە لە گشت یارییەکان ٦٥ مێدالیایان بەدەست ھێنا.
کەسایەتییەکانی وڵاتەکە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ [١].
- ^ [٢],پەرەکانی 127 - 133، چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ISBN 0-19-442185-6.
کتێبنامە
دەستکاری- Ackroyd، Peter (2000). London: the biography. Chatto & Windus. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٦١٩-٧١٦-٨.
- Arlotto، Anthony (1971). Introduction to historical linguistics. Houghton Mifflin. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٩٥-١٢٦١٥-٨.
- Atkinson، T.D. (2008). English Architecture. Read Books. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٩٧-٢٥٨١-٧.
- Axford، Barrie (2002). Politics: an introduction. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٥١٨١-٥.
- Ball، Martin (1993). The Celtic Languages. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٠١٠٣٥-١.
- Bartlett، Robert (1999). England Under the Norman and Angevin Kings, 1075–1225. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٢٥١٠١-٨.
- Bennett، James (2004). The Anglosphere Challenge. Rowman & Littlefield. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٢٥-٣٣٣٣-٢.
- Brewer، Ebenezer (2006). Wordsworth Dictionary of Phrase and Fable. Wordsworth Editions. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٠٢٢-٣١٠-١.
- Briggs، Katharine (2004). A Dictionary of British Folk-tales in the English Language. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٠٣-٣٩٧٣٧-٤.
- Chappell، William (1966). The Roxburghe Ballads. New York: AMS Press. OCLC ٤٨٨٥٩٩٥٦٠.
- Clark، David M.؛ Steed، Michael؛ Marshall، Sally (1973). Greater Manchester Votes: A Guide to the New Metropolitan Authorities. Stockport: Redrose. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٥٠٢٩٣٢-٠-٢.
- Clemoes، Peter (2007). Anglo-Saxon England, Volume 12. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٣٨٣٤-٨.
- Cole، George (1947). The Life of William Cobbett. Home & Van Thal. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٤٩٢-٢١٣٩-٢.
- Colgrave، Bertram (1985). Two lives of Saint Cuthbert. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٣١٣٨٥-٨.
- Colley، Linda (1992). Britons: Forging the Nation, 1701–1837. Yale University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٠-٠٥٧٣٧-٩.
- Cox، Peter (1970). Demography. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٩٦١٢-٦.
- Crouch، David (2006). Normans: The History of a Dynasty. Hambledon Continuum. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٢٨٥-٥٩٥-٦.
- Crofton، Ian (2007). The Kings and Queens of England. Quercus. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٧٢٤-٠٦٥-١.
- Crystal، David (2004). The Stories of English. The Overlook Press. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٥٦٧-٦٠١-٩.
- Downes، Kerry (2007). Christopher Wren. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٢١٥٢٤-٩.
- Eccleshare، Julia (2002). Beatrix Potter to Harry Potter. National Portrait Gallery. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٥١٤-٣٤٢-٥.
- Else، David (2007). Inghilterra. EDT srl. ژپنک ٩٧٨-٨٨-٦٠٤٠-١٣٦-٦.
- Encyclopædia Britannica (2002). The New Encyclopædia Britannica. University of Michigan. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٢٢٩-٧٨٧-٢.
- Encyclopædia Britannica (2009). Encyclopædia Britannica. BiblioBazaar. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٥٩-٠٩٥٨٩-٤.
- Fafinski، Stefan (2007). English legal system. Pearson Education. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٥٨-٢٣٥٨-٦.
- Foreman، Susan (2005). London: a musical gazetteer. Yale University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٠-١٠٤٠٢-٨.
- Foster، Damon (1988). A Blake dictionary. UPNE. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧٤٥١-٤٣٦-٠.
- Fowler، Kenneth (1967). The Age of Plantagenet and Valois: The Struggle for Supremacy, 1328–1498. Putnam. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٦-٣٠٨٣٢-٣.
- Gallagher، Michael (2006). The United Kingdom Today. London: Franklin Watts. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٩٦-٦٤٨٨-٦.
- Gearon، Liam (2002). Education in the United Kingdom. David Fulton. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٣٤٦-٧١٥-٨.
- Goldberg، Jeremy (1996). «Introduction». لە Mark Ormrod & P.G. Lindley (ed.). The Black Death in England. Stamford: Paul Watkins. ژپنک ٩٧٨-١-٨٧١٦١٥-٥٦-٢.
- Green، Tamara (2003). The Greek & Latin roots of English. Rowman & Littlefield. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٢٥-١٤٦٦-٩.
- Hawkins-Dady، Mark (1996). Reader's guide to literature in English. Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-١-٨٨٤٩٦٤-٢٠-٦.
- Heywood، Andrew (2007). Political Ideologies: An Introduction. Palgrave Macmillan. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٠-٥٢١٧٩-٧.
- Higham، NJ (2002). King Arthur: myth-making and history. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢١٣٠٥-٩.
- Kaufman، Will؛ Macpherson، Heidi (2005). Britain and the Americas: Culture, Politics, and History. ABC-CLIO. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥١٠٩-٤٣١-٨.
- Kirby، D.P. (2000). The earliest English kings. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٤٢١٠-٣.
- Keary، Charles Francis (1882). Outlines of primitive belief among the Indo-European races. C Scribner's Sons. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩٠٥-٤٩٨٢-٨.
- Kenny، Michael؛ English، Richard؛ Hayton، Richard (2008). Beyond the Constitution? Englishness in a post-devolved Britain. Institute for Public Policy Research.
- Koch، John (2006). Celtic Culture: A Historical Encyclopedia. ABC-CLIO. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥١٠٩-٤٤٠-٠.
- Lacy، Norris (1986). The Arthurian Encyclopedia. Garland Pub. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٤٠-٨٧٤٥-٦.
- Lax، Roger (1989). The Great Song Thesaurus. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٠٥٤٠٨-٨.
- Levine، Israel E. (1960). Conqueror of smallpox: Dr. Edward Jenner. Messner. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧١-٦٣٨٨٨-٧.
- Lowe، Roy (1971). The English school. Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٠٠-٦٨٨٢-٨.
- Lyon، Bryce Dale (1960). A constitutional and legal history of medieval England. University of Michigan. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٩٣-٩٥١٣٢-٥.
- Major، John (2004). History in Quotations. Cassell. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٤-٣٥٣٨٧-٣.
- Marden، Orison (2003). Home Lover's Library. Kessinger Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٦١-٥٣٢٤-٠.
- Massey، Gerald (2007). A Book of the Beginnings, Vol. 1. Cosimo. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠٢٠٦-٨٢٩-٢.
- McNeil، Robina؛ Nevell، Michael (2000). A Guide to the Industrial Archaeology of Greater Manchester. Association for Industrial Archaeology. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٥٢٨٩٣٠-٣-٥.
- Molyneaux، George (2015). The Formation of the English Kingdom in the Tenth Century. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٧١٧٩١-١.
- Norbrook، David (2000). Writing the English Republic: Poetry, Rhetoric and Politics, 1627–1660. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٧٨٥٦٩-٣.
- O'Hanlon، Ardal (2008). Global Airlines. Elsevier. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٠٦-٦٤٣٩-٤.
- Oakes، Elizabeth H. (2002). A to Z of STS scientists. Facts on File Inc. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٦٠-٤٦٠٦-٥.
- Office for National Statistics (2000). Britain 2001: The Official Handbook of the United Kingdom. London: Stationery Office Books. ژپنک ٩٧٨-٠-١١-٦٢١٢٧٨-٨.
- Oppenheimer، Stephen (2006). Origins of the British. Carroll & Graf. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٦٧-١٨٩٠-٠.
- Pevsner، Nikolaus (1942). An outline of European architecture. University of Michigan. ژپنک ٩٧٨-٠-١٤-٠٦١٦١٣-٢.
- Pollard، A.J. (2004). Imagining Robin Hood. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٢٣٠٨-٩.
- Rankov، Boris (1994). The Praetorian Guard. Osprey Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٥٣٢-٣٦١-٢.
- Redcliffe-Maud، John؛ Wood، Bruce (1974). English Local Government Reformed. London: Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٨٥٠٩١-٥.
- Reitan، Earl Aaron (2003). The Thatcher Revolution. Rowman & Littlefield. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٢٥-٢٢٠٣-٩.
- Ripley، George (1869). The New American Cyclopædia. D. Appleton.
- Rogers، Pat (2001). The Oxford illustrated history of English literature. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٢٨٥٤٣٧-٧.
- Room، Adrian (2006). Placenames of the World. McFarland. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٦٤-٢٢٤٨-٧.
- Rowse، A. L. (1971). Elizabethan Renaissance. Scribner. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٨٤-١٢٦٨٢-١.
- Saunders، Paul (1982). Edward Jenner, the Cheltenham years, 1795–1823. University Press of New England. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧٤٥١-٢١٥-١.
- Scruton، Roger (1982). A dictionary of political thought. Macmillan. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٣٣-٣٣٤٣٩-٣.
- Singh، Udai (2009). Decentralized democratic governance in new millennium. Concept Publishing Company. ژپنک ٩٧٨-٨١-٨٠٦٩-٥٤٠-٧.
- Stradling، R.A. (1993). The English musical Renaissance, 1860–1940. Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٠٣٤٩٣-٧.
- UK Parliament (2007). Department for Transport annual report. Stationery Office. ژپنک ٩٧٨-٠-١٠-١٧٠٩٥٢-١.
- Underdown، David (2000). Start of Play: Cricket and Culture in Eighteenth-Century England. Allen Lane. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٣٩-٩٣٣٠-١.
- Ward، Paul (2004). Britishness Since 1870. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٠٣-٤٩٤٧٢-١.
- Warner، Charles (1902). Library of the world's best literature, ancient and modern. International society. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠٥٢٠-٢٠٢-٠.
- Watson، John (1985). English poetry of the Romantic period, 1789–1830. Longman. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٨٢-٤٩٢٥٩-٢.
- Webster، Frederick A.M. (1937). Our great public schools: their traditions, customs and games. London: Ward, Lock. OCLC ٦٣٨١٤٦٨٤٣.
- West، Anne (2003). Underachievement in schools. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٤١٣٢-٨.
- White، W. (1885). [[[:داڕێژە:GBurl]] The Story of a Great Delusion in a Series of Matter-of-fact Chapters]. E.W. Allen. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی) - White، Peter (2002). Public transport. Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٥٧٧٢-٥.
- Wilson، David؛ Game، Chris (2002). Local Government in the United Kingdom (چاپی 3rd). Basingstoke: Palgrave MacMillan. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٣٣-٩٤٨٥٩-٠.
- Withington، Robert (2008). English Pageantry; An Historical Outline. Read Books. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٨٦-٨٠٦٢-٩.
- World Book (2007). The World Book Encyclopedia, Volume 6. University of Michigan. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٦٦-٠١٠٢-٩.
- Wright، Kevin J (2008). The Christian Travel Planner. Thomas Nelson Inc. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠١٦-٠٣٧٤-٨.
- Young، Robert JC (2008). The Idea of English Ethnicity. Blackwell. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٥١-٠١٢٩-٥.
- Ziegler، Philip (2003). The Black Death (چاپی New). Sutton: Sutton Publishing Ltd. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٠٩-٣٢٠٢-٨.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- English Heritage – national body protecting English heritage
- Natural England – wildlife and the natural world of England
- VisitEngland – English tourist board
- BBC News – England – news items from BBC News relating to England
- GOV.UK – official website of the British Government
- Geographic data related to ئینگلتەرا at OpenStreetMap