ساڵح نیکبەخت پارێزەر، یاساناس و چالاکێکی مافەکانی مرۆڤی کوردی ئێرانییە. ئەو وتەبێژی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە ئێرانە.[١]

ساڵح نیکبەخت
محمدصالح نیکبخت

لەدایکبوون١٩٤٥
شوێنی حەوانەوەتاران، ئێران
نەتەوەکوردی ئێرانی
پیشەپارێزەر، یاساناس

نیکبەخت بەشی یاسای خوێندووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی تاران. ئەو پارێزەری ژمارەیەک دۆسیەی بەرچاو وەکوو دۆسیەی کوژرانی ژینا ئەمینی بووە.[٢]

پەرلەمانی ئەوروپا دەستکاری

ژینا ئەمینی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سترازبێرگ لە دوای مردنی خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی بیرکردنەوە پێبەخشرا. پەرلەمانی ئەورووپا خەڵاتە بەناوبانگەکەی بەخشییە هەردوو ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی. ساڵح نیکبەخت وەک ئەکادیمیست و پارێزەر، نوێنەرایەتی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەگەڵ ئەفسوون نەجەفی (خوشکی حەدیس نەجەفی) و مێرسدە شاهینکار، داکۆکیکارانی مافی ژنانی ئێرانی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ئێرانیان بەجێهێشت، وەک نوێنەری براوەی خەڵاتەکان وەستانەوە. هەروەها نیکبەخت پەیامی دایکی ژینا ئەمینی بۆ ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و کەسانی دیکەی ئامادەبووی مەراسیمەکە خوێندەوە.[٣][٤]


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "گذشت سی سال قانون گذاری در جمهوری اسلامی ايران و عدم". VOA News. 2008-12-06. Retrieved 2009-07-20.
  2. ^ پارێزەری کەیسەکەی: ژینا بەهۆی لێدانی توندەوە گیانی لەدەست داوە. ناس کورد (لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ پیام مادر مهسا امینی به مناسبت دریافت جایزه ساخاروف: نام دخترم رمز رهایی شد، صدای آمریکا، ۲۱ آ‌‌‌ذر ۱۴۰۲
  4. ^ جلوگیری از خروج خانواده مهسا امینی از ایران برای دریافت جایزه ساخاروف، بی بی سی، ۱۹ آذر ۱۴۰۲