زەکەریا بە (عیبری:זכריה) بە (عەرەبی:زكريا) کەسایەتییەکە بە پێی ئایینە ئیبراهیمییەکان، و لەئیسلامدا یەکێکە لە پێغەمبەران.[١]

تابلۆی زەکەریا و فریشتە لەلایەن دومنیکۆ گیرلاندایۆ

لە یەهوودییەتدا

دەستکاری

زەکەریا لە ئایینی یەهوودییەتدا، یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا و باوکی یوحەنای پیاوچاکە. یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل و فەرمانڕەوای بەنی ئیسرائیل بووە. لە تەوراتدا ئاماژە بە تەمەنی پێغەمبەر زەکەریا نەکراوە.

لە مەسیحییەتدا

دەستکاری

زەکەریا بە پێی مەسیحییەت و کتێبی پیرۆز بە پێغەمبەر وەسف نەکراوە، بەڵکو بە پیاوچاک وەسف کراوە. کە مێردی خاتوو (ئەلیسابات) و باوکی پێغەمبەر (یوحەنا)یە. کە لە کتێبی پیرۆزدا ناسراوە بە یەحیای لە ئاوهەڵکێش. لە کتێبی پیرۆزدا زەکەریا (١٢٥) ساڵ ژیاوە.

لەئیسلامدا

دەستکاری

زەکەریا لە ئایینی ئیسلامدا، یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا و یەکێک لە پێغەمبەر و کاهینانی نەتەوەی بەنی ئیسرائیل بووە. مێردی خاتوو (ئەلیشا) و باوکی پێغەمبەری خودا (یەحیا)یە. زەکەریا کۆتا پێغەمبەری کوژراوە. بە دەستی سووپای فەریسییەکان لە ناو دارێکدا کراوەتە دوو لەتەوە. زەکەریا لە ئایینی ئیسلامدا (١٥٠) ساڵ ژیاوە. زەکەریا لە قورئاندا [٧] جار ناوی هاتووە.[١][٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «قصة زكريا عليه السلام». موضوع (بە عەرەبی). لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «قصة زكريا عليه السلام سطور». sotor.com (بە عەرەبی). لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.