زەڕنە شارەدێیەکە لە ناوچەی زەڕنە لە شارستانی ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ناوچەی زەڕنەیە.[٢]

زەڕنە
زرنە - Zarneh
Map
شارەدێی زەڕنە
زەڕنە is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
زەڕنە
زەڕنە
زەڕنە is located in ئێران
زەڕنە
زەڕنە
جێگە لە ئێراندا
زەڕنە is located in ئاسیا
زەڕنە
زەڕنە
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 33°55′47″N 46°10′57″E / 33.9297°N 46.1824°E / 33.9297; 46.1824پۆتانەکان: 33°55′47″N 46°10′57″E / 33.9297°N 46.1824°E / 33.9297; 46.1824
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگائیلام
شارستانئەیوان
ناوچەزەڕنە
بوون بە شارەدێ١٩٩٥
بەرزایی
١٠٧٩ مەتر (٣٬٥٤٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢،٩٦٦کەس[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کەڵھوڕی)
 • ئایینئیسلام(شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤

ناو دەستکاری

دوو بۆچوون ھەیە سەبارەت بە ناوی زەڕنە:

  • یەکێکیان ئەوەیە، چونکە ئەو زەویانەی کە لەم ناوچەیەدا ھەبوون کوالیتی و بەپیتێکی تایبەتیان ھەبوو، بەراوردیان کردووە لەگەڵ (زێڕ).
  • بۆچوونی دووەم لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە لە ڕابردوودا ئەو کەسانەی لەم ناوچەیەدا دەژیان، ژنێک فەرمانڕەوایییان دەکرد کە ناوی (زەڕینە) بوو، ھەر بۆیەش ئەو ناوچەیە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.[٣]

زەڕنە لە سەفەرنامەکاندا دەستکاری

ڕۆژھەڵاتناسی بەریتانی سێر ھێنری ڕاولینسۆن کە لە ساڵی ١٨٣٦دا سەفەری کردووە بۆ ئێران و پێی لەو ناوچانە دانا، لە لێکۆڵینەوەکانیدا لە کتێبی (Passage from Zahab to Khuzestan) کە باس لەوە دەکات کە؛

"لە زەڕنە کەلاوەکانی شارێکی گەورە دیارە". لەوێ گردێک ھەیە کە پێموایە شوێنی قەڵایەک بووە، قەبارەکەی بچووکترە لەوەی لە گیلان. بناغەی بیناکان کە ڕووبەرەکەیان نزیکەی ٨ کیلۆمەتر دەگرێتەوە، ئێستا نزیکە لەگەڵ زەوی یەکسان بن. سێ چوار بینای جیاواز، کە لەوانی تر وەک خۆیان نەشکاوترن، لە دەوری گردەکە دەبینرێن، کە چەندین کۆریدۆری تەسک و قوبەیان تێدایە و پێدەچێت لە سەردەمی پاشا ساسانییەکاندا شوێنی نیشتەجێبوون بوون. لەڕووی شێوازی تەلارسازییەوە ئەم بینایانە ھەمان وێرانەکانی (بان زەردە)ی قەسری شیرینن و گومانم لەوەدا نییە کە ھی ھەمان سەردەمن. بەھەر حاڵ گردەکە و ھەموو بیناکان زۆر کۆنن. لە یەکێکیاندا بڕێکی زۆر خشت لە سەردەمی کایانیان دۆزراوەتەوە و دەرکەوتنی ئەوانی دیکەش دەریدەخات کە دەبێ لە ڕابردووی دووردا دروستکرابن.

ھەروەھا ڕاولینسۆن دەڵێت:

وا دیارە دەشتی ئاریوخ کۆنترین ناوی ئەم ناوچەیە بێت و ھەر لەوێشەوە ئیلامییەکان بە یارمەتی پاشای ئاشوور پەلەیان کرد بۆ نەینەوا. من پێم وایە پایتەختەکەی زەڕنەیە کە من وەسفی کەلاوەکانیم کردووە، لەبەرئەوەی بۆم دەرکەوتووە پێش سەدەی ١٣ی زایینی بە ئاریۆحان پایتەختی دەوڵەتی ماە سەبدان ناسرابوو. ھەروەھا پێم وایە ئەو شوێنەی (حەرە) پەیوەست بە سەردەمی دیلبوونەوە (لە جولەکەکان) ھەیە، پێویستە لەم دەوروبەرییەدا بە دوایدا بگەڕێین و دیسانەوە بێ گومان ئەمە ھەمان شوێنە کە بنیامین تودەلە بە ئاریان ناوی دەبات و ئەوەش دەڵێت نزیکەی ٢٠ ھەزار خێزانی جولەکە لەوێ نیشتەجێ بوون".

شوێنەوار دەستکاری

  • گۆڕستانی ھلۆچ:

یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی شارستانی ئەیوان گۆڕستانی ھلووچ کە دەکەوێتە شارەدێی زەڕنە. ئەم گۆڕستانە ئێستا بەشێکە لە شارەدێی. زەڕنە و زۆرینەی گۆڕاوە بۆ خانووی نیشتەجێبوون. ئەم گۆڕستانە ھی ئەو جووانە بوو کە لە زەڕنە دەژیان. ھلۆچ یان ھێلوچ یەکێک بوو لە فەرماندە و سەرکردە گەورەکانی ئەم خەڵکە، کە دواتر ناوی ئەم گۆڕستانەیان بە ناوی خۆیەوە ناونا.[٤]

دانیشتوان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.amar.org.ir/english
  2. ^ "زبان و گویش مردم ایلام". خبرگزاری برنا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-03.
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ http://www.tabnakilam.ir/fa/news/201165/آثارباستانی-شھرتاریخی-زرنھ-تصاویر
  5. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦".
  6. ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#