زیاد ئەسعەد
گۆرانیبێژێکی کورد
زیاد ئەسعەد (لەدایکبووی ١٩٦٦، ھەولێر) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە. لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی تەیراوە لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٣ بە گۆرانی دوعادەکەم (ئاواز و ھۆنراوەی قادر سەیاحی) دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا خاوەنی ٥ ئەلبوومە. ئەو لەوەتەی ١٩٩٣ کوردستانی جێھێشتووە و لە ئەورووپا لە سوێد دەژی.[١] زیاد ئاوازی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژە کوردییەکان داناوە، ژمارەیەکیش لە گۆرانیبێژان گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.[٢][٣]
زیاد ئەسعەد | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٦٦ ھەولێر |
بنەچە | کورد |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر |
ئامێرەکان | دەنگ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٣–٢٠٠٣ |
بەھۆی دەرنەکەوتنی لە شاشەکان و میدیاکانەوە، ماوەیەکی زۆرە مشتوومڕ لەسەر باری تەندروستی و دەروونی زیاد ئەسعەد دروست بووە.[٤] زۆرێک لە ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی باس لەوە دەکەن کە ئەو ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.[٥][٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «زیاد ئەسعەد بە بەرھەمێکی نوێ بێدەنگی دەشکێنێت». www.rudaw.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «لۆکە زاھیر گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە». www.xendan.org. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ئیدریس ساڵح گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە». www.xendan.org. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «پارێزەری زیاد ئەسعەد: ئەوانەی قسە لەسەر زیاد ئەسعەد دەکەن دەدرێنە دادگا». www.wishe.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «زیاد ئەسعەد سەلامەتە». www.rudaw.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Corporation، Nalia. «تەلعەت تاھیر لەبارەی تەندروستی زیاد ئەسعەدەوە چی دەڵێت؟». nrttv.com. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.