زۆڵەکەی ئەستەمبوڵ
زۆڵەکەی ئیستانبووڵ ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بە ڕەگەز تورک ئەلیف شەفەقەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن دەزگای Viking Adult بڵاوکراوەتەوە. پاشان ھەر لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە مانگی ئازاردا لەلایەن ئاسڵی بیچنەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی بە ناونیشانی (منداڵە زۆڵەکە) و بووەتە کتێبی پڕفرۆش.
نووسەر | ئەلیف شەفەق |
---|---|
وڵات | تورکیا |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | دراما |
بڵاوکەرەوە | ڤکینگ پرێس |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠٠٦ |
لاپەڕەکان | ٣٦٨ |
ژپنک (ISBN) | 0-670-03834-2 |
چیڕۆکی ڕۆمانەکە
دەستکاریبەسەرھاتی دوو خێزانی تورکی و ئەرمەن دەگێڕێتەوە بە درێژایی مێژوو ھەر لە ساتی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ئەرمەنەکانەوە تاوەکو سەردەمی نوێ. ئەلیف ھەوڵی داوە ئەو جەور و ستەمە پیشانبدا کە لەسەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی لە ئەرمەنەکان کراوە لە ڕێگەی خانەوادەی چەخماخچیان و ستەمبووڵیانی ئەرمەنی لەلایەک و خانەوادەی کازانچی تورکی لەلایەکی تر، پاشان تێکەڵبوون و درووستبوونی پەیوەندییەکی سەیر بە درێژایی مێژوو لە نێوان ئەم دوو خانەوادەیە. پاڵەوانانی ڕۆمانەکەش بریتین لە ھەریەک لە ئاسیا کازانچی و ئارمەنووش چەخماخچی. دەرکەوتنی پەیوەندییەکان لەوکاتەوە دەستپێدەکەن کەوا ئارمەنووش بە نیازی ناسینی نەتەوەکەی سەردانێکی تورکیا بکا و لەبەر ئەمەش لەلای خانەوادەی زڕباوکەکەی دەمێنێتەوە، کە خانەوادەی کازانچین. ئەلیف وا لە خوێنەر دەکا بە درێژایی خوێندنەوە تامەزرۆ ببێ تا ئەوکاتەی کە ھەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن و خوێنەر تووشی شۆک دەبێ.
وەرگێڕانی کوردی
دەستکاریئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠١٦ و لەسەر دەستی بەرھەم ناودەشتییەوە وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی لە زمانی ئینگلیزییەوە و خانەی چاپ و پەخشی ڕێنماش چاپ و بڵاویان کردووەتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- چاپی کتێبەکە.
- ویکی ئینگلیزی.
- ویکی تورکی.
- ماڵپەڕی ئەلیف شەفەق
- ماڵپەڕی Goodreads
- ماڵپەڕی The Guardian