زنجیرەی لێکدوورکەوتوو
لە بیرکاریدا، زنجیرەی لێکدوورکەوتوو [١] (بە ئینگلیزی: Divergent series) بە زنجیرەیەک دەوترێت کە لێکنزیکبوو نییە. واتە کاتێک بەھای زیاد دەبێت، بەھای سەرجەمە بەشەکان زیاد دەبێت. ئەمە بەو واتایەیە کە پاشیەکیی بێکۆتایی سەرجەمە بەشەکانی زنجیرەکە لە ژمارەیەکی دیاریکراو نزیک نابێتەوە و ھەموو ژمارەکان تێدەپەڕێنیت. لە پاشیەکییەکی لێکنزیکبوودا، ڕادەی تێرمی گشتی لە ناکۆتا دەکاتە سیفر. لەمەوە ئەگەر بۆ پاشییەکییەک ئەم ڕادەیە سیفر نەبێت، زنجیرەکە لێکدوورکەوتوو دەبێت. بەڵام ئەم مەرجە بەس نییە بۆ سەلماندنی لێکنزیکبوویی زنجیرەیەک، واتە ھەموو ئەو زنجیرانەی ڕادەی تێرمی گشتییەکەیان لە ناکۆتادا دەکاتە سیفر لێکنزیکبوو نین. ناسراوترین نموونە بۆ ئەمە بریتییە لە زنجیرەی ھارمۆنیک، کە نیکۆل ئۆرسم ماتماتیکزانێکی سەدەکانی ناوین سەلماندی ئەم زنجیرە، زنجیرەیەکی لێکدوورکەوتوویە.
نموونە
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی یازدەھەمی زانستی
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Divergent series»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی شوباتی ٢٠١٩.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |