زنجیرەچیاکانی پامیر (ئۆردۆ:) زنجیرە چیایەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیاوە، کە دەورەدراوە بە زنجیرە چیایە بەرزەکانی شاخەکانی ھیندوکوش و کون لوون و جیسار ئەلی و تیانشان. کە بە دیاریکراوی دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی دووری کۆماری کازاخستان، دامێنە دەشتایییەکانی پامیر لەلایەن کۆمارییەکانی تاجیکستان و قرغیزستانەوە ھاوبەشە و بە درێژایی بەرەو باکووری ڕۆژاوای کۆماری گەلی چین و لە بەشی دووری باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان بەرەو باکوور دەڕوا، لەبەشی باشووری زۆرکۆڵ و دۆڵی خان ھەیە، چیاکانی ئەم زنجیرەیە بەرزن بە تێکڕای بەرزی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.[١]

زنجیرەچیای پامیر
بەشێکە لەAlpide belt
پۆتانی شوێن٣٩°٠′٧″N ٧١°٥٩′٥٩″E
بەرزترین خاڵKongur Tagh
بەرزی لە ئاستی دەریا٧٬٦٤٩ مەتر
سەردەمCarboniferous
ڕووبەر١٢٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

بەرزی و نزمی دەستکاری

ناوچەی پامیر دەکرێت دابەش بکرێت لە نێوان:

  1. بەشی ڕۆژھەڵاتی تا ڕادەیەک تەختە، لەسەرەوە زنجیرەیەک لە لووتکە ھەیە کە بەرزیان دەگاتە ٧١٢٧ م (لووتکەی لینین) و چیای ستالین بە بەرزی (٧٤٩٥م).
  2. بەشی ڕۆژاوا: بەھۆی لافاوەوە کە بۆ چەندین دۆڵ و قەراغی زۆر قووڵ پێک ھاتووە، کە زۆربەی کات بە بدخشان ناسراوە و لێوارییەکانی بە تیژی و لێشاوی ڕوو لەژێر زەوی دەکەن کە ئاوەڕۆی ڕووباریان گرتوە و بووە ھۆی دروستبوونی دەریاچەی گرنگ و دانانی گوندە بچووکەکان، پامیر ڕووباری سەھۆڵی گرنگی ڤیدچنکۆی ھەیە (بە درێژی ٧٧ کیلۆمەتر و پانی ٤کم.[٢][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

زەویناسی دەستکاری

پێکھاتەی زەوی ئەم زنجیرەچیایە دەکرێت کورتبکرێتەوە لە نێوان:

  1. زنجیرەکانی باشوور: بەردی گۆڕاوی پێش کامبرین وەک گاگنیس، کوارتزیت و مەڕمەڕی ھەڵوەشاوە.
  2. زنجیرەکانی ناوەڕاست: بەردی لم و بەردی گەچی، لە سەردەمی جیۆلۆجی یەکەم و دووەمەوە تا درەنگانی قۆناغی جیۆلۆجی سێیەم دروستبوون.
  3. زنجیرەکانی باکوور: بەردی سەھۆڵی لە ماوەی دووەم و سێیەمەوە بەشێوەی ھەڵوەشاوە بەدی دەکرێت.

کەش و ھەوا دەستکاری

کەش و ھەوای پامیر وشک و سارد و کیشوەرییە و ڕێژەی ساڵانەی بارانی لە دۆڵی ڕۆژاواکەی لە ١٠٠–٢٥٠ ملیمەتردایە، بە بەراورد بە ٢٠٠–٥٠٠ ملم بۆ دۆڵەکانی ڕۆژھەڵات بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٨٠٠ میلیمەتر لە لووتکەی شاخەکانی، پلەی گەرمای مانگی کانوونی دووەم دەگاتە -١٧٫٨°C ڕۆژھەڵات بەرامبەر -٧٫٤°C ڕۆژاوا، لە مانگی تەممووز بۆ ٢٠°C ڕۆژھەڵات و بۆ ٢٢٫٥°C ڕۆژاوا بەرز دەبێتەوە.[٣]

ئابووری دەستکاری

زۆربەی ھەرێمەکان پشت بە کشتوکاڵکردن دەبەستن و لەسەر داچاندنی دانەوێڵەی وەک جۆ، گەنمەشامی سپی، گەنمەشامی، چەمی وەک باقلە، ترێ، کرۆسک، ھەرمێ، سێو، پەستوون و چینگۆ. کۆمەڵگاکەی کۆچەرین و مەڕو ماڵات بەخێو دەکەن و لە ڕووبارەوەرزەیەکانی ماسی دەگرن و لەسەر پشتی گا کۆچ دەکەن، خەڵوز و خوێی بەرد لە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە دەردێنن وەبەرھێنانی بۆ دەکەن و زێڕ و زیو و بەردی بەنرخ و جیوە و ئاڵتوون لە بەشەکانی ڕۆژاوایانەوە ھەیە و وەبەرھێنانی بۆ دەکرێت لەلایەن حکوومەتی میرییەوە.[٤]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Памир". bse.sci-lib.com. Retrieved 2021-09-20.
  2. ^ "Free Site Search Engine - put a search engine on your web site or add search to your blog". www.jrank.org. Retrieved 2021-09-20.
  3. ^ Bliss, Frank (2002-06-01). Social and Economic Change in the Pamirs (Gorno-Badakhshan, Tajikistan): Translated from German by Nicola Pacult and Sonia Guss with support of Tim Sharp (بە ئینگلیزی). Taylor & Francis. ISBN 978-0-203-40531-4.
  4. ^ "水經注/02 - 维基文库,自由的图书馆". zh.wikisource.org (بە چینی). Retrieved 2021-09-20.