زاوە
زاوە یان عەتارد (بە ئینگلیزی: Mercury; ھێما: ) بچووکترین گەڕەستێرەیی کۆمەڵەی خۆرە و نزیکترین گەڕەستێرەشە لە خۆر و کێشەکەشی بە ئەندازەی (٠٫٣٨٧) لە ئاستی کێشی زەوی و تیرەکەی نزیکەی (٤٨٨٠) کلم گۆکەی لە ئاست گۆی زەوی (٠٫٠٥٥)یە و بەناوی خوداوەندی بازرگانییەوە ناونراوە. بەیانیان خێرا لە ئاسمان دیار دەکەوێت و ئێوارانیش خێرا لەسەر زەویش نابینرێت چونکە لە ساڵێکدا تەنھا چەند ڕۆژێک دیاردەکەوێت و لەسەر ڕووی ئاسۆ ھەڵدێت کێشی ھەر کەسێکیش لەسەر زاوە زیاد ناکات لەو کێشەی کە لەسەر زەوی ھەیەتی ئەوەش بەھۆی گەشتکردن نییە بە گالیسکەی بۆشایی، بەڵکو قەبارەی زاوە لە قەبارەی زەوی بچووکترە، بۆیەش ھێزی کێشکردنەکەی کەمترە لە ھێزی کێشکردنی زەوی.
جا بۆ نموونە ئەگەر ھاتوو لەسەر زەوی کێشت (٧٠) کیلۆ بیت ئەوا لەوێ دەبێت بە (٢٧) کیلۆگرام؛ و بەھۆی زۆر نزیکیشی لە خۆر گەرمییەکەی مرۆڤ دەسوتێنێت و دەیکوژێت؛ و لەبەر ئەوەی کە زۆر بەھێواشی بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە بۆیە لە شەودا تا پلەی بەستن سارد دەبێت بەسەر ڕووەکەشییەوە شوێنی پێکەوتنی نەیزەک و دەمی گڕکان و دۆڵی گەورە دەبینرێت و ھەروەھا زاوە ھیچ ھەیڤێکی پاشکۆیی نییە و بەرگە ھەواکەی کە دەوری داوە زۆر تەنکە و لە گازی ھایدرۆجین و ھیلیۆم پێکدێت و پلەی بەرزی گەرمییەکەشی دەگاتە (٤٦٥) پلەی سەدی و نزمترینیشی دەگاتە (١٨٤) پلەی سەدی.
دووری ھەسارەی زاوە لە خۆر بە (٥٨) ملیۆن کم ئەخەمڵێنرێت، و بەھۆی خولانەوە ھێلکەیییەکەشی بە دەوری خۆرەوە نیوەتیرە خولانەوەی ھەسارەی زاوە کەم دەکات تا (٤٦) ملیۆن کم لە نزکترین خاڵ لە خۆر و نیوەتیرەشی لە خولانەوەکەی زیاد دەکات تا (٦٩٫٨) ملیۆن کم لە دوورترین خاڵ لە خۆر و شوێنەکەشی تایبەتمەندی ئەوەی پێ دەبەخشێ کە ببێ بە یەکێک لەم دوو ھەسارەیەی کە دیاردەی (تێپەڕ بوون)یان بەسەردا ڕووئەدات ئەمیش لەوکاتەی کە دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی.
خولانەوە و کات
دەستکاریخولانەوەی ھەسارەی زاوە بەدەوری خۆردا (٨٨)ڕۆژی سەر زەوی دەخایەنێت بەڵام خولانەوەی بەدەوری خۆیدا زیاتر لەمە دەخایەنێ ساڵێکی زاوە بچووکترە لە ڕۆژەکەی و تەنھا شەوێکی سەر زاوە (٤٤) ڕۆژی سەر زەویە.
تۆپۆگرافیای ڕووەکەی
دەستکاریڕووی ھەسارەی زاوە زۆر لە ڕووی مانگ دەچێ چونکە دەمی گڕکانی گەورە و زنجیرە چیا ھێندێکیش دەشتایی لێیە و بە پێکھاتەی سلیکۆنی کانزایی داپۆشراوە، بەم دوایییەش ماوەیەکی موگناتیسی بێ ھێزتر لە ھێزی موگناتیسی زەوی دۆزرایەوە بەدەووری ھەسارەکە و ئەمەی بۆ زانایان ڕوون کردەوە کە ناخی ھەسارەکە لە ناخی ھەسارەی زەوی دەچێ، کە لە بەردی تواوە و پێکھاتەی گران پێک ھاتووە.
ژیان لەسەر زاوە
دەستکاریبەھۆی سەختی بارودۆخی کەش و ھەوای ھەسارەکە و نەبوونی ئاو ئەوا ئەستەمە ژیان لەوێ بەڕێوە ببرێ جا بە ھەر جۆرێک بێت.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زاوە تێدایە. |