زانکۆی زاخۆ

زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان

زانکۆی زاخۆ زانکۆیەکی حکومیە، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت، دەکەوێتە شارۆچکەی زاخۆ لە پاڕێزگای دھۆک لە کوردستانی باشوور.

مێژوو دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٠ وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ ڕاگەیێنرا بەڵام خۆی لەبنەڕەتدا لە ساڵی ٢٠٠٥ دوو کۆلێژی لێکرایەوە وەک پاشکۆیەک سەربە زانکۆی دھۆک لە لایان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کوردستان، دوو کۆلێژەکەش کۆلێژی پەروەردە و بازرگانی بوون کە دواتر بوون بە بندەک بۆ زانکۆی زاخۆ، زانکۆیەکە بەشێوەی سەربەخۆ لەگەڵ سێ زانکۆی تر دامەزران بە بریارێکی پەرلەمانی کوردستانەوە وەک چارەسەریەک بۆ پتربوونی خواستی خوێندن لەھەرێمدا.

کۆلێژەکان دەستکاری

کۆلێژی زانست دەستکاری

دوای ڕێکخستن و دامەزراندنی پەیکەربەندی زانکۆکە ھەردوو کۆلێژی پەروەردە و بازرگانی کە وەک پاشکۆی زانکۆی دھۆک بوون گوازرانەوە بۆ زانکۆی زاخۆ لە چوارچێوەی کۆلێژی زانست گونجاندنیان لەژێر ناوی کۆلێژی زانست و زانستە مرۆییەکان، کە بۆ خوێندنی ٢٠٠٥–٢٠٠٦خوێندکاریان وەرگرت، دوای ڕاگەیاندنی زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ بەپێی بریاری وزاری ژماڕە ١٦٧٠ لە یۆلیۆی ٢٠١٠ و بریاری ٦٤٤ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ١٢یۆلیۆی ٢٠١٠. [١]

کۆلێژی زانست پێنج بەش لەخۆ دەگرێت:

  • بەشی زیندەزانی
  • بەشی کیمیا
  • بەشی فیزیا
  • بەشی زانستە ژمێرەییەکان (کۆمپیوتەر)
  • بەشی بیرکاری
  • بەشی ژینگەزانی (٢٠١١)

ماوەی خوێندن لەکۆلێژەکان چواڕساڵە کە دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەبەخشن بە دەرچوانیان. ئەم کۆلێژە کورسی خوێندنی باڵای بۆ بروانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا دابین کردووە.

دەستەی فێرکردن و مامۆستایان خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و کەسانی بەھرەمەندن کە بەشێوەیەکی نوێ و ھاوچەرخ فێرخوازان پێدەگەیێنن بە پشت بەستن بە پەیرەوی نوێ و گونجاو لەگەڵ سەردەم. کۆلێژەکە سەدان خول و ڕاھێنانی کردارەکی بۆ کارمەند و مامۆستایان و خوێندکاران کردۆتەوە.

کۆلێژی ئەندازیاری دەستکاری

کۆلێژی ئەندازیاری لە ٢٠١٣ کرایەوە. زانکۆی زاخۆ کۆلێژی ئەندازیاری نەوتی وەک یەکەم بەشی کۆلێژەکە ڕاگەیاند لە ٢٠١٣، ئەمەش بەھۆی داواکاری گۆرەپانی کوردستان بوو لەم بوارەدا بەھۆی دۆزینەوە و دەرھێنانی نەوت لەکوردستاندا، ماوەی خوێندن لە کۆلێژەکە چوارساڵە، خوێندکارانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن لەبواری ئەندازیاری نەوتدا، کۆلێژەکە لەلایەن دەستەیەکی پسپۆر و لێھاتوو بەڕێوە دەچێت کە پەیرەوی بەرنامەی نوێ و ھاوچەرخ دەکەن. کۆلێژەکە پەیوەندیەکی پتەوی دروستکردوە لەبوارەکانی پیشەسازی و ھاریکاری ئەکادیمی لەگەڵ کۆلێژەکانی تری کوردستان و جیھان، وەک زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی کۆیە و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی لیدز و زانکۆی دێربی و زانکۆی نۆتنگھام و زانکۆی کۆلۆرادۆ.

کۆلێژەکە دوو بەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:

  • بەشی ئەندازیاری نەوت
  • بەشی ئەندازیاری تەکنیکی

کۆلێژی زانستە مرۆییەکان دەستکاری

کۆلێژەکە شەش بەش لەخۆ دەگرێت

  • بەشی زمانی کوردی
  • بەشی زمانی ئینگلیزی
  • بەشی زمانی عەرەبی
  • بەشی زمانی تورکی
  • بەشی مێژوو
  • بەشی خوێندنی ئیسلامی

کۆلێژی پەروەردە دەستکاری

کۆلێژەکە سێ بەش لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:

  • کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی
  • کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
  • کۆلێژی پەروەردەی دەرونزانی و دەرونناسی گشتی

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری