دەمەوێ پەنکریاست بخۆم (فیلم)

دەمەوێ پەنکریاست بخۆم (بە ژاپۆنی 君の膵臓をたべたい کیمی نۆ سویزۆ ئۆ تابیتای) فیلمێکی ئەنیمی درامی ٢٠١٨ی ژاپۆنییە لە ڕۆمانێکی سووکی ھەمان ناو وەرگیراوە لەلایەن یۆڕو سومینۆ. بەرھەمھێنراوە لەلایەن ستۆدیۆی ڤۆڵن و لە بڵاوکراوەی ئەنیپلێکسە، فیلمەکە نووسراوە و دەرھێنراوە لەلایەن شینچیرۆ ئوشیجیما و نواندنی سەرەکی لەلایەن ماھیرۆ تاکاسوگی، لین، یوکیۆ فوجی، یوما ئوچیدا، جون فوکوشیما، ئەتسوکۆ تاناکا، شینچیرۆ میکی، و ئێمی واکیو. لە فیلمەکەدا، کوڕێکی قوتابخانەی ئامادەیی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە دەبێتە ھاوڕێی ھاوپۆلەکەی ساکوڕا یامائوچی، کە دەردەکەوێت نەخۆشییەکی کوشندەی لە پەنکریاسی دا ھەیە.

دەمەوێ پەنکریاست بخۆم
پەڕگە:I Want to Eat Your Pancreas anime film poster.jpg
دەرھێنەرشینچیرۆ ئوشیجیما
بەرھەمھێنەریوما تاکاھاشی شینچیرۆ کاشیوادا
سەرچاوەی چیڕۆکڕۆمانی دەمەوێ پەنکریاست بخۆم لەلایەن یۆڕو سومینۆ
کاستماھیرۆ تاکاسوگی، لین، یوکیۆ فیوجی، یوما ئوچیدا، جون فوکوشیما، ئاتسوکۆ تاناکا، شینیچیرۆ میکی، ئێمی واکیو.
وێنەگری سینەماییمایوکۆ کۆیکێ
ستۆدیۆ(کان)ستۆدیۆی ڤۆڵن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەئانیپلێکس
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (تۆکیۆ) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (یابان)
ماوەی فیلم١٠٨ خولەک
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
داھات٦٫٢ ملیۆن دۆلار (بۆکس ئۆفیس)

لەبەرگرتنەوەی فیلمێکی ئەنیمی لە ڕۆمانەکەوە لە مانگی ئابی ٢٠١٧ ڕاگەیەندرا. ستافی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ ئاشکراکرا، تاکاگوسی وەک خوێندکارە نەناسراوەکەی ئامادەیی و لینیش وەک ساکورا ڕاگەیەندرا. کاستەکەی دیکە لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووز و ئابی ٢٠١٨دا ئاشکرا کران.

فیلمی دەمەوێ پەنکریاست بخۆم لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ نمایشی پێشوەختەی خۆی لە تۆکیۆ ئەنجامدا و لە ١ی ئەیلوول لە ژاپۆن نمایشکرا. داھاتی فیلمەکە زیاتر لە ٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لە جیھاندا و پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە ستایشی چیرۆکەکە و پەیامەکەی و ئەنیمەیشن و نووسینەکەیان کرد. فیلمەکە پاڵێوراوی چەندین خەڵاتبوو لە فێستیڤاڵەکانی سینەما کە لە سیتگس و سکۆتلەندا بەڕێوەچوو.

چیڕۆک دەستکاری

خوێندکارێکی کوڕی ئامادەیی کە ناوی نەھێنراوە، لە ژووری چاوەڕوانی نەخۆشخانەیەکدا چاوی دەکەوێتە سەر کتێبێک. ھەر زوو بۆی دەردەکەوێت کە ئەمە دەفتەری یادگاری ھاوپۆلێکی زۆر بەناوبانگیێتی ساکورا یامائوچی، کە لەوێدا بۆی ئاشکرا دەکات ئەو بە نھێنی دەناڵێنێ بە دەست نەخۆشییەکی کوشندە لە پەنکریاسیدا. سەرەڕای ئەمەش ساکورا بەنیازە ژیانێکی ئاسایی لە قوتابخانە بباتە سەر و بەمجۆرەش سەرنجی بۆ لای کوڕەکە ڕادەکێشرێ بەھۆی ئەو کاردانەوە تاڕادەیەک بێ سەرسووڕمانەی ھەیبوو بۆ نەخۆشییەکەی. بەمجۆرە ئەوان دەست دەکەن بە بەسەربردنی کات پێکەوە و دەبنە ھاوڕێ.

لە پشووی قوتابخانەکەیاندا، ساکورا بانگھێشتی دەکات بۆ گەشتێکی شەمەندەفەر بۆ فوکوئۆکا کە لەوێ یاری ڕاستی یان بوێری دەکەن و لە کۆتایدا قەرەوێلەیەک لە ژووری ھۆتێلەکەیاندا ھاوبەش دەکەن. دوای ئەوە ھاوڕێ و ھاوپۆلەکانی ساکورا گومان و بێزاری خۆیان پشاندەدەن لەو نزیکبوونەوەیە تازەیەی بۆ ئەو. ئەو دووانە پێکەوە دەست دەکەن بە ئەنجامدانی چالاکییەکان لە لیستی دوا ئاواتەکانی ساکورا تاوەکو لەناکاو لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت. لە کاتی خەواندنەکەیدا لە نەخۆشخانە، ئەو دووانە بە دزییەوە دەچنە دەرەوە بۆ بینینی یارییە ئاگرینەکان پێکەوە. کاتێک لە نەخۆشخانە دەردەچێت، ساکورا بانگھێشتی دەکات بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ بەڵام خۆی دەرناکەوێ لەو شوێنەی بە نیازبوو یەکتر ببینن. دواتر لەو شەوەدا، کوڕەکە لە ھەواڵەکانەوە دەزانێت کە ساکورا بەھۆی ھێرشی چەقۆوە مردووە. دەتاسێ و بەشداری پرسەکەی ناکات.

دواتر، سەردانی دایکی ساکورا دەکات و داوای دەفتەری یادگارییەکەی دەکات. دایکی دەیناسێتەوە و ئاشکرای دەکات ساکورا پەیامێکی لە یاداشتنامەکەدا بۆی بەجێھێشتووە. پەیامەکەی بۆ ئەو ئەوەبوو کە یاداشتنامەکە ھەڵبگرێت و وا لە باشترین ھاوڕێی کیۆکۆ بکات بیخوێنێتەوە بەو پێیەی ئاگاداری نەخۆشییەکەی نەبووە. ھەر زوو دوای خوێندنەوەی پەیامەکە، یەکسەر نقوم دەبێت لە فرمێسک چونکە پێشتر ھەرگیز ھەستی بەوەھا داخ و پەژارەیەکی زۆر نەکردووە بۆ تاقە کەسێک. پێش ئەوەی لەوێ بڕوات دایکی ساکوڕا ناوەکەی کە ھاروکی شیگایە بۆ دەردەکەوێت و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن ناوەکەی بە واتای «دارەکانی بەھار» دەگونجێت لەگەڵ ناوی کچەکەی کە «گوڵی گێلاسە»ە. ھاروکی کیۆکۆ دەبینێت، کە لە ئینکاریدایە لەوەی ساکورا ھەرگیز درۆی لەگەڵ کردبێت، بەڵام دوای خوێندنەوەی یاداشتنامەکە ڕادەکات و دووردەکەوێتەوە. ھاروکی بە دوایدا ڕادەکات و داوای لێدەکات ببێتە ھاوڕێی. لە دیمەنێکی پاش پەراوێزدا، ھاروکی و کیۆکۆ کە ئێستا ھاوڕێن، دوای ساڵێک سەردانی گۆڕی ساکورا دەکەن.

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە مانگی ئابی ٢٠١٧دا، وەرگێڕانێکی فیلمی ئەنیمی لە زنجیرە ڕۆمانی سووکی من دەمەوێت پەنکریاسەکەت بخۆم لەلایەن یۆرۆ سومینۆوە ڕاگەیەندرا.[١] شینیچیرۆ ئوشیجیما وەک دەرھێنەر و سیناریۆنووس، یویچی ئۆکا وەک سەرۆکی دەرھێنەری ئەنیمەیشن و دیزاینەری کارەکتەرەکان، مایوکۆ کۆیکێ وەک سینەماکار، و یومی جینگوگی وەک مۆنتاژکەر لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ وەک بەشێک لە ستافی پشت فیلمەکە لە ستۆدیۆ VOLN پشتڕاستکرانەوە.[٢] بە پێچەوانەی دەرھێنانی ڕابردووی فیلمە ئەکشنەکانی، ئەمە یەکەمجار بوو کە ئوشیجیما کار لەسەر ژانرێکی «درامی ھاتنە تەمەن» بکات.[٣] ھەروەھا، ماھیرۆ تاکاسوگی و لین ڕاگەیەندران کە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕن وەک ئەو خوێندکارە کوڕەی ئامادەی کە ناوی نەھێنراوە و دانراوە بە «من» (僕 بۆکو)[٤] و ساکورا یامائوچی، یەک لەدوای یەک.[٢] ئەمە یەکەم دەرکەوتنی تاکاسوگی بوو لە بواری نواندنی دەنگیدا.[٥] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨، یوکیۆ فوجی، یوما ئوچیدا، جون فۆکوشیما، ئاتسوکۆ تاناکا، و شین-ئیچیرۆ میکی وەک کیۆکۆ، تاکاھیرۆ، گوم بۆی و دایک و باوکی «من» ڕۆڵیان گێڕا.[٦] لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨، ئێمی واکیو پەیوەندی بە کاستەکەوە کرد وەک یەکەم دەرکەوتنی لە کاری دەنگیدا بە ڕۆڵی دایکی ساکورا.[٧] لە مانگی ئابی ٢٠١٨، دەرھێنەری 3DCG کۆرمی کیشی ڕای گەیاند کە چۆن تیمەکە کات و ھەوڵێکی زۆریان بەسەر بردووە لە ئەنیمەیشنکردنی ترام و ئۆتۆمبێلی شەمەندەفەری دیزڵ بەو پێیەی «توخمێکی گرنگی جیھانبینی [فیلمەکە] بوون». سەرەڕای بەکارھێنانی زۆری سێ ڕەھەندی لە نەخشە و باکگڕاوندە جووڵاوەکاندا، تیمەکە ھەوڵیاندا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارھێنانی «بە شێوەیەک کە تەکنەلۆژیاکە زەق بێت بەڵکو بە شێوەیەکی سروشتی لەناو شاشەکەدا جێی بکرێتەوە».[٨] لەو مانگەدا، چوار ئەندامی تیپی مۆسیقای سومیکا ڕۆڵی ئاشکرا نەکراویان بینی.[٩] کاستی دۆبلاژکردنی ئینگلیزی بۆ فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەنیپلێکسی ئەمریکاوە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ڕاگەیەندرا[١٠]

نمایش دەستکاری

شانۆیی دەستکاری

دەمەوێت پەنکریاست بخۆم نمایشی پێشوەختەی خۆی لە زێپ دایڤەرسیتی لە تۆکیۆ لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەنجامدا[١١] فیلمەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٨ لە سینەماکانی تۆھۆ تاکائۆکا لە شاری تاکائۆکا پێشوەختە نمایشی زیاتری ئەنجامدا،[١٢] و لە ٢٢ی ئاب لە سینەماکانی یونایتد تۆیۆسۆ لە تۆکیۆ بەھەمان شێوە.[١٣] فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارتۆن و ئەنیمەیشنی سیئۆل لە کۆریای باشوور لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ نمایشکرا[١٤] فیلمەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ژاپۆن نمایشکرا[٢] فیلمەکە یەکەم نمایشی خۆی لە ئوسترالیا لە فێستیڤاڵی ئەنیمی مادمان لە مێلبۆرن لە ١٥–١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەنجامدا، و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە وڵاتەکەدا نمایشکرا فیلمەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی سکۆتلەندا ئەنیمی خۆشدەوێ لە شاری گلاسکۆ بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا نمایشکرا[١٥] فیلمەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی ئەنیمەیشن ئیز فیلم لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[١٦] و لە ٤٠٠ سینەما لە وڵاتەکەدا لەلایەن کۆمپانیای ئەنیپلێکس ئۆف ئەمریکا و فاتۆم ئیڤێنتسەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ٧ و ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ نمایشکرا.

میدیای ناوخۆیی دەستکاری

دەمەوێت پەنکریاست بخۆم لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە ژاپۆن بە شێوەی بلوڕەی و دیڤیدی بڵاوکرایەوە[١٧] فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کەناڵی NHK E[١٨] و لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ لە کەناڵی نیپۆن تیڤی پەخشکرا[١٩]

ئەنیپلێکسی ئەمریکا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ فیلمەکەی بە بلوڕەی لە ئەمریکا بڵاوکردەوە Madman Entertainment فیلمەکەی لە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٠ لە ئوسترالیا و نیووزلەندا بە شێوەی بلوڕەی و دیڤیدی بڵاوکردەوە،[٢٠] لەکاتێکدا مانگا ئینتەرتەینمەنت لە ٢٤ی شوباتدا بە شێوەی بلوڕەی و دیڤیدی لە بەریتانیا بڵاوی کردەوە[٢١]

پێشوازی دەستکاری

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

داھاتی دەمەوێت پەنکریاست بخۆم لە ژاپۆن گەیشتە ١٬٩٩٢٬٣٣٥$ ملیۆن دۆلار و ٤٬٢$ ملیۆن دۆلاریش لە ناوچەکانی تر لە سەرانسەری جیھان، بە کۆی گشتی ٦٬٢$ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆکردەوە. فیلمەکە ١٠٧¥ ملیۆن یەنی بەدەستھێنا (٩٦٨٬٩٩١$) لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی نمایشی دا، بە پلەی دەیەمی بۆکس ئۆفیسی ژاپۆن.[٢٢]

لێدوانە ڕەخنەیەکان دەستکاری

ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ڕاپۆرتی ڕەزامەندی ٩٣٪ی ڕاگەیاندووە، بە تێکڕای نمرەی ٧٫٢/١٠، بە پشتبەستن بە ١٤ پێداچوونەوە.[٢٣] نووسەری ڕۆمانی سووکی من دەمەوێت پەنکریاست بخۆم یۆرۆ سومینۆ «پێداچوونەوەیەکی تێکەڵاوی» لەسەر وەرگیراوە فیلمی ئەنیمیێکەی ھەبوو، ڕای گەیاند کە «بەشی باشی ھەبووە، بەڵام ڕاستگۆیانە بڵێم بەشی نائومێدکەریشی ھەیە».[٢٤]

ڕافایل مۆتامایۆر بۆ ماڵپەڕی کۆڵایدەر نمرەی "A-" بە فیلمەکە دا، ھەست دەکات فیلمەکە "ڕەنگە لە درامایەکی ڕۆمانسی تەقلیدی بچێت دەربارەی کارەکتەرێک خەریکە دەمرێ، بەڵام ئاھەنگێکی دڵسۆزانەیە بۆ ژیان و ھاوڕێیەتی لەگەڵ سیناریۆیەکی توند و کارەکتەرە دەورییەکان"، و ھاوبەشی لەگەڵ فیلمی (The Fault in Our Stars 2014) و (A Silent Voice 2016) ھەبووە.[٢٥] جەیمس پێرکنزیستاربێرست ھەستی کردووە فیلمەکە «جوانێکی تێکشکێنەربووە - لە ناوەخنێکی درامایەکی ڕۆمانسییە کە جێت دێڵێ لەناو ھەستێکی قوڵ و ھەنسکی گریان لە چاوەکانت لە دیمەنی کۆتایدا لەگەڵ ئەو شێوازە لە مامەڵەکردن و قبوڵکردنی لەدەستدانی ئازیزان و دۆزینەوەی جوانی لە جیھاندا لەو ماوە کورتەی ئێمە لەسەر ئەو ھەسارەیەین بۆی.» ستایشی فیلمەکەی کرد بەھۆی «پەیامی بەھێز و ئەنیمەیشن و نووسینی بەرز و گرنگیدانی قووڵی لەسەر گەشەپێدانی کارەکتەرەکانی».[٢٦] ئەلێکس ئۆسبۆرن نمرەی ٨ لە ١٠ بۆ IGN باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەخشی، ھەستی کرد کە «گەڕانێکی جوان و جوڵاوە بۆ ئەوەی بزانرێت کە ژیانی ڕاستەقینە مانای چییە». ئۆسبۆرن ستایشی ئاراستەی ھونەری و پێشمەرجەکەی کرد کە «بە تایبەتی ڕۆمان نییە، بەڵام بەھێزی پەیوەندی ناوەڕۆکەکەی و شێوازی دڵخۆشکەری کۆتایەکەی، چیرۆکێکی یادگاری و پەیامێکی بەھێزی ھەیە».[٢٧]

کیم مۆریسی لە تۆڕی ھەواڵی ئەنیمێ نمرەی "B-"ی بۆ فیلمەکە داناوە، ھەست دەکات کە "فیلمەکە ھەڵگیراوەیەکی خراپ نییە. بەڵکو فیلمێکی تەواو باشە لە ڕێی خۆیدا، و نیازم نییە شایستەیەکانی بەراورد بکەم بە ڤیرژنە ئەکشنە ڕاستەوخۆکەی… بەڵام [فیلمەکە]، ھەندێک شکستی بەرچاوی ھەیە وەک فیلمێکی ئەنیمەیشن." مۆریسی ڕەخنەی لە نەگونجاوی کارەکتەرە ئەنیمییەکان گرت لەگەڵ سیناریۆکە و نواندنی دەنگی، ھەروەھا زۆر بەکارھێنانی فلتەرەکان کە "زەحمەتبووە بزانرێت چی لەو دیمەنانەدا ڕوودەدات چونکە کارەکتەرەکان بە تەواوی سێبەری کاریگەرییە فلتەرییەکانیان لەسەرە". بەڵام ستایشی فیلمەکەی کرد بەھۆی "بەردەوام نواندنی دەنگی نایاب، [و] ھەندێک کارەکتەری ئەنیمەیشنی باش و نووسینی جیاواز".[٢٨] مات شلی بۆ ڕۆژنامەی ژاپۆن تایمز فیلمەکەی لە کۆی ٥ ئەستێرە بە ٢ ئەستێرە ھەڵسەنگاندووە و ھەستی کردووە کە «یان مۆڕەکردنەوە بەجێت دەھێڵێت یان خۆزگە دەخوازیت ھەندێک زۆمبی لە دوای ھەموو شتێک دەرکەوتبا». شلی ڕەخنەی لە پەرەسەندنەکە گرت و وتی ھاوشێوەی «پێکھاتەیەکی زنجیرەیە کە زیاتر گونجاوە بۆ تەلەفزیۆن»، دیالۆگ، گێڕانەوە و مۆسیقای «ئاوساو».[٢٩]

دەستخۆشی دەستکاری

من دەمەوێت پەنکریاست بخۆم لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی فیلمی سیتگس پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن[٣٠] فیلمەکە خەڵاتی بینەرانی بەدەستھێنا و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی دەستەی سوێندخواردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا لە فێستیڤاڵی سکۆتلەندا ئەنیمی خۆشدەوێ.[٣١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Pineda, Rafael Antonio (August 7, 2017). "Kimi no Suizō o Tabetai Coming-of-Age Novel Gets Anime Film in 2018". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  2. ^ ئ ا ب Ressler, Karen (March 16, 2018). "Let Me Eat Your Pancreas Anime Film Reveals Main Cast, Staff, Trailer". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Staff&Cast» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ スタッフ情報解禁 [Staff information release]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). March 16, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  4. ^ メインキャスト 「僕」:高杉真宙さん・山内桜良:Lynnさんに決定! [Main Cast "Me": Mahiro Takasugi and Sakura Yamauchi: Lynn!]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). March 16, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  5. ^ 「キミスイ」で声優初挑戦の高杉真宙、現場で悩み抜いた“僕が演じる意味”―アニメ好きだからこそ感じた“夢と現実の差”、たどり着いた答えとは<インタビュー> [Mahiro Takasugi, who is making his voice acting debut with Kimisui, is troubled by the "meaning of my role" on set - the "difference between dream and reality" that I felt because I love anime, and the answer I arrived at (Interview)]. Modelpress (ja) (بە ژاپۆنی). April 19, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  6. ^ Ressler, Karen (June 9, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Film Reveals New Visual, Additional Cast". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  7. ^ Pineda, Rafael Antonio (July 16, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Film's Trailer Previews sumika Songs". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  8. ^ 岸これみ [Koremi Kishi]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  9. ^ Pineda, Rafael Antonio (August 22, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Anime Film Casts sumika Band Members". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  10. ^ Ressler, Karen (November 17, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Anime Film's Dub Cast Announced Ahead of February U.S. Theatrical Release". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  11. ^ 7/24完成披露試写会 開催決定! [Completion Preview to be held on 7/24!]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). June 9, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  12. ^ 【試写会情報】富山県高岡市で試写会開催が決定!応募期間:2018年8月15日必着 [[Preview Information] Preview will be held in Takaoka City, Toyama Prefecture! Application period: Must arrive no later than August 15, 2018]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). August 9, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  13. ^ ユナイテッド・シネマ豊洲で劇場アニメ「君の膵臓をたべたい」特別試写会 開催決定! [Special preview of the anime film I Want to Eat Your Pancreas will be held at United Cinemas Toyosu!]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). August 14, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  14. ^ 韓国ソウル映画祭での上映イベントレポート公開!全世界1100館以上での公開も決定 [Report on the screening event at the Seoul Film Festival in South Korea! The film will be released in over 1,100 theaters worldwide]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). August 24, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  15. ^ Normanicgrav (August 29, 2018). "Scotland Loves Anime 2018 Glasgow Line-up Announced". Anime UK News. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  16. ^ Ressler, Karen (September 20, 2018). "Mirai, I Want to Eat Your Pancreas, Okko's Inn, Modest Heroes Films to Premiere at L.A.'s Animation is Film Festival in October". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved March 30, 2022.
  17. ^ その青春に、きっとあなたは涙する。劇場アニメ「君の膵臓をたべたい」Blu-ray&DVD発売決定! [You will surely be moved to tears by its youth. Anime film I Want to Eat Your Pancreas will be released on Blu-ray and DVD!]. PR Times (بە ژاپۆنی). January 10, 2019. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  18. ^ Pineda, Rafael Antonio (May 14, 2020). "Japanese Animation TV Ranking, April 27-May 3". Anime News Network. Archived from the original on May 31, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  19. ^ Pineda, Rafael Antonio (August 1, 2021). "Japanese Animation TV Ranking, July 19–25". Anime News Network. Archived from the original on May 31, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  20. ^ "I Want to Eat Your Pancreas". Madman Entertainment. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  21. ^ Osmond, Andrew (February 23, 2020). "I Want To Eat Your Pancreas Released on Blu-ray and DVD Monday". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  22. ^ Sherman, Jennifer (September 5, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Anime Film Earns 100 Million Yen in Opening Weekend". Anime News Network. Archived from the original on December 26, 2020. Retrieved May 31, 2022.
  23. ^ "I Want to Eat Your Pancreas". Rotten Tomatoes. Fandango Media. Retrieved May 30, 2022. Missing or empty |type=
  24. ^ Sherman, Jennifer (July 28, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Novel Author Shares Mixed Feelings on Anime Film". Anime News Network. Archived from the original on May 31, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  25. ^ Motamayor, Rafael (October 24, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas Review: There Won't Be a Dry Eye in the Theater". Collider. Archived from the original on May 31, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  26. ^ Perkins, James (June 1, 2020). "I Want to Eat Your Pancreas". Starburst. Archived from the original on May 31, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  27. ^ Osborn, Alex (February 7, 2019). "I Want to Eat Your Pancreas - Review". IGN Southeast Asia. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  28. ^ Morrissy, Kim (September 7, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas - Review". Anime News Network. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 31, 2022.
  29. ^ Schley, Matt (September 5, 2018). "I Want to Eat Your Pancreas: An eye-catching title doesn't make up for over-the-top sentimentality". The Japan Times. Archived from the original on September 6, 2018. Retrieved May 31, 2022.
  30. ^ 劇場アニメ「君の膵臓をたべたい」がシッチェス・カタロニア国際映画祭の最優秀長編作品賞にノミネート! [Anime film I Want to Eat Your Pancreas nominated for Best Animated Feature Film at Festival Internacional de Cine Fantástico de Cataluña!]. kimisui-anime.com (بە ژاپۆنی). September 14, 2018. Archived from the original on May 30, 2022. Retrieved May 30, 2022.
  31. ^ Morrissy, Kim (November 3, 2018). "I Was A Judge At Scotland Loves Anime". Anime News Network. Archived from the original on May 31, 2022. Retrieved May 31, 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری