دەستەی دراگۆن دیمۆ-٢

دەستەی دراگۆن دیمۆ٢ (بە ئینگلیزی: Crew Dragon Demo-2)یەکەمین گەشتی سەرنشینی تاقیکراوەی پلان دارێژراو بوو بە مەکۆی دراگۆن٢،[١] بە دیاریکراوی ساتی ھەڵدانی لۆ وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٢٠:٣٠:٣٠ بە کاتی جیھانی دیاریکرا بوو بەڵام بە ھۆکاری نالەباری کەش و ھەوا ساتی ھەڵدانەکە گواسترایەوە،[٢] دیمۆ٢ لۆ یەکەم جار و پاشی ٩ ساڵ لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نێردرایە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی پاشی مەکۆی (STS-135) لە ساڵی ٢٠١١، دەستەی دیمۆ٢ پێکھاتبوو لە دۆگلاس ھێرلی فڕۆکەوان و ڕۆبێرت بێنکن سەرکردەی پرۆسە ھاوبەشەکان، چالاکی دیمۆ٢ دووبارە یەکەم گەشتی دەستەیەکی دوو کەسییە لە پاشی ساڵی ١٩٨٢ لە مەکۆی STS-4 کە لە خاکی ئەمریکاوە بنێردرێنە دەرێی زەوی.

کەشتیوانانی دوگ ھێرلی و بۆب بێنکن لە بەرنامەی دەستەی بازرگانی سەر بە دەزگایی ناسا لە ناو مەکۆیی سپەیس ئێکس دراگۆن لە کاتی نێزیک کەوتنەوەیان لە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی، ھەر وەک دیارە دەستەی دراگۆن لووتی مەکۆیەکە کرایتەوە لۆ لکاندنی مەکۆیەکە بە وێستگەکە لەلایەن دەستی وێستگەکەوە

ئەرکەکە نێردرا لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٩:٢٢:٤٥ بە کاتی جیھانی، ناردنەکە سەرکەوتوو بوو[٣]،[٤] ھەروەھا کۆمپانیای سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیای تایبەت بوو بتوانێت دەستەیەک بنێرێتە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی.

مەکۆیە بۆشایییەکە گەیشتە وێستگەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٤:١٦ بە کاتی جیھانی، ھەروەھا مەکۆیەکە گەڕایەوە سەر زەوی لە ٢ی ئابی ٢٠٢٠ و نیشتەوە لە کەنداوی مەکسیک

پێشینە دەستکاری

 
مووشەکی فاڵکۆن ٩ کە لە ئەرکەکەدا بەکارھات

پاشی مەکۆی (STS-135) کە کۆتایەمین ئەرک بوو لە بەرنامەی مەکۆ بۆشاییەکان لە ساڵی ٢٠١١، ھیچ ئەرک و بەڕێوەچوونێک نەبوو بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن بەڕێوبەرایەتی نیشتیمانی ئەمریکی بۆ فڕۆکەوانی و بۆشایی، لەو کاتەوە لەلایەن مووشەک و پیشەسازیی بۆشاییی ئاسمانی ڕووسیا بەکاردەھێنرێت بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی کە تێچوەکەی ٨٠ ملیۆن دۆلارە، پاشان دەزگایی بۆشایی ئەمریکا ناسا دەستیکرد بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکان وەک سپەیس ئێکس، کە بەپێی پێشبینی کە تێچووی ناردنی ھەر کەشتیوانێک نیزیکەی لە ٥٠٪ی تێچووی کەمتر بێت بە بەراورد بە ناردنی لە ڕێگەی سویوزی سەر بە ڕووسیا بە تەنھا بە بەکارھینانی بەرنامەی دەستەی بازرگانی.

دەستە دەستکاری

 
چەپ (ڕۆبێرت بێنکن) ڕاست (دۆگلاس ھێرلی)

لە ٣ی ئابی ٢٠١٨ بە فەرمی ڕاگەیاندرا کە ھەر یەک لە دۆگلاس ھێرلی و ڕۆبێرت بێنکن سەرنشینانی سەرەکی دەستەی دراگۆن دەبن و دەچنە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی لە خاکی ئەمریکاوە.

پلە کەشتیوان
سەرکردەی مەکۆی بۆشایی   دۆگلاس ھێرلی[٥]
سەرکردەی پرۆسە ھاوبەشەکان   ڕۆبێرت بێنکن[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکیی دەستکاری

٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.