دەروازە:تەبەرستان/وتاری ھەڵبژێردراو/١

بەوری مازەندەران جۆرێک بەور بوو کە لە باکووری ئێران، ڕۆژھەڵاتی تورکیا، مێزۆپۆتامیا، قەوقاز، قەراخی دەریای قەزوین، ئاسیای ناوەندی ھەتا باکووری ئەفغانستان و ناوچەی شینجیانگ لە ڕۆژاوای چین بوونی ھەبوو. ھەروەھا ھەتا سەدەکانی ناوەڕاست لە ئوکراینا و باشووری ڕووسیاش بوونی ھەبوو. ھەتا دەیەی ١٩٧٠ لە دارستانەکانی تەنک و داڵانەکانی ڕووباری ئەو ناوچەیە نیشتەجێ بوو. ئەو ژمارەیە وەکوو ژێرجۆرێکی جیاواز ھەژمار کرا و لە ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو فەوتاو ڕیزبەندی کرا.

زیاتر...