دێکستەر
دێکستەر (بە ئینگلیزی: Dexter) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی درامای تاوانکاری ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن تۆڕی شۆوتایم دروست کراوە؛ و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٣ لە ھەشت وەرزدا پەخش کرا.[١] چیرۆکی زنجیرەی لە مەیامی ڕوودەدات. چیرۆکی زنجیرەی دێکستەر مۆرگان بە ڕۆڵی مایکڵ سی ھۆڵ) کە کار بۆ بەشی تاوانکاری پۆلیسی میامی دەکات وەک شارەزایەک لە شیکردنەوەی خوێن، و ھەروەھا لە ھەمان کاتا بە نھێنیی بکوژێکی زنجیرەکەیە، و نێچیرەکانی ئەو بکوژانەی کە لە بۆشایییەکانی سیستەمی یاسایی دەرباز بوون ئەو دەیانکوژیت. بەشی یەکەمی ئەم زنجیرەیە لەسەر بنەمای ڕۆمانی جێف لیندزی دیکستەر خەیاڵ تاریک دروست کراوە .جەیمس مانسۆن جەی ئاڕ نمایشەکەی بۆ ئەم وەرزە ئامادە کرد. بەشەکانی تر بە سەربەخۆیی و جیا لە لە کتێبەکانی لیندسی پەرەیان پێدرا.[٢]
دێکستەر | |
---|---|
[Dexter TV Series Title Card.jpg|250px]] | |
چەشن | |
وەرگیراو لە | دێکستەری خەیاڵ تاریک لە لایەن جێف لیندسی |
پەرەپێدەر | [(جەیمس مانۆس جەی ئاڕ.]] |
ئەکتەران | |
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | [(ڕۆلف کێنت]] |
ئاوازدانەر(ان) | دانیال لیچت |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٨ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٩٦ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | |
بەرھەمھێنەر(ان) | Robert Lloyd Lewis Timothy Schlattmann Lauren Gussis Scott Reynolds Arika Lisanne Mittman Drew Z. Greenberg Dennis Bishop (pilot only) |
شوێنەکانی تۆمارکردن | Miami, Florida, U.S. Long Beach, California, U.S. |
ماوەی پەخش | 47–58 minutes |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | CBS Television Distribution |
پەخش | |
تۆڕ | شەۆتایم |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ Revival: ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ | – ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣
ڕیزبەندی کاتی | |
دواتر | Dexter: New Blood |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە بە درێژایی پەخشی ستایش کرا، و ڕەخنەی ئەرێنی وەرگرت. چوار وەرزی یەکەم ستایشی جیھانیان وەرگرت. ئەم نمایشە خەڵاتی زۆر زۆری وەرگرتووە، لەوانە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب کە لەلایەن ھاڵ و جۆن لیسگۆ بۆ ڕۆڵەکانیان وەک دێکستەر مۆرگان و ئارتەر میشێل کە براوە بوون. وەرزی چوار کۆتا ئەڵقەی خۆی لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرد. کە ژمارەی بینەرانی ٢٫٦ ملیۆن بینەربوو. ئەمەش وای کرد کە ببێت بە ئەڵقەیەک کە زۆرترین بینەری ھەبوووە تا ئەوکاتە لە مێژووی شۆوتایم دا.[٣][٤]
لە نیسانی ٢٠١٣، شۆوتایم ڕای گەیاند کە وەرزی ھەشتەم دەبێتە کۆتا وەرزی دێکستەر.[٥] یەکەم ئەڵقەی وەرزی ھەشتەم زۆرترین بینەری ھەبوو کە زیاتر لە ٣ ملیۆن بینەری تێپەراند. کە زۆرترین بینەری ئەڵقەی دێکستەر بوو.[٦][٧]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەنرا کە دێکستەر بە زنجیرەیەکی سنوورداری ١٠ ئەڵقەیی دەگەڕێتەوە بەناونیشانی دێکستەر:خوێنێکی نوێ، کە مایکڵ سی ھۆڵ دووبارە ڕۆڵ دەبێنێت تێدا. کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار نمایش کرا و لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کۆتایی ھات.[٨]
چیرۆک
دەستکاریدێکستەر لە تەمەنی ٣ ساڵیدا ھەتیوو بوو، لەلایەن بازرگانانی دەرمانەوە دایکیان لەبەردەم چاوی بە شێوەیەکی دڕندانە بە مشاری کارەباییی پارچە پارچەکرد. لەو کاتەدا، ھاری مۆرگان (ئەفسەری پۆلیسی شاری میامی)، ئەوی برد بوو لای خوی. ھاری بە تێگەشتن لەو ئازارەی کە لەو تەمەنە بەسەر دێکستەرداھاتوە و مەیلی بوو سایکۆپاتی دەروات، دەستی کرد بە ڕاھێنانی دێکستەر بۆ کۆنترۆڵکردنی مەیلی خوێن ڕشتن و کوشتن ئەو لەسەر ڕێگایەکی تایبەت. بە درێژایی ڕێگا، دێکستەر لەلایەن زڕباوکییەوە مەشقی پێ دەکرا. تا لە جێیەی ئەوەی کە بەھۆی مەیلی خوێنەوە کە ھەیەتی ڕۆژێک ئەروات کەسێکی بێتاوان بکوژیت؛ و لە باتی ئەوە ببێت بە بکوژی ئەو تاوانبارانە کە لە یاسا ھەڵھاتوون، بۆ ئاسانکاری بۆ ئەم پرۆسەیە، دێکستەر لەلایەن پۆلیسی میامی وەک پسپۆڕێکی دادوەری بە شارەزایی شیکردنەوەی کاری خوێن دامەزرا دێکستەر زۆر وشیارە و ڕەچاوی ئەنجامدانی کوشتنەکەی دەکات. بەھۆی کارکردنی لە پزیشکیی دادوەریدا ئاگاداری ھەموو وردەکارییەکان و بەڵگەکانی دیمەنی تاوانەکانە. دێکستەر ھەمیشە بوو کوشتنەکانی ژووری تایبەتی (ژووری کوشتن) بەکاردێنێت کە ھەموو ژورەکە بە پلاستیک دادەپۆشێت؛ و دوای ئەنجامدانی کارەکە ئەندامی کوژراوەکە پارچە پارچە دەکات و دەخاتە ناو جانتا پلاستیکی و دەیبات و دەیخاتە ناو زەریایی گۆڵفی ئەتلەسی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری بەدواداچوون و دەستگیرکردنی. بە درێژایی زنجیرەکە، دێکستەر ھەوڵ دەدات ژیانی دووانی خۆی بە شێوەیەکی سروشتی پێش ببات. ھەرچۆنێک بێت خۆی (وەک گێڕەرەوە) دەڵێت ئەم دوو مەرجە واتە ژیانی ئاسایی و دۆخی مەیلی بۆ کوشتن لێک جیاناکرێتەوە و ھەردووکیان بەشێکن لە بوونی ئەو.
خەڵاتەکان
دەستکاریدێکستەر بۆ ٢٤ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم کاندید کرا، لە پۆلێنی زنجیرە دراما دیارەکان چوار جار لەسەر یەک، لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١١، و ھەروەھا ئەکتەری پێشەنگی دیار لە زنجیرە درامایەکە (بۆ ھۆڵ) پێنج جار لەسەر یەک، لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢. ھەروەھا بۆ دە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب) (دوو براوە)، حەوت خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە کاندید کراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی پیبۆدی وەرگرتووە.[٩]
ڕۆڵ و ئەکتەرەکان
دەستکاریڕۆڵەکان | ئەکتەرەکان |
دێکستەر مۆرگان | میشێل سی ھۆڵ |
دیبرا مۆرگان | جێنیفەر کارپێنتەر |
ڕیتا بێنێت | جوولی بێنز |
جۆی کوین | دێسمۆند ھارینگتۆن |
جەیمس دۆیکس | ئیریک کینگ |
ڤینس ماسوکا | سی ئێس لی |
ماریا لاگوێرتا | لاورین ڤێڵز |
ئانجل باتیستا | دەیڤد زایاس |
ھاری مۆرگان | جەیمس ڕێمار |
ئارثەر میشێل | جۆن لیسگۆ |
لومن پیرس | جولیا ستایڵز |
ھانا مککای | یڤۆن ستراھۆڤسکی |
جەیمی باتیستا | ئێمی گارسیا |
تۆم ماتیوس | جیۆف پیرسۆن |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Andy Ruddock (September 21, 2013). «Vale Dexter, the serial killer who changed the face of TV violence». The Conversation Australia. لە September 22, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 23, 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Dexter (Crime, Drama, Mystery)، Showtime Networks, John Goldwyn Productions, The Colleton Company، 2006-10-01، لە 2021-09-23 ھێنراوە
- ^ Hibberd، James (December 14, 2009). «"Dexter" Season Finale Slashes Records». ABC News.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Weprin، Alex (December 8, 2009). «Cable Ratings: "Dexter" Draws Record Rating For Showtime». Broadcasting & Cable.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Ausiello, Michael (١٨ی نیسانی ٢٠١٣). «Dexter's Done: Showtime Confirms Season 8 Will Be Long-Running Drama's Last». TVLine. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «'Ray Donovan' Delivers Showtime's Highest-Rated Original Series Premiere Ever + 'Dexter' Breaks Premiere Viewership Records». TV by the Numbers. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ David Hinckley (September 23, 2013). «'Dexter' series finale draws in record 2.8 million viewers». New York Daily News. لە March 23, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 26, 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Ausiello، Michael (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Dexter Revival Ordered at Showtime; Michael C. Hall Returning for 10-Episode Limited Series». TVLine. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ 67th Annual Peabody Awards December 1, 2015 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., May 2008.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێکستەر تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە دێکستەر تێدایە. |