دۆیچە ڤێڵ
دەنگی ئەڵمانیا یان دۆیچە ڤێڵ (بە ئەڵمانی: Deutsche Welle، کورت دەکرێتەوە بۆ DW) دەنگی نێودەوڵەتی ئەڵمانیایە بۆ جیھانی دەرەوە، و یەکێکە لە دەنگە گەورەکانی جیھان کە ئاراستەی دەرەوە دەکات، کار بۆ ناساندنی ئەڵمانیا و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕەسەنی ئەو وڵاتە و پشتگیریکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری لە ڕێگەی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ و ئینتەرنێتەوە.
دۆیچە ڤێڵ | |
---|---|
خاوەن | دەوڵەتی ئەڵمانیا[١] |
وڵات | ئەڵمانیا |
زمان | ئەڵمانی، ئینگلیزی، ئیسپانی، عەرەبی، ھیندی |
Affiliates | تۆڕێکی ڕادیۆیی جیھانی |
پێگە سەرەکییەکان | بۆن، ئەڵمانیا |
پیتەر لیمبۆرگ لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیای میدیایی ئەڵمانی DW بووە.[٢]
سەرەتایی پەخش
دەستکاریڕادیۆی دەنگی ئەڵمانیا لە ٣ی ئایاری ١٩٥٣ بە بەردەوامی دەستی بە پەخشکردنی بەرنامەکانی کرد، تا ھاوینی ٢٠٠٣ لە شاری کۆڵنەوە پەخشی دەکرد کاتێک گواسترایەوە بۆ بینای شورمان لە شاری بۆن کە پایتەختی پێشووی ئەڵمانیای ڕۆژاوا بوو، ھۆکاری گواستنەوەی ئەو ڕادیۆیە لە کۆڵنەوە بوونی مادەی ئەسبێستۆس بووە لە ژوورەکانیدا کە زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە، بەرنامەی ڕادیۆیی لە شاری بۆن بەرھەم دەھێنرێت و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی پەخشکراو لە بەرلین بەرھەم دەھێنرێت، لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ٢٠٠٥ ەوە دۆیچە ڤێڵ ماڵپەڕێکی سەربەخۆی لە بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن دەستپێکرد، کە کۆمەڵێک سەرنوسەر کاتژمێر کە کاتژمێر ڕووداوەکانی جیھان ڕووماڵ دەکەن بەتایبەت لەو پێگەیەدا تێڕوانینی ئەڵمانیا بۆ پرسە عەرەبییەکان دەخاتەڕوو، ھەروەھا زانیاریی گشتگیر لەبارەی خوێندن و توێژینەوەی زانستی لە ئەڵمانیادا، جگە لە خستنەڕووی یاساکانی کار و نشینگە لە ئەڵمانیا.
وەشانی فارسی
دەستکاریجەمشید بەرزگر نووسەر و پەیامنێر و ھونەری ئێرانی وەک بەرپرسی بەشی فارسی دۆیچە ڤێڵ دەستنیشان کرا، جەمشید بەرزگر پێشتر سەرۆکی شیکارکەری بی بی سی بووە.[٣]
تەلەڤیزیۆنی دەنگی ئەڵمانیا
دەستکاریدەنگی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی خۆی لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە بە درێژایی کاتژمێر بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و ئیسپانی و عەرەبی پەخش دەکات و سەدان کەناڵی تەلەڤیزیۆنی لە ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا و ھەردوو ئەمریکاکە ھەیە، تەواوی بەرنامەی تەلەڤیزیۆن یان بەشێکی پەخش دەکات بە پشتبەستن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕادیۆکە.
قەدەغەکردن
دەستکاریلە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ماڵپەڕی دۆیچە ڤێڵ لە بێلاڕووس قەدەغە کرا، لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢٢، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڕیارێکی دەرکرد کە پەخشی دۆیچە ڤێلی لە ڕووسیا قەدەغە کرد، جگە لە وەرگرتنی مۆڵەتی ڕۆژنامەنووسانی دۆیچە ڤێڵ بۆ کارکردن لەو وڵاتە، بڕیاردرا نووسینگەی پەیامنێرانی کەناڵەکە لە مۆسکۆ دابخرێت، ئەم ھەنگاوەی ڕووسیا دوای بڕیاری قەدەغەکردنی «پەخشی ڕوسیا تودەی» لە ئەڵمانیا ھات.[٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Johnson، Ian (21 August 2014). «German Broadcaster Fires Chinese Blogger». The New York Times.
Deutsche Welle is owned by the government, much like the British Broadcasting Corporation or the Voice of America.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ [بيتر ليمبورغ «https://www.dw.com/ar/بيتر-ليمبورغ/t-19005456»].
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخی|سەردێڕ=
|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «دویچه وله فارسی در پی تقویت آزادی بیان و جلب مخاطب بیشتر در ایران است | آلمان | DW | 07.02.2018». web.archive.org. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «بيلاروس تحجب الموقع الإلكتروني لشبكة دوويتشه فيله الألمانية | أخبار DW عربية | أخبار عاجلة وجهات نظر من جميع أنحاء العالم | DW | 29.10.2021». web.archive.org. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «روسيا تغلق مكتب مؤسسة دوويتشه فيله وتمنع بث برامجها | أخبار DW عربية | أخبار عاجلة وجهات نظر من جميع أنحاء العالم | DW | 03.02.2022». web.archive.org. ٣ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆیچە ڤێڵ تێدایە. |