دایک (ڕۆمان)

ڕۆمانێک لە نووسینی مەکسیم گۆرکی (١٩٠٦)

دایک (بە ڕووسی: Мать) ڕۆمانێکی نووسەر مەکسیم گۆرکییە و باس لە ھەلومەرجی شۆڕشی بەلشەفیک دەکات بۆ دامەزراندن و بەھێزکردنی ئەو سیستمە سۆسیالیستییەی کە تێیدا کرێکاران یەکیان گرت و ماڵ و موڵکی بۆرژوازییەکانیان زەوت کرد. لە ساڵی ١٩٠٦ نووسراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٦ لە گۆڤاری ئەپڵتۆن بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٠٧ بە زمانی ڕووسی، وەشانێکی ھەیە کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی، لەلایەن دار ئەلتەنوویر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و لە ساڵی ١٩٨٣ دەرچووە بە وەرگێڕانی «الأخوين فؤاد» و «سهيل أيوب»، و وەشانێکی کوردیشی ھەیە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان لە ساڵی ٢٠٢٢ چاپکراوە لە وەرگێڕانی زاھیر محەممەد.

دایک
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠
سەرناوМать
کاری وەرگیراوThe Mother
جۆرگێڕانەوە
چەشنگێڕانەوە
چاپەکانТядясь، Q112084461، Maa، Q124880892، Mama
دانەرمەکسیم گۆرکی
شوێنی بڵاوکردنەوەئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
وڵاتی بنەڕەتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
زمانڕووسی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی، پاوانی گشتی

پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە، بەپێی ناونیشانی ڕۆمانەکە، دایکێکە کە چلەکانی تەمەن تێپەڕ ناکات و بۆ کوڕەکەی تێدەکۆشێت، بەڵام دوای ئەوەی لە ئاوات و ئامانجەکانی تێگەیشت، وا دیار بوو کە دایکەکە بۆ ھەمووان خەبات دەکات، بەتایبەت ئەو کرێکارانەی کە لەو قۆناغەدا بەدەست نادادپەروەری چینی موڵکدارەوە دەناڵێنن کە خاوەنی ئامرازەکانی بەرھەمھێنان بوون.

ڕۆمانەکە بۆ زۆر زمان وەرگێڕدرا، و کرا بە کۆمەڵێک فیلم، و شانۆنووسی ئەڵمانی بێرتۆڵت برێخت و ھاوکارەکانی شانۆنامەی دایکیان ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٣٢ کە لەسەر بنەمای ڕۆمانەکە وەریانگرتبوو.[١] [٢] [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "تحميل رواية الأم – مكسيم غوركي Pdf – قهوة 8 غرب | قهوتك بطعم الكتب". Retrieved 2019-01-06.
  2. ^ "الأم". ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "المراقب العراقي". Retrieved 2019-01-06. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.