داواکاریی قەتەر بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن AramBot (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٣٧ ڕۆژ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
داواکاریی قەتەر بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ داواکارییەکی سەرکەوتووی قەتەرە بۆ میوانداریی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، کە ژمارەی دانیشتوانی ٢ ملیۆن کەسە. قەتەر یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە میوانداریی جامی جیھانی دەکات. محەممەد حەمەد ئال سانی کوڕی میری قەتەر سەرۆکی لیژنەی داواکارییەکە بوو. قەتەر داواکارییەکەی بە داواکاری جیھانی عەرەب نمایش دەکرد، ئەمەش بووە ھۆی پاڵپشتی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی لە داواکەی، ھەروەھا داواکەی وەکو پردێک بۆ نزیککردنەوەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا دادەنا.
لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، قەتەر یارییەکی دۆستانەی بۆ بەڕازیل و ئەرژەنتین لە یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە ڕێکخست، کە ئەرژەنتین بە تاکە گۆڵێکی مێسی لە کاتی زیادکراو یارییەکەی بردەوە.
سێپ بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا لە مانگی نیسانی ٢٠١٠ ڕایگەیاند "٢٢ وڵاتی عەرەبی ھەن و تا ئێستا ھیچ ھەلێکی میوانداریکردنی پاڵەوانییەتیەکەیان پێنەدراوە". ھەروەھا لە ستایشی قەتەردا ڕایگەیاند "یەکەمجار کە ھاتم بۆ قەتەر، ٤٠٠ ھەزار کەس بوون، ئێستا زیاتر ١.٦ ملیۆنە. لەڕووی ژێرخانەوە، بتوانێت میوانداریی یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٠٦ بکات، کە زیاتر لە ٣٠ یاریی پیاوان و ئافرەتانی ھەیە، ئیتر ھیچ پرسیارێکی نەھێشتووەتەوە".
لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، فیفا قەتەری وەکو خانەخوێی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ڕاگەیاند.
کارنامە
دەستکاری١٦ی ئازاری ٢٠٠٩ | داواکاری پێشکەش بە فیفا کرا |
٢٤ی ئازاری ٢٠٠٩ | لیژنەی داواکاری ڕاگەیاندرا |
تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ | بانگەشەی داواکاری دەستی پێکرد |
ئازاری ٢٠١٠ | پێنج یاریگای پێشنیارکراوی داواکارییەکە ئاشکرا کرا |
١٣-١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ | لیژنەی پشکنین سەردانی قەتەری کرد |
٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ | قەتەر بوو بە خانەخوێی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |