خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣-١٤ کە وەرزی ٥٩هەمینە لە جامی ئەورووپا و ٢٢هەمین وەرزی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ لە نێوان هەردوو یانەی ئیسپانی ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەریاریگای ئیستادۆ دا لویز لە لیسبۆن،پورتوگال بەڕێوە چوو کە یانەی ڕیال مەدرید توانی بۆ دەیەمین جار لەمێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣-١٤
یاریگای ئیستادۆ دا لویز کە یاری کۆتایی تێدا ئەنجام درا
وردەکارییەکانی خول
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢ی تەممووز – ٢٨ی ئابی٢٠١٣ (پاڵاوتن)
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ – ٢٤ی ئایاری٢٠١٤ (بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکە)
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (قۆناغی کۆمەڵەکان)
٧٦ (سەرجەم) (لە ٥٢ ئەنجومەن)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکانڕیال مەدرید (جاری ١٠یەم)
پلەی دووەمئەتلەتیکۆ مەدرید
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان125
ژمارەی گۆڵەکان362 (2.9 بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٥٬٧١٢٬٦٤٦ (٤٥٬٧٠١ بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)پورتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (١٧ گۆڵ)
باشترین یاریکەرپورتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (ڕیال مەدرید)

خولی پاڵەوانەکانی ئەورروپا

دەستکاری

ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکدەخرێت. لەساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانیەتیەکە ڕێکخرا.ئەم پاڵەوانیەتیە لەگرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیهانییەکان دادەنرێت و دوا ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانیەتیەکە بەگرنگترین ڕووداوەی وەرزشی ساڵ دادەنرێت و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە تەماشای دەکەن.

لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە جامی ئەورووپا بوو، لەپاڵەوانیەتی ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ ناوی فەرمی گۆڕدرا بۆ جامی پاڵەوانی ئەورووپا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانیەتیەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنها پاڵەوانێکی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەورووپا تێیدا بەشدار دەبوون. لەساڵی ١٩٩٠ دا گرووپی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و هاتن فراوانتر کرا و ژمارەی یانەکانیش زیاد کرا. لەگەڵ گۆڕانی ناوی پاڵەوانیەتییەکە لەساڵی ١٩٩٢دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانیەتیەکە زیادکراوە بۆ ٣٢ یانە.

ژمارەی هەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە هەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیەن، یانەیڕیال مەدرید زۆرترین نازناوی هەڵگرتووە کە ٩ نازناوە.وە پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ٢٠١٢-٢٠١٣ یانەی بایەرن میونخ ئاڵمانی بوو.

قۆناغەکان و تیروپشک

دەستکاری

هەموو تیروپشکەکان لە شاری نیۆن, سویسرا بەڕێوەدەچێت.

قۆناغ خول ڕۆژی تیروپشک گەڕی یەکەم گەڕی دووەم
پاڵاوتن قۆناغی چارەکی یەکەم ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ٢–٣ی تەمموزی ٢٠١٣ ٩-١٠ی ی تەمموزی ٢٠١٣
قۆناغی چارەکی دووەم ١٦-١٧ی تەمموزی ٢٠١٣ ٢٣-٢٤ی تەمموزی ٢٠١٣
قۆناغی چارەکی سێیەم ١٩ی تەمموزی ٢٠١٣ ٣٠-٣١ی تەمموزی ٢٠١٣ ٦-٧ی ئابی ٢٠١٣
پلەی ئۆف قۆناغی پلەی ئپف ٩ی ئابی ٢٠١٣ ٢٠-٢١ی ئابی ٢٠١٣ ٢٧-٢٨ی ئابی ٢٠١٣
قۆناغی کۆمەڵەکان یاری یەکەم ٢٩ی ئابی ٢٠١٣
(مۆناکۆ)
١٧-١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣
یاری دووەم 1–٢ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٣
یاری سێیەم ٢٢-٢٣ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٣
یاری چوارەم ٥-٦ی تشرینی دووەم ی ٢٠١٣
یاری پێنجەم ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەم ی ٢٠١٣
یاری شەشەم ١٠-١١ی کانوونی یەکەم ی ٢٠١٣
قۆناغی دەرکردن قۆناغی ١٦ ١٦ی کانوونی یەکەم ی ٢٠١٣ ١٨-١٩ & ٢٥-٢٦ ی شوباتی ٢٠١٤ ١١-١٢ & ١٨-١٩ ی نیسانی ٢٠١٤
چارەکی کۆتایی ٢١ی ئازار ی ٢٠١٤ ١–٢ ی نیسان ی ٢٠١٤ ٨-٩ ی نیسان ی ٢٠١٤
پێش کۆتایی ١١ی نیسان ی ٢٠١٤ ٢٢-٢٣ ی نیسان ی ٢٠١٤ ٢٩-٣٠ ی نیسان ی ٢٠١٤
یاری کۆتایی ٢٤ی نیسانی٢٠١٤ لە ئیستادۆ دا لویز, لیسبۆن

ڕیزبەندی

دەستکاری

گۆڵکاران

دەستکاری
ڕیزبەندی یاریزانان یانەکان گۆڵەکان خولەکی یاریکردن
١   کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ   ڕیال مەدرید ١٧ ٩٩٣'
٢   زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ   پاریس سان جێرمان ١٠ ٦٧٠'
٣   دیگۆ کۆستا   ئەتلەتیکۆ مەدرید ٨ ٥٨٠'
  لیۆنێل مێسی   بارسێلۆنا ٨ ٦٣٠'
٥   سێرخیۆ ئەگوێرۆ   مانچستەر سیتی ٦ ٤٢٩'
  ڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی   بۆروسیا دۆرتموند ٦ ٨٧٣'
  گارێس بەیل   ڕیال مەدرید ٦ ٨٧٣'
٨   ئالڤارۆ نیگریدۆ   مانچستەر سیتی ٥ ٣٢٦'
  ئارتۆرۆ ڤیدال   یوڤێنتوس ٥ ٥٣٣'
  تۆماس مۆلەر   بایەرن میونخ ٥ ٧٠٨'
  مارکۆ ڕیۆس   بایەرن میونخ ٥ ٧٦٩'
  کەریم بێنزیما   ڕیال مەدرید ٥ ٩١٣'

سەرچاوە

دەستکاری