خالید ڕەشید (بە بەدرخانی: Xalîd Reşîd) گۆرانیبێژ،[١] نووسەر، شوێنەوارناس و موزیکزانێکی کوردە.

خالید ڕەشید
لەدایکبووی١٩٦٨
سلێمانی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
مۆسیقاژەن
دێرینەناس
ئامێرەکانباڵەبان

ژیان دەستکاری

خالید ڕەشید لەدایکبووی باشووری کوردستانە؛ بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەری ھەبووە، باوکی پیاوێکی دڵگەورە و ھەقبێژ بووە و لە حەفتاکاندا بەڕێوبەری ناوەندی پۆلیسی خانەقا بووە. ساڵی ١٩٨٠ کوردستانی جێ ھێشتووە و کۆچی کردووە بۆ سوید و ھەنووکەیش لەوێ نیشتەجێیە. دەرچووی پەیمانگای باڵای ھونەرە لە ڤێسترباری سوید، ھەروەھا دەرچووی بەشی شوێنەوارناسییە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم لە سوید (ساڵی ١٩٩١ ماستەری وەرگرتووە). ساڵی ١٩٩٩ لە بواری میوزیکدا لە ڕووسیا دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و دوکتۆرانامەکەی لەسەر کولتور و شوێنەواری کوردستانە لە زانکۆی سانکتپیتەربورگ لە ڕووسیا[٢] ھەروەھا چەندین گۆرانیی فۆلکلوری کوردیشی لەوێ تۆمار کردووە. ساڵی ١٩٩٦ وەکوو سەرۆکی کۆنگرەی ھونەرمەندانی کورد لە ئەورووپا ھەڵبژێردراوە و دامەزراندنی ئۆرکێسترای نەتەوەیی کوردییان پێ سپاردووە. خالید ڕەشید ھونەرمەندێکی خاوەن ھەڵوێستە و لەسەر ڕووداوەکانی کوردستان وەدەنگ دێت و خاوەنی چەندین بەرھەمی سیاسی و نیشتمانیشە.[٣]

کارەکان دەستکاری

خالید ڕەشید دوای چەندین ساڵ ھەوڵ و چالاکی بۆ یەکەم جار سروودی نەتەوەیی کوردستانی کرد بە مارشی نیشتیمانی و لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسا چەسپاندی.

خالید ڕەشید یەکەم کەس بووە کە ساڵی ١٩٩٨ یونسکۆی ناردووەتە کوردستان بۆ ڕاگرتنی تێکدانی شوێنەوارەکان و قەڵای ھەولێری خستتووەتە ناو شوێنەوارە پارێزراوەکانی جیھان لە ڕێگەی یونیسکۆوە.

نووسەری دوو کتیبە بە زمانی سویدی کە یەکیان لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر شوێنەوارناسیی کرماشان و ئەوەی تریان باسینیاندەرتاڵەکانی کوردستانە.[٤]

خالید ڕەشید باڵەبانی وەک ئامێرێکی کوردی ھێناوەتە ناو خەڵک و وای کردووە کە تەنیا بۆ ئاھەنگ و شاییەکان دەکار نەکرێت. خاوەنی بیرۆکەی شانۆی ڕۆمانییە لە سلێمانی و ساڵی ١٩٩٢ کە گەڕاوەتەوە کوردستان تیپی موزیکی فۆلکلۆری ساز کردووە و ھەروەھا خاوەنی پرۆژەی ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردە و ھەر ھەمان ساڵ پێشکەشی پارێزگاری ئەوکاتی سلێمانی کردووە.[٥][٦]

خالید ڕەشید لە ڕێگەی موزیک و ئاواز و ڕیتمەکانییەوە گۆرانیی کوردی بە جیھان ناساندووە و جگە لەوەش شیعری گۆرانییەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانگەلێکی وەکوو ئینگلیزی و فەڕانسەوی.[٧]

بەرھەمەکان دەستکاری

خالید ڕەشید خاوەنی حەوت ئەلبوم و زیاتر لە پەنجا گۆرانییە؛ کە ئاوازی زۆربەی گۆرانییەکانی ھی خۆیەتی و شیعرەکانیشی لە شاعیرانێکی وەکوو: عەبدوڵڵا پەشێو، لەتیف ھەڵمەت، ساڵح بێچار، حەمە سەعید حەسەن، حەمە ڕەزا و ھتد وەرگرتووە، خۆیشی شیعری چەند دانە لە بەرھەمەکانی ھۆنیوەتەوە.

  • ئەمان: ساڵی ١٩٩٥ لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە.
  • غوربەت: ساڵی ١٩٩٧ لە سوید تۆمار کراوە.
  • باڵەبان: ساڵی ١٩٩٧ لە پاریس تۆمار کراوە.
  • خەڵوەت: ساڵی ١٩٩٨ لە سوید تۆمار کراوە.
  • Clasik Mosko: ساڵێ ٢٠٠٢ لە مۆسکۆ تۆمار کراوە.
  • ئەشک نەما: ساڵی ٢٠٠٤ تۆمار کراوە.
  • بووکی ئێوارە: ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێر تۆمار کراوە.
  • جگەرگۆشەکەم: لە سلێمانی تۆمار کراوە.

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی ستیپیندۆمی وەزارەتی فەرھەنگی سوید بۆ ساڵەکانی ١٩٩٧ و ١٩٩٨[٨]
  • خەڵاتی زانستیی ماکس ڤێبەری ئەڵمانی (بۆ مۆسیقا و نووسین)، ساڵی ٢٠١٧ لە پەیمانگای مێژووی زانست لە مۆسکۆ، ڕووسیا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/culture/220720164-amp. Retrieved 2022-02-05. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  2. ^ "خالید ڕەشید بەرھەمێکی نوێی بڵاو کردەوە". westganews.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "تیشکێک لەسەر ئەلبومەکەی خالید ڕەشید و قسەیەکیش لەبارەی ئەنفالی ھونەری کوردی". www.chra.tv.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ ئێوارە باش کوردستان، نەورۆز تیڤی، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
  5. ^ "خالید ڕەشید: ئەگەر ھۆنراوەکانی عەبدوڵا پەشێوم شیرینتر نەکردبێت، تاڵیشم نەکردووە". diplomaticmagazine.net (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ خالید ڕەشید ئەو فرمێسکەی بەردەوام بۆ نیشتمان دەڕژێت، دیمەن تیڤی، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
  7. ^ خالید ڕەشید، کوردیپێدیا
  8. ^ "خالید ڕەشید نوێترین بەرھەمی بە ناوی "دەنگی ئاسمان" بڵاو کردەوە - پرس میدیا". www.prsmedia.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

گۆرانییەکانی خالید ڕەشید ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. چریکەی کورد دەستکاری