ئەبوو فەتح عەبدولڕەحمان مەنسور خازینی فەلەکناسێکی ئێرانی بوو بە ڕەچەڵەک یۆنانی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی سەلجووقی.[١][٢][٣][٤] خشتە فەلەکناسییەکانی لەژێر چاودێری سوڵتان سەنجەر نووسراون، بە یەکێک لە بەرهەمە سەرەکییەکانی فەلەکناسی بیرکاری سەردەمی سەدەی ناوەڕاست دادەنرێت. نووسەری ئینسایکلۆپیدیایەک بووە لەسەر تەرازوو و هاوسەنگی ئاو.

خازینی
لەدایکبوون١١١٥
دەوڵەتی سەلجووقی
مردن١١٣٠
بوارەکانئەستێرەناسی, ماتماتیک
گاریگەرییەکانعومەر خەییام, ئیسفیزاری
گاریگەربوونناسرەدین توسی
جۆرج کریسکۆس
تیۆدۆر مێلیتینیۆتێس
غەیاثەددین جەمشید، ئولوغ بەگ

خازینی کۆیلەکەی ئازادکراو بوو لە مەرو کە یەکێک بوو لە شارە بەناوبانگەکانی خۆراسان، ناوی خۆی لە ئاغاکەی (خاوەنی کۆیلەکە) وەرگرتووە کە واتاکەی دەکاتە گەنجینە. خاوەنەکەی ڕزق و ڕۆزی بۆدابین کرد بۆ ئەوەی بتوانێت لر خوێندن پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت. هەندێک دەڵێن خازینی قوتابی عومەر خەییام بووە.

خازینی بە پیاوێکی خۆبەزلزان ناسراوبوو، هەزاران دیناری ڕەتکردۆتەوە بەرامبەر بەرهەمەکانی و دەشڵێت پێویستم بە زۆر پارە نییە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە تەنها من و پشیلەکەم دەژین لە ماڵەکەم. بەرهەمەکانی لەسەدەی چوردەدا گەیشتە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی، کە بەتایبەتی لەلایەن جۆرج کریسکۆس و تیۆدۆر مێلیتینیۆتەوە ڵێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Winter، H. J. J. (1986)، Lockhart، Lawrence (ed.)، «PERSIAN SCIENCE IN SAFAVID TIMES»، The Cambridge History of Iran: Volume 6: The Timurid and Safavid Periods، The Cambridge History of Iran، Vol. 6، Cambridge: Cambridge University Press، pp. 581–609، ISBN 978-0-521-20094-3، لە 2023-06-01 ھێنراوە
  2. ^ «سرنوشت خازنی: داستان غم‌انگیز دانشمندان ایران « پژوهش‌های ایرانی» (بە فارسی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Vernet، J. (2012-04-24)، «al-K̲h̲āzinī»، Encyclopaedia of Islam, Second Edition (بە ئینگلیزی)، Brill، لە 2023-06-01 ھێنراوە
  4. ^ Durant، Will (2011-06-07). The Age of Faith: The Story of Civilization, Volume IV (بە ئینگلیزی). Simon and Schuster. ISBN 978-1-4516-4761-7.