محەممەد ڕاتبی یان محەممەد مەولوودیان ناسراو بە حەمەدی مەولوودی یان حەمەدی مەولوودە چرچی (١٩٠٨ لە مەھاباد، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ١٩٧٩ لە قوبا، ئازەربایجان) پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان بوو. حەمەدی مەولوودی لە کۆماری کوردستاندا یەکەم کەس بوو کە پلەی کاپیتانی پێ بەخشرا[١][٢].

محەممەد ڕاتبی
حەمەدی مەولوودە چرچی
لەدایکبوون١٩٠٧
مەرگ١٩٧٩
ھۆکاری مەرگجەڵدەی دڵ
شوێنی گۆڕقوبا، ئازەربایجان
نەتەوەکورد
ڕێکخراوکومەڵەی ژ-ک
ھاوسەرخورشید ڕەھبەر، باڵاباجی
مناڵ(ەکان)ئامین، خانە(عەبدوڵرەحمان)، فاتم، کافێ، ڕووناک
خزمەکانمحەممەد ماملێ

ژیان دەستکاری

محەممەد ڕاتبی ١٥ی نیسانی ١٩٠٧ (بەرانبەر لەگەڵ ٢٥ی خاکەلێوەی ١٢٨٦) لە مەھاباد لە دایک بووە؛ دایکی نێوی زڵەخا بووە بەڵام چوار ڕۆژانە بووە کە دایکی مردووە و لە ژێر دەستی زڕدایکێکی خراپ بە ناوی شاشاندا گەورە بووە، بە ھۆی ئەوەیکە بابی کە ناوی مەولوود بووە پیاوێکی کز و باریکەڵە بووە بە حەمەدی مەلوودە چرچی ناوبانگی دەرکردووە، محەممەد مەولوودیان ھەر لە تەمەنێکی کەمەوە ملی لە کارکردن ناوە و خۆی ئەرکی بەخێوکردنی خۆی لە ئەستۆ بووە. سەردەمی لاوییەتی کاپیتان ھاوکات بووە لەگەڵ دامەزراندنی کۆمەڵەی کومەڵەی ژ-ک و کۆماری کوردستان ھەر بۆیەش یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵە و پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان بووە. پاشی نسکۆی کۆمار و شەھیدبوونی قازی محەممەد محەممەد ڕاتبی و پێشمەرگەکانی خۆیان بە دەستەوە نەداوە؛ دوای ماوەیەک کە دەوڵەتی ئێران دەستبەردار نەبووە و بەردەوام داوای ڕادەستکردنی کردووە، ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک ڕەوانەی زیندان کراوە. دوای ئازادبوونی لە ماڵە شێخ لەتیفی حەفید گیرساوەتەوە[٣]. کاپیتان ڕووی لە وڵاتی سۆڤیەت کردووە و ھەمدیسان لەوێش بۆ ماوەی دوو ساڵ دەستبەسەر کراوە. دوای ئازادبوونی لەوێشەوە تا کۆتایی تەمەنی لە وڵاتی ئازەربایجان و شارەکانی باکۆ و قوبا نیشتەجێ بووە. محەممەد ڕاتبی لە کوردستان ژیانی ھاوبەشی پێک ھێنابوو و خۆی و خێزانی واتە خورشید ڕەھبەر خاوەنی چوار منداڵ (سێ کچ و کوڕێک) بوون. دوای ئەوەیکە کاپیتان لە گەڕانەوە بۆ کوردستان بێھیوا بووە، لە ئازەربایجان ژنێکی ئازەری خواستووە و کچێکیشی لەوی ھەبووە[٤]. جێی ئاماژەیە محەممەد مەولوودی خەزووری محەممەد ماملێیە.

مەرگ دەستکاری

دوای ڕووخانی حکومەتی شا لە ئێران حەمەدی مەولوودی ھەوڵی ھاتنەوە بۆ کوردستانی داوە و دوای ڕیکخستنی کاروبارەکانی و شەوێک پێش وەڕێ کەوتنی، لە ماڵە خۆی بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی حەفتا و دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شاری قوبا توسلیم بە خاک کراوە. ڕێکەوتی مەرگی کاپیتان ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ی ھەتاوی بەرانبەر لەگەڵ (١٩ی نیسانی ١٩٧٩ی زایینی)یە[٥].

ئەمانەش ببینە دەستکاری

کوردبوون

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کوردبوون، حەمەدی مەولوودی، ٢٠٢٢
  1. ^ "کوردبوون، ئاوێنەی ڕەنجی کوردایەتی". Kurdistanmedia (kurdistanmedia.com) (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟". knwe.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "برکی کوردبوون". گۆڤاری تیشک.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Group, Pro-Kurd Software. "وریا ماملێ: کتێبی". نووچە نێت | ڕاستگۆیی بێ لایەنی (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ کوردپێدیا - کاپتیان حەمەدی مەولوودی