شێخ لەتیف شێخ مەحموود شێخ سەعید (لەدایکبووی ١٩١٧ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ١٢ی ئایاری ١٩٧٢ بەغدا). لە بنەمالەیەکی کورد پەروەر و دین دار و ئەدەب دۆست لە دایکبووە لە سەردەمێکی پر کارەسات و تەقینەوەی مێژوویی دا چاوی بە ژیان ھەڵێناوە لە سلێمانی. شێخ لەتیف جێگرێ ئکێ یێ پارتی دیموکراتی کورد،شێخ لەتیف قوناخا سەرەتای ل قوتابخانا (ڕوژدیە و فەیسەلیە) خاندیە و قوناخا ناڤەندی ل ناوەندیا سلێمانیێ تەمام کریە و هەروەسان ژلایێ چەندین مەلایێن وی سەردەمی وانێن ئەدەبی و کومەلایەتی خاندینە بابێ شێخ لەتیفی شێخ محمود لدەست پێکا سەدێ بیستێ شورەشەکا مەزن بەرپاکر بوبدەست ڤە ئینانا مافێن رەوایێن کوڕدان ژلایێ دەست هەڵاتا وی دەمی ڤە رێگری و دژایەتیا وی کریە بەلێ جەنابێ شێخی چجارا دەست ژ دوزا نشتیمانی بەر نەدا، هەیبەتا شێخ لەتیفی شورەش و بەرخودان ل وی دەمی لسەر ئاستێ کوردستانێ وعێراقێ و روژهەڵاتا ناڤەراست و جیهانێ دەنگ ڤەدا

شێخ لەتیفی حەفید

لەدایکبوون١٩١٧
مەرگ١٢ی ئایاری ١٩٧٢
نەتەوەکورد
ئایینئیسلام
ھاوسەرتەڵا خان
باوان

شێخ لەتیف کوڕی سەرکردەی بەناوبانگی کورد شێخ مەحموودی حەفید کوڕی شێخ سەعید کوڕی کاک ئەحمەد کوڕی شێخ مارفی نۆدێیە کە یەکێک بووە لە زانا بەناوبانگەکانی ئایینی لە کوردستان. (ئەحمەد تەقی)ی کۆچکردوو دەلیَ:

ئەم خێزانە خانەدانەی شێخ مەحمود پتر لە ١٥٠ سال لە کوردستاندا ناوبانگیان بڵاوەو جێگایەکی تایبەتیان ھەیە ھەموو کوردستان و بەتایبەتی لە لادێکاندا بە چاوی ڕێزو پیرۆزەوە تەماشای ھەموو وەچەیەکانی شێخ مارفیان کردووە.

ناوبراو بەم شێوەیە لە سەر بنەماڵەکە زیاتر قسە دەکات و دەڵیَ:

نەوەکانی شێخ مارف نەک ھەر لەناو کوردستاندا بەڵکو لەلایەن کاربەدەستانی عوسمانیش بەرادەیەکی زۆر ڕێزیان لێدەگیران.

شێخ لەتیف ھێشتا ھەر منداڵ بوو، تەمەنی نەگەیشتبووە سێ سالان دوای بە دیل گیرانی شێخ مەحموود لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن ئینگلیزەوە بەماڵەوە پەنایان بردە بەر باکووری رۆژھەڵاتی عێراق لای سمکۆ (ئیسماعیل ئاغای شکاک). ساڵی ١٩٣٠ لە تەمەنی سێزدە ساڵی بەشداری خەباتی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە. لە سالی ١٩٤٢ لەلایەن حکوومەتی پاشایەتی ئەو کاتی عێراقەوە پەلاماردراوە، بەڵام دەستگیر نەکراوە و خۆی گەیاندووەتە کوردستانی ئێران. دوای سالێک گەڕاوەتەوە سلێمانی. ھەست و نەستێکی پر سۆزو بێگەردی ھەبووە بەرامبەر بە کوردستان کوردایەتی سەردەمانێک بیروباوەری کوردایەتی بلاودەکردەوەو ئەمە کارێکی گەورەی کردە سەر مشت و مالکردنی ژیانی سیاسی کە بچێتە ناو بناوانی ژیانی کۆمەڵی رەش و رووت و ھەژاران. تەمەنی بیست سالان بوو پارتێکی ڕامیاری دامەزراند بەناوی (کۆمەڵی برایەتی)یەوە کە ھەموو توانایەکیان بۆ ڕزگاری گەل تەرخان کردبوو دژی ھەموو جۆرە جەوسانەوەیەک وە لەکاتی دامەزراندنی لە سالی ١٩٤٦ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتەکە ھەڵبژێردرا. لە دروست کردنی کۆماری مەھاباد بەھەموو توانایەکیەوە بەشداری کردووە. ساڵی ١٩٥٦ لەو کاتەی نووری سەعید سەرۆک وەزیرانی عێراق بووشێخ لەتیف گیرا و سەرەتا لە گرتووخانەی سلێمانی و پاشان بەسڕا لە زیندانی بوو تا کودەتا سەربازییەکەی ١٤ی تەمموزری ١٩٥٨ی بەغدا. لەو دوو سێ ساڵەی پاش کودەتاکە جموجۆڵی سیاسیی ھەبوو، لە خزمەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دوور نەبوو. لە ساڵی ١٩٦١ لە دژی دەسەڵاتی عێراقی بوو و لە گوندی سیتەک نیشتەجێ بوو.

دەربەدەری و ئاوارەیی و دوورە ولاتی زۆر بینیوە چەندین جار لە لایەن دوژمنانەوە گیراوە و خراوەتە بەندیخانە لە شاری بەسڕا تاوەکو کودەتای ١٤ی تەمموزری ١٩٥٨ لەوێ ماوەتەوە. شێخ لەتیف جگە لەوەی کە سەرکردەیەکی لێھاتوو بووە لە ھەمانی کاتدا شاعیرێکی پایە بەرزیش بووە چەندان شیعری بۆ ولات و ھەژاران و چوساوان نوسیووە ئەم نموونە شیعرەی خوارەوە یەکێکە

شیعرەکانی شێخ لەتیف بەسەر چەند مەبەستێک دابەشدەبن:

  • نیشتمانپەروەری.
  • کۆمەلایتی.
  • دڵداری.
  • کۆمێدی و گاڵتەو گەپ و بابەتی پێکەنیناوی.

شێخ لەتیف لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ١٢ی ئایاری ١٩٧٢ لە نەخۆشخانەی (الراھبات) لە بەغدا لە تەمەنی ٥٥ ساڵی دا کۆچی دوایی کردوو و تەرمەکەی براوەتە سلێمانی و لەلایەن خەڵکی شارەوەکەوە بەخاک سپێردراوە.

نموونەی شیعری

دەستکاری

یەکێک لە شیعرەکانی کاتێ لە بەندیخانەی بەسڕا بووە نووسیویەتی:

رۆژ لەبەر فرمێسکی چاوو شەو لە بەر نالاَنی دڵئێشی چەند زۆرە برین و داخی خەمخوارانی دڵ
وا پلوسکی بەستووە فرمێسک و خوێناوی جگەرسەیرە ئارایش ئەکەن بەو خوێنە خوێنخوارانی دڵ

لە شیعرێکی دیکە بەناوی «سکاڵا» دەڵێ:

ھەمیشە لانە شێواوو دڵ شکاومببینە ئەشکی حەسرەت دێت لە چاوم
ھەناسەی ئاگرێکی توێی دەروونمنیشانە بۆ دڵ و جەرگی سووتاوم
بەرو خۆشیم نەکەی بروا عەزیزموەرە سەیری دەروونی پر زووخاوم
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٣٠٧ تا ٣١٨، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.