حەسەن یووسف زەمانی
(لە حەسەن یوسف زەمانیەوە ڕەوانە کراوە)
حەسەن یووسف زەمانی (لەدایکبووی ١٩٣١، سنە – مردووی ١٦ی ئابی ٢٠٠٩، کەنەدا) ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنی کوردە. یووسف زەمانی لە ساڵی ١٩٣١ لە سنە لەدایک بوو و لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەمەنی دوایی ھات. ئەو ژمارەیەکی زۆر مۆسیقای بۆ ھونەرمەندانی بەناوبانگی کورد و فارس دروست کردووە. بڕێک لەو گۆرانیبێژانەی یووسف زەمانی کاری مۆسیقایی بۆ دروست کردوون بریتین لە مەزھەر خالقی،[١] عەلائەدین باباشەھابی، شارام نازری، سیما بینا و محەممەدڕەزا شەجەریان. حەسەن یووسف زەمانی برای حوسێن یووسف زەمانییە.[٢][٣] سازە ئەسڵییەکانی حەسەن یووسف زەمانی، وەک ژەنیار، ساکسفۆن و کلارینێت (قەرەنەی) بوون، بەڵام ڤیۆلۆنیشی لێ دەدا.
گۆرانییە بەناوبانگەکان
دەستکاری- پەپوولەی ئازاد، بە دەنگی مەزھەر خالقی
- شەدەلارەکە (سەیرانی گوڵان)، بە دەنگی مەزھەر خالقی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «پی یوو کەی میدیا: خالقی: با منداڵهکانمان له ناونانهوه تا پهروهردهکردن بهکهلهپوری کوردی گۆش بکهین». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ڕۆژنامەی ھەمشەھری ئانلاین: ژیاننامەی حەسەن یۆسف زەمانی (بە فارسی)». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «جامی کوردی: بیرئانینی دوو گەورە مۆسیقاری کورد لە تاران».[بەستەری مردوو]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |