حەسەن شەریف

گۆرانیبێژی کورد

حەسەن شەریف (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە گوندی کێستەی بەرواری باڵایە، لە پارێزگای دھۆک) گۆرانیبێژێکی کوردە بە زاراوەی کرمانجی.[١]

حەسەن شەریف
ناوی لەدایکبوونحەسەن شەریف
ھەروەھا ناسراوە بەهۆنەرمەندی پێشمەرگە
لەدایکبووی1969
گۆندی کێستە، دهۆک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون1985

حەسەن شەریف لە دایکبووی ١٩٦٩. خوێندنی سەرەتاییی لە گوندی کێستە و شاری دھۆک خوێندووە، بەڵام نەیتوانیوە تەواوی بکات. ئەو ھەر لە منداڵییەوە خولیای گورانی کوردی بووە، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری تەمبوور کردووە و لە ساڵانی دواتردا سازەکەی بۆ کۆمەڵێک ھونەرمەند ژەنیوە، لە ساڵی ١٩٨٥دا یەکەم گورانی بڵاو کردەوە بەناوی «تەمبورا من» ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٦دا بەرھەمێکی تری بڵاو کردەوە بە ناوی «باران باری».[٢]

لە ساڵی ١٩٨٧ بە ھۆی ھەڵوێستە سیاسییەکانی ھەروەھا ڕەنگدانەوە لە گورانییەکانیدا ناچار دەبێت شارەکەی بە جێبێلیت ڕوو بکاتە چیاکان کە ئەوکات شوێنی پێشمەرگەبووە،[٣] ھەروەھا دوای ئەنفالی بادینان لە ساڵی ١٩٨٨دا ناچار بە پەنابەری دەبێت لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان.

ھەر لە ئاوارەییدا ئەلبوومیک بە ناوی «ھەڵەبجە-ھیرۆشیمای کوردستان» تومارکرد، کە ئەویش لەژێر چاودێرییەکی تۆند و بە مەرجی زۆری جەندرمەی تورکیا، تاوەکو ساڵی ١٩٩١ دەگەڕیتەوە باشوری کوردستان.

حەسەن شەریف، چەند گۆرانییەکی بە زاراوەی سۆرانی تومارکردووە کە لە فولکلۆرەوە وەرگیراون لە نموونەکانی "ئەشکی سۆر"، "بەچی ئەچی" و "ھەرمێ".[٤]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • ھەڵبجە ١٠ گۆرانی
  • خوزی ٩ گۆرانی
  • توڕا ئەڤینێ ٩ گۆرانی
  • تاڤی ١٢ گۆرانی
  • نە ئەزبەنی ١١ گۆرانی
  • ئاڤ و ئاڤ ١٢ گۆرانی

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «حەسەن شەریف گۆرانییەكی شاد بڵاودەكاتەوە». www.xendan.org. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «حەسەن شەریف». www.rudaw.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «به‌ ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى ئاماده‌یه‌». www.wishe.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «حەسەن شەریف: لەگەڵ دووبارەكردنەوەی گۆرانییە كۆنەكان نیم». www.rudaw.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)