جەمشید خەیری موقەددەم لەدایکبووی ۲۴ی ئەیلوولی ١۹۷۳ لە سنە ناسراو بە جەمشید؛  گۆرانیبێژی مۆسیقای پۆپ خەڵکی ئێرانە.[١] ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی و دیلان کوڕە سێ ساڵانەکەی لە شاری لۆس ئانجلەس دەژین.[٢]

جەمشید خەیری موقەددەم
لەدایکبوون١٩٧٣
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
ئایینئیسلام، سوننە

ژیان دەستکاری

وەک دوا منداڵ لە گەڕەکی چوار باخی شاری سنە لە دایک بووە. خاوەنی ٦ خوشک و دوو برای لەخۆی گەورەترە، هەروەها هەردوو دایک و باوکی دەنگێکی خۆشیان هەبووە، ئەم سیفەتانەش بۆ خۆی و خوشک و براکانی دیکەی گوازراوەتەوە. یەکێک لە براکانی کە تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بووە.

لە کۆری قوتابخانە دەستی پێکرد تا لە قۆناغی ئامادەیی لەگەڵ چەند کەسێک گروپێکی بچووکی مۆسیقای پێکھێنا و دەستی کرد بە گۆرانی وتن بە مۆسیقا بە زمانی کوردی. دواتر ئەم حەزە وای لێکرد کە فێری ڕیز و گۆشە ببێت تا بە فەرمی گۆرانی وتن وەک کاری سەرەکی خۆی بە چەند نمایشێک لە ڕادیۆی سنە هەڵبژارد. دوای ئەوەی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا، دەچێتە تاران بۆ نیشتەجێبوون.[٣]

کۆچکردن دەستکاری

جەمشید لە ساڵی ۲۰۰۰ کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو بڕیاری کۆچکردنی دا دوای گواستنەوەی بۆ شاری لۆس ئانجلەس، یەکەم ئەلبوومی خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ بە ناوی "نەشری زیبا" بە پاشخانی مۆسیقای پۆپ و نەریتییەوە بڵاوکردەوە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو گۆرانیبێژە تەنها لە ئەمریکا نەبووە، ماوەیەک لە هەولێری هەرێمی کوردستان بووە، چەند ساڵێکیش لە دوبەی میرنشینی یەکگرتووەی عەرەبی ژیاوه.[٤]

گۆرانیبێژی دەستکاری

لە کۆری قوتابخانە دەستی پێکرد تا لە قۆناغی ئامادەیی لەگەڵ چەند کەسێک گروپێکی بچووکی مۆسیقای پێکھێنا و دەستی کرد بە گۆرانی وتن بە مۆسیقای بە زمانی کوردی. دواتر ئەم حەزە وای لێکرد کە فێری ڕیز و گۆشە ببێت تا بە فەرمی گۆرانی وتن وەک کاری سەرەکی خۆی بە چەند نمایشێک لە ڕادیۆی سنە هەڵبژارد. جەمشید یەکێکە لەو گۆرانیبێژە کەمانەی کە بە زمانەکانی فارسی و کوردی و تورکی گۆرانی دەڵێت.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jamshid". Radio Javan (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-04.
  2. ^ "بیوگرافی کامل جمشید". mobiletakta.rozblog.com. Retrieved 2024-02-04.
  3. ^ ملکی, سعید (2019-12-25). "بیوگرافی جمشید خواننده و همسرش + زندگی و خانواده". photokade.com (بە فارسی). Retrieved 2024-02-04.
  4. ^ ملکی, سعید (2019-12-25). "بیوگرافی جمشید خواننده و همسرش + زندگی و خانواده". photokade.com (بە فارسی). Retrieved 2024-02-04.
  5. ^ ملکی, سعید (2019-12-25). "بیوگرافی جمشید خواننده و همسرش + زندگی و خانواده". photokade.com (بە فارسی). Retrieved 2024-02-04.